کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو به‌ره‌و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموکراتیک

Sunday, 17/07/2011, 12:00


هێدی ئه‌حمه‌د و: له‌ تورکییه‌وه‌..
له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامان له‌ (24) ته‌موز و له‌ پێنجه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی دام و ده‌زگاکانی DTK (کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک) راوه‌سته‌ له‌ سه‌ر کورد چۆن ده‌توانێ له‌ داهاتوودا خۆی به‌ڕێوه‌ ببات و قۆناغی دامه‌زراندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کرا.
سه‌باره‌ت به‌ به‌ستنی کۆبوونه‌وه‌ی (DTK) له‌ به‌رواری (31ـ30)ی ته‌موزدا، (جه‌مال جۆشکون) نوێنه‌ری کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک له‌گه‌ڵ و (ئاڵتان تان) په‌رله‌مانتاری (BDP)ی ئامه‌د له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا زانیاریان دا به‌ راگه‌یاندنه‌کان. جۆشکون له‌گه‌ڵ ئاماژه‌ به‌ ئاوارته‌بوونی قۆناغ و ئاماده‌کاری بۆ کۆنگره‌ به‌م شێوه‌یه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆی بۆ رووداوه‌ سیاسییه‌کان کرد: ئه‌گه‌ر رێگا له‌ به‌رده‌م ئه‌م قۆناغه‌ نه‌کرێته‌وه‌، ره‌وشێکی زۆر ناله‌بار دێته‌ ئاراوه‌. له‌م دۆخه‌ش (AKP) به‌رپرسیاره‌. جۆشکون، بارمته‌گرتنی ئیراده‌ی سیاسی، به‌ڕێوه‌بردنی قۆناغی سه‌رله‌نوێ دانانی یاسای بنچینه‌یی ته‌نیا له‌ لایه‌ن (AKP) و سیستمی سه‌رۆکایه‌تی وه‌ک هۆکاره‌کانی قه‌یران ده‌ستنیشان کرد. جۆشکو به‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان خه‌یاڵه‌کانی (AKP) تێک داوه‌ و ئه‌مجاره‌ له‌گه‌ڵ کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان و ده‌زگای داد ئه‌م کاره‌یان کردووه‌، وتی که‌ هه‌ڵوێستی بایکۆت به‌رده‌وام ده‌که‌ن و تا کاتێ بێ‌ مافی هه‌بێت، په‌رله‌مانتاران له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدان.
کۆمیسیۆنه‌کان ئاماده‌ن
جۆشکون ده‌ستنیشانی کرد که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی هه‌میشه‌یی که‌ هاوسه‌رۆکانیشی تێدایه‌ (15) که‌س کۆمیسیۆنی ئاماده‌کاریان پێک هێناوه‌ که‌ خه‌باتی کۆمیسیۆنی به‌رپرس له‌ په‌ره‌نه‌سه‌ندن، کۆمیسیۆنی راپۆرته‌کانی کار و خه‌بات، کۆمیسیۆنی ته‌کنیک و کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی گه‌ل درێژه‌ی هه‌یه‌. جۆشکون وتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی سه‌رجه‌م شار، شارۆچکه‌، گه‌ڕه‌ک و گونده‌کان له‌ یه‌ک رۆژدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت که‌ کۆتای (40%) بۆ جنسیه‌ت به‌ بنه‌ما وه‌رده‌گیردرێت.
گه‌ل زۆرینه‌ی پێک دێنن
جۆشکون باسی له‌وه‌ کرد که‌ (60) که‌س له‌ گه‌ل، (40) که‌سی ئه‌ندامی ئاسایی، ئه‌ندامانی دام و ده‌زگاکان و که‌سێتیه‌کان (850) ئه‌ندامی (DTK) پێک دێنن، ئه‌ندامانی ئاسایی که‌ بریتین له‌ په‌رله‌مانتاران، سه‌رۆک شاره‌وانیه‌کان، سه‌رۆکانی ئه‌نجومی شاره‌کان و له‌ شوێنێک سه‌رۆکی ئه‌نجومی شار نه‌بێت، یه‌ک که‌س له‌ نێوان به‌ لانی که‌م پێنج ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ده‌بێته‌ نوێنه‌ری ئه‌وان. جۆشکون وتی له‌و (43) شاره‌دا که‌ هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، (484) ئه‌ندام هه‌ڵده‌بژێردرێن.
به‌ره‌و په‌رله‌مانی سه‌ربه‌خۆ و دیموکراتیک
دوای بایکۆت‌کردنی په‌رله‌مان، چاوه‌کان روو له‌ ئامه‌ده‌ و سیاسه‌تی کورد رایگه‌یاند که‌ له‌ به‌رامبه‌ر نه‌ناسینی پێگه‌ و ئیراده‌ی گه‌ل، په‌رله‌مانی کوردستانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموکراتیک داده‌مه‌زرێنێت. به‌ ساڵانه‌ کێشه‌ی کورد وه‌کوو خۆی هێشتراوه‌ته‌وه‌ و هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک بۆ به‌هارێکی تر دره‌نگی خستووه‌، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی (12) حوزه‌یران، قۆناغێکی نوێ له‌گه‌ڵ خۆی هێنایه‌ ئاراوه‌. له‌گه‌ڵ بڕیاری کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامێتی خه‌تیب دیجله‌، راگرتنی شه‌ش په‌رله‌مانتار له‌ گرتووخانه‌ و به‌رده‌وامبوونی ئۆپه‌راسیۆنی سیاسی و سه‌ربازی قۆناغێکی نوێ ده‌ستی پێکرد و سیاسه‌تی کورد به‌ دامه‌زراندنی مۆدێلی چاره‌سه‌ری به‌ هێزی خۆی، به‌ دوای پێگه‌ی خۆیدایه‌. به‌ پێی ئه‌و بڕیارانه‌ ئیراده‌ی گه‌لی پێشێل کرد و به‌ هیچی زانی. کوردان که‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دیموکراتیک به‌ مۆدێلی چاره‌سه‌ری ده‌زانن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ که‌ مۆدێلی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاڵته‌رناتیڤه‌ ببیندرێت، به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان له‌ گونده‌کان، شارۆچکه‌کان، کۆڵانه‌کان، گه‌ڕه‌که‌کان و شاره‌کان جێبه‌جێ ده‌کرێت.
خۆڕاگری دیموکراتیکی گه‌ل
کوردان دوای نه‌ورۆزی (2011) و سه‌رکه‌وتنی به‌ره‌ی ره‌نج، ئازادی و دیموکراسی که‌ له‌ (19) پاره‌تی و رێکخستنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی پێک ده‌هات، وێڕای زه‌خت و ده‌ستێوه‌ردانێکی زۆر به‌ شێوه‌یه‌کی ئاشکرا له‌ سه‌ر (14) خاڵی داواکاری خۆیان بۆ چاره‌سه‌ری پێداگریان کرد. هه‌روه‌ها چوار په‌یامی نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیک، خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دیموکراتیک، یاسای بنچینه‌یی دیموکراتیک و یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌رێ کرد. سه‌ره‌ڕای هه‌موو شتێک پێداگری له‌ سه‌ر سیاسه‌تی دیموکراتیک کرا، به‌ڵام دوای هه‌ڵبژاردن نه‌ ئۆپه‌راسیۆنی سیاسی و نه‌ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی نه‌وه‌ستا. کوردان بۆ چاره‌سه‌ری چاوه‌ڕێی ده‌سه‌ڵات ناکه‌ن و زۆر خێرا قۆناغی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دیموکراتیک به‌ره‌و پێش ده‌به‌ن. سیاسه‌تی کورد له‌ ناوه‌ندی ئامه‌ددا په‌ره‌ به‌ مۆدێلی ئه‌نجومه‌نی شار ده‌دات و له‌گه‌ڵ ته‌واوکردنی لایه‌نه‌ که‌م و کورته‌کانی، به‌ جۆش و خرۆشێکی گه‌وره‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دیموکراتیک راده‌گه‌ینن. ئه‌نجومه‌نی شار له‌ هه‌موو شاره‌کاندا داده‌مه‌زرێ و پیرۆزبایی ده‌کرێت.
چه‌ترپرێس

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە