کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


Monday, 07/02/2011, 12:00


قوتابی یه‌ک
وەكو هەموو لایەكمان ئەزانین زانكۆى كوردستان ماوەى چوار ساڵە دامەزراوە،ئامانجی دامەزراندنى بوون بە زانكۆیەكى نێو دەوڵەتى باوەرپێكراو بوو ، كەچى تەنانەت تا ئیستا زانكۆیەكى ناوخۆى باوەرپێكراویش نیە ، كە ئێمە نزیكەى 160 قووتابى دەرچووى ئەم زانكۆیە تا ئیستا كەس حیساب بۆ بڕوانامەكەمان ناكات كە بتوانین دابمەزرین یان كارى پێ بكەین ،لەسەر ڕووى هەموویانەوە وەزارەتى خوێندنى باڵا، وە ئەم زانكۆیە ئێستا بە گەورەترین مەڵبەندى گەندەڵى دادەنرێت ، وە ئێمە زیاتر لە چەند جار داواكاریمان بۆ پەرلەمان و سەرۆكى حكومەت و وەزارەتى خوێندنى باڵا بەرزكردۆتەوە ، ئەگەر وەزیرى خوێندنى باڵاش راست ئەكات با بێت لێكۆلینوە لەم زانكۆیەش بكات بزانێت رەوشى زانستى و كارگێرى لە چ ئاستێك دایە نەوەك پشتى خۆى لێ بكات و لە دوور بڵێت باوەرى پێ ناكەم ئەى نازانم بۆ چى رێ بە كردنەوەى ئەدات .

وە من ئێستا ئەم داوا كاریانە ئەخەمە بەردەم وەزارەتى خوێندنى باڵا لەپێش هەموو لایەنێكەوە وەكو لایەنى پەیوەندى دار وە ئەندامانى پەرلەمان و سەرۆَكى حكومەت ، داوا ناخەمە بەردەم كەس لە زانكۆكەم چونكە ئەوان هەست بە بەرپرسیارێتى ناكەن و خەمى قوتابیان نیە :

1 داوا دەكەم چى تر قووتابى دەر نەكەن لەسەر بنەمایى نایەكسانى و حەزو ئارەزووى تاكە كەس .
2 با زانكۆكەمان یەك لاى بكرێتەوە لە لایەن حكومەت كە بڕوانامەكەى نێودەوڵەتیە ؟ وە لە ناوخۆش با بتوانین كار بە بڕوانامەكەمان بكرێت .
3 - با قسە كردن بە زمانى كوردیش ئاسایى بێت و چى تر ئەوەنە قووتابى عەرەب وەرنەگیرێت ، ئەگەرنا بگوازرێتەوە بەغا باشترە، چونكە بە دەگمەن كوردى تیا ئەبینرێت .
4 دەستەیەك دروست بكرێت لێكۆلینەوە لە بڕوانامەى مامۆستایان بكات و ناكۆكى مامۆستایان چارەسەر بكرێت لەگەڵ كارگێرى زانكۆ ، چونكە لە ماوەى ساڵیك چوار جار مامۆستا دەر ئەكرێت ، هەموو قوتابیانیش ئاگادارن لە بارى مامۆستاكان.

5 لێكۆلینەوەش بكرێت لەو كەسانەى كە هەر خەریكى پارە بە فیرۆ دان و خواردنن ، ئێمە لە نزیك ئاگادارین كە بە قسە بە ملیونەها دۆلار لەم زانكۆیە بە ناوى زۆر كەس خوراوە .

6 تا ئێستا لەم زانكۆیە هەموو فەرمانبەران خۆیان لە لا سەرۆكى زانكۆیە و هەموویان بەڕێوەبەرن كەس نابێت قسەیان لەگەڵ بكات و ئەلێن فەرمانبەریش لەم زانكۆیە مووچەكەى (3000 $) سێ هەزار دۆلارە . نازانم مووچەى چ شوێنێكى حكومەتى دونیا بەم شێوەیە .

داواتان لێ ئەكەم وە داوا لە ئەندام پەرلەمانانى ئۆپۆزۆسویونیش ئەكەم كە بەزووترین كات ئەم كێلگە پڕ لە گەندەلیە با چارەسەرى بۆ بكرێت ، وە لە نزیك ترین كات من هەندێك خاڵى ترتان بۆ دەنێرم دەربارەى ئەو هەموو پارەى لەم زانكۆیە بە چ شَوازێك سەرف دەكرێت و بۆ چى سەرف دەكرێت .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە