لێدوانى رۆژنامەوانى بۆ دەزگاكانى راگەیاندن
Monday, 21/02/2011, 12:00
"تاوەكو پەرلەمان كۆبوونەوەى نائاساى دەكات بەشدارى خۆپێشاندانەكان دەكەم"
عبدوڵاى مەلانورى: هەست بە شەرمەزارى دەكەم لە ئاست ئەو بێدەنگیەى پەرلەمانى كوردستان
ئەندامێكى پەرلەمانى كوردستان بەشدارى دەكات لە خۆپیشاندانەكان و راش دەگەینىَ هەست بە شەرمەزارى دەكەم لە ئاست ئەو بێدەنگیەى پەرلەمان و تاوەكو پەرلەمان كۆبوونەوەى نائاسای دەكات بەشدارى خۆپیشاندانەكان دەكات.
عەبدوڵاى مەلانورى ئەندامى پەرلەمانى كوردستان لە لێدوانێكى بۆ دەزگاكانى راگەیاندن راى گەیاند: لە كاتێكدا لە شارو شارۆچكە كانى كوردستان بە تایبەتى لە پارێزگاى سلێمانى و خۆپێشاندان دەكرێت و داواى چاكسازى و عەدالەتى كۆمەڵایەتی و ئازادى راستەقینە و خۆشگوزەرانى دەكەن، بەڵام ئەم هاوارەى خەڵكى بە گوللە وڵام دەدرێتەوە و چەندین گەنجى ئەم هەرێمە كوژراون و بریندار بوون و دەزگیركراوە، بەڵام بەداخەوە پەرلەمانى كوردستان بە ئەركى خۆى هەڵناستێت وەك نوێنەرایەتى خەڵك وبێ هەلوێستە وەك ئەوەیە كە پەرلەمانى وڵاتێكى ئەفریقاى بێت بێدەنگى هەڵبژاردوە ئەوانە واى لەمن كرد وەك ئەندامێكى پەرلەمان و نوێنەرى ئەو خەڵكە چیتر قبوڵى ئەم بێدەنگیە و ئەو بێهەڵوێستە نەكەم و بەشدارى خۆپیشاندانەكان بكەم.
ئەو پەرلەماتارە باسى لەوەشكرد وەك پەرلەمانتارێك هەست بە شەرمەزارى دەكەم خەڵكى شەهید و بریندار و دەستگیر بكرێن و بێحورمەتى بە تاكى ئەم هەرێمە دەكرێت وڵامى فشارى مەدەنى بە گوللە دەدرێتەوە خەڵك راژاوەتە سەر شەقام پەرلەمان بێ هەڵوێستى نواندوە و كۆبوونەوەى نائاساى ئەنجامنادات.
پەرلەمانتارەكەى بەشدار لە خۆپیشاندانەكەى ئەمرۆى شارى سلێمانى رونى كردوە من لە نێوان دوو ئەگەر بووم یا لە كۆبوونەوەى نائاسایى كە ئەنجام دەدرێت و لە ناو كۆبوونەوە داواكارى خۆپێشاندەران بخەمەروو یا تاوەكو كۆبوونەوە دەكرێت لە ناو خۆپیشادەران دەبم، هەر بۆیە تاوەكو كۆبوونەوەى نائاسای دەكرێت بەشدارى خۆپیشاندانەكان دەكەم.
لە كۆتاى لێدوانەكەى بۆ دەزگاكانى رۆژنامەوانى مەلانورى دوپاتى كردەوە كە داواكارى خۆپیشاندەران داواكارى رەوان و لە جێگەى خۆیاندان و پێویستە جێبەجێبكرێن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست