به‌یانی دامه‌زراندنی كۆمەڵەی ئه‌مازیغی کوردستانی بۆ دۆستایه‌تی و ئاشتی
Wednesday, 14/11/2012, 12:00
گه‌لانی ره‌سه‌نی ده‌ڤه‌ری باشووری ڕۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئه‌فریقیا، به‌ردی بناغه‌ی بواره جۆربه‌جۆره‌کانی ژیان و شارستانییان دامه‌زراندووه، هه‌ر له داهێنانی نووسین و ژماره‌وه بیگره تا ده‌گاته کشتوکاڵ و پیشه‌سازیی جۆربه‌جۆر و هونه‌ر و بنیاتنان، هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی ئاگر و هیی دیکه‌یش. به‌مه‌ش ئه‌م ده‌ڤه‌ره بوو به لانکه‌ی شارستانی و ئایین و بیروباوه‌ڕ و فه‌لسه‌فه له چاخه‌کانی به‌ر له مێژووه‌وه، که بوو به مایه‌ی ڕووناککردنه‌وه‌ی ژیانی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر گۆی ئه‌م زه‌مینه. شارستانییه‌کانی سۆمه‌ر و ئیلام و بابل و ئه‌که‌د له میسۆپۆتامیا، هه‌روه‌ها شارستانییه‌کانی ئه‌مازیغ له باکووری ئه‌فریقیا و ڕۆخی زه‌ریا و شارستانیی فرعه‌ونییه‌کان له ده‌لتای نیل، باشترین به‌ڵگه‌ن که دانیشتووانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره بنیاتنه‌ری یه‌که‌م شارستانیی مرۆڤایه‌تین و هه‌ر له‌وێشه‌وه بۆ ته‌واوی جیهان بڵاو بووه‌تەوه.
ئه‌مازیغییه‌کان له باکووری ئه‌فریقیا شارستانییه‌کی گه‌وره‌یان دامه‌زراند که بنه‌مای زانست و فه‌لسه‌فه جۆره‌به‌جۆره‌کانی به‌خشییه مرۆڤایه‌تی. شیشونع یه‌کێک بوو له سه‌رکرده سه‌ربازییه یه‌که‌مه‌کانی ئه‌مازیغ، له‌وانه‌ی په‌نجه‌مۆریان به مێژووی ئەمازیغهوه له بیر ناکرێت. ئه‌م توانی به هۆی دامه‌زراندنی بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌لاتداری بیست و دووه‌م، ده‌سه‌ڵاتی فیرعه‌ونی بخاته ژێر ڕکێفی خۆیه‌وه و درێژه به مانه‌وه‌ی ئه‌مازیغییه‌کان بدات له عه‌رشی فیرعه‌ونیدا بۆ بنه‌ماڵه‌ی بیست و سێ و بیست و چواره‌م. به دانیشتنی ئه‌م له‌سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات، ساڵژمێری ئه‌مازیغی ده‌ستی پێ کرد که ئه‌مڕۆکه ساڵی 2962ی ئه‌مازیغییه. هه‌روه‌ها شانشینی نومیدیا ئه‌میشیان یه‌کێکه له‌و شانشینانه‌ی ئه‌مازیغییه‌کان دایانمه‌زراند که هه‌ر یه‌ک له مه‌غریب و جه‌زائیر و تونسی ئێستای ده‌گرته خۆی. هه‌ر وه‌ک گه‌لانی دیکه، بیروباوه‌ڕی ئایینی لای ئهمازیغییهکانیش گه‌شه‌ی سه‌ند له ئایینی خۆماڵییه‌وه بۆ ئایینی ئاسمانیی جۆراوجۆر که به شێوه‌یه‌کی فراوان له ده‌ڤه‌ره‌که‌دا و له لای گه‌لانی دراوسێیش بڵاو بوونه‌وه.
له کوردستان که لانکه‌ی دووه‌می به‌شه‌رییه‌ته، یه‌که‌م شارستانییه مرۆڤایه‌تییه‌کان سه‌ریان هه‌ڵداوه. شارستانییه‌کانی سۆمه‌ر و ئیلام نووسین و ژماره‌یان داهێنا و ئاگر و کشت‌وکاڵیان دۆزییه‌وه، یاساکانی کاروباری ئاڵ‌وگۆڕیان دانا و له بواره‌کانی زانست و هونه‌ره جۆربه‌جۆره‌کاندا داهێنه‌ر بوون و له‌وێوه به ته‌واوی دونیادا بڵاو بووه‌وه. بنه‌ما ئینسانییه‌کانی ئایینی زه‌رده‌شت به هزر و فه‌لسه‌فه‌ی خۆی ڕووناکیی خسته ناوچه‌که‌وه.
کاتێ له سه‌ده‌ی حه‌وته‌می زایینی‌دا وڵاتی ئه‌مازیغ و کوردستان که‌وتنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بیی ئیسلامییه‌وه، ناسنامه و زمان و فه‌رهه‌نگی هه‌ر دوو گه‌لی ئه‌مازیغی و کورد تووشى سڕینه‌وه و دزین بوون، مێژووه‌که‌یان شێوێنرا و به‌شێکی زۆری نووسینه‌کانیان سووتێنران. له ئه‌نجامی سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بکردن که دژ به مرۆڤی کورد و ئه‌مازیغی و نیشتمانی هه‌ردوولایان به‌رپا کرا، ژماره‌ی ئه‌م دوو گه‌له ڕه‌سه‌نه به‌ره‌و که‌می چوو، سنووری وڵاته‌که‌شیان به‌ره‌و ناوه‌وه کشان و خه‌ڵکه‌که‌ش بوون به هاووڵاتیی ژماره دوو له نیشتمانی خۆیاندا و داگیرکه‌ران بوون به گه‌روه و ده‌سه‌ڵاتدار. له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هزری عروبی، که له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی پێنجه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی گه‌شه‌سه‌ندنی، بووه هۆی ئه‌وه، كه ڕه‌گه‌زپه‌رستی به شێوه‌یه‌کی ترسناک دژ به‌م دوو گه‌له به‌رپا بکرێت و دووچاری به‌عه‌ره‌بکردن و چه‌وسانه‌وه‌ی وا بن که ده‌سه‌ڵاتداره عه‌ره‌به‌کان ناوی (نیشتمانی عه‌ره‌بی) له‌و کۆمه‌ڵه وڵاته بنێن که له‌ژێر ڕکێفیاندایه، به‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وه ڕه‌سه‌نانه‌ی، که خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی وڵاتی خۆیان بوون، پشتگوێ خران و وه‌ک عه‌ره‌ب هاتنه ئه‌ژماردن. هه‌روه‌ها ئه‌وسا و ئێستایش ناوی (مه‌غریبی عه‌ره‌بییان) له وڵاتانی باکووری ئه‌فریقیا نا، کار به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا به‌ڵکوو وشه‌ی (عه‌ره‌بی)یان خسته سه‌ر ناوی هه‌ندێ له‌و وڵاتانه‌ی که حوکمی ده‌که‌ن هه‌ر وه‌ک (کۆماری میسری عه‌ره‌بی) و (کۆماری سوریای عه‌ره‌بی) و (کۆماری لیبیای عه‌ره‌بی) و هه‌روه‌ها هه‌ڵسان به به‌عه‌ره‌بکردنی ناوه ئامازیغی و کوردییه‌کانی گوند و شارۆچکه و شاره‌کان به مه‌به‌ستی سڕینه‌وه‌ی دیارده‌کانی هه‌بوونی ئه‌م دوو گه‌له و دزینی وڵاتەكانیان و سڕینه‌وه‌ی مێژوویان.
ئه‌مازیغ و کورده‌کان له وڵاتی خۆیاندا بوون به بێگانه و چه‌وساوه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته‌ی پێشکه‌ش به ئیسلام و زمان و فه‌رهه‌نگی عه‌ره‌بی و مرۆڤایه‌تییان کرد. مێژوو به شانازییه‌وه باسی که‌سایه‌تییه ئه‌مازیغییه‌کان ده‌کات، وه‌ک ئیبن خه‌لدون و ئیبن به‌تووته و تاریقی کوڕی زیاد و عه‌باسی کوڕی فڕناس (810-887) (ئه‌میان زانایه‌کی بیرکاری و گه‌ردوونناسی و کیمیا و فیزیا بوو، به‌وه ناسراوه که هه‌وڵی فڕینی داوه، بۆیه به یه‌که‌م فڕۆکه‌وان داده‌نرێت له جیهاندا)، هه‌روه‌ها به‌رگریکار محه‌مه‌دی کورێ عبدولکه‌ریمی خه‌تابی، که چقڵی چاوی داگیرکه‌رانی فه‌ڕه‌نسی و ئیسپانی بوو له باکووری ئه‌فریقیا و له ساڵی 1921 یه‌که‌م کۆماری دامه‌زراند له ئه‌فریقیا و ته‌واوی جیهانی ئیسلامی‌دا، دیسانه‌وه یاریکه‌ری ناسراوی تۆپی پێ زه‌ینه‌ددین زێدان. گه‌لی کوردیش له ڕێگای ڕۆڵه‌کانی خۆیه‌وه وه‌ک : ئیبن ئه‌لئه‌سیر و ئیبن خه‌له‌کان و پیاوچاک جابانی کوردی و ئیبن ته‌میمه و محه‌مه‌د عه‌بده و عه‌بدولقادری گه‌یلانی و ئه‌بو موسلمی خوراسانی و سه‌لاحه‌ددینی ئهێوبی و به‌دیعولزه‌مانی نه‌ورسی و محه‌مه‌دعه‌لی پاشا و ئیبراهیم هنانو و مه‌عروفی ڕه‌سافی و ئه‌حمه‌دی شه‌وقی و هیی دیکه، خزمه‌تی ئیسلام و زمان و فه‌رهه‌نگی عه‌ره‌بی و مرۆڤایه‌تیی کردووه له گشت بواره‌کانی ژیاندا.
ژماره‌ی ئه‌مازیغه‌کان که هێشتا به زمانی ئه‌مازیغی قسه ده‌که‌ن نزیک به 40 ملیۆن که‌س ده‌خه‌مڵێنرێت. ئه‌مازیغه‌کان له‌م وڵاتانه‌دا ده‌ژین: مه‌غریب، تونس، جه‌زائیر، نێجه‌ر، میسر، مالی، لیبیا، دورگه‌کانی که‌ناری و شوێنانی تر. دانیشتووانی گه‌لی ئه‌مازیغی زیاتر له 90% دانیشتووانی باکووری ئه‌فریقیا پێک دێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له وڵاتی خۆیاندا چه‌وساوه‌ن، هیچ ده‌سه‌ڵاتێکیان نییه و مافی نه‌ته‌وه‌یی و فه‌رهه‌نگییان ئینکار ده‌کرێت، دان به ناسنامه‌و و زمانیاندا، که سه‌ر به زمانه‌کانی ئافرۆئاسیاییه، نانرێت. (ئه‌مه سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی به ڕووکه‌ش دان نراوه به زمانی ئه‌مازیغیدا وه‌ک زمانێکی نه‌ته‌وه‌یی له جه‌زائیر و وه‌ک زمانێکی فەرمی له مه‌غریب، دوای چاکسازیی ئه‌م دواییه‌ی دەستوور).
ژماره‌ی گه‌لی کوردستان نزیکه‌ی 50 ملیۆن که‌سه و نیشتمانه‌که‌ی له لایه‌ن چوار وڵاته‌وه داگیر کراوه که ئه‌مانه‌ن: تورکیا و ئێران و عێراق و سوریا. تورکه‌کان ناوی (تورکیا)یان له وڵاتی ئه‌نادۆڵ ناوه و به کورده‌کانی باکووری کوردستان ده‌ڵێن (تورکی چیا) و به‌م شێوه‌یه‌ش گه‌لی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ناو ئه‌م ده‌وڵه‌ته دروستکراوه، ده‌سڕنه‌وه و دان به هه‌بوونی گه‌لی کورددا نانێن، باکووری کوردستان دووچاری به‌تورککردنی به‌رنامه بۆ داڕێژراو بووه و به ملیۆن کورد تورکێنراون یان به ڕه‌تبوونی ڕۆژگار بوون به تورک. هه‌روه‌ها له ئێرانیش گه‌لی کورد له مافه نه‌ته‌وه‌یی و فه‌رهه‌نگی و مرۆڤاییهتییهکانی بێبه‌ش کراوه. ڕژێمی سوریاش کورده‌کان وه‌ک عه‌ره‌ب ده‌ژمێرێت، ئه‌م ڕژێمه کورده‌کانی له ناوچه‌کانی خۆیان گواستووه‌ته‌وه و و عه‌ره‌بی له جێی ئه‌وان نیشته‌جێ کردووه، ئه‌ویش له ڕێی پرۆژه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی (پشتێنی عه‌ره‌بی). له ئه‌نجامی سه‌دان هه‌زار قوربانی، که گه‌لی کورد له به‌شی داگیرکراو له لایه‌ن عێراقه‌وه داویه‌تی، ته‌نانه‌ت چه‌کی کیمیاویش دژی به کار هێنراوه، توانیویه‌تی ده‌رئه‌نجام دوای لاچوونی حوکمی به‌عس له چوارچیوه‌ی عێراقدا فیدرالییه‌ت بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات، به‌ڵام دانپێدانانی حکوومه‌تی به‌غدا به هه‌ندێک له‌و مافانه‌دا له‌وه‌وه نایه‌ت که ئه‌و حکوومه‌ته باوه‌ڕی پێیه‌تی، به‌لکوو ناچار بووه له ڕۆژی ئه‌مڕۆدا دانیان پێدا بنێت له به‌ر ئه‌وه‌ی لاوازه و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ڕه‌وشی عێراقدا ناشکێت، بۆیه تا هێز په‌یدا ده‌کاته‌وه خۆی بێده‌نگ ده‌کات.
عه‌وله‌مه و شۆڕشی زانیاری و پێوه‌ندییه گه‌وره‌کان، که له‌سه‌ر گۆی زه‌وین به‌رپا بوو، هه‌موو به‌ربه‌سته سنوورییه‌کانی نێوان ده‌وڵه‌تانی به‌زاند و بنه‌مای دیموکراسی و یه‌کسانی بڵاوکرده‌وه، هه‌روه‌ها په‌ره‌ی به هۆشى هزری گه‌لان و تاکه‌که‌سان دا و بارێکی مێژوویی بۆ گشت گه‌لانی چه‌وساوه خوڵقاند، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی کۆت و به‌ندی کۆیلایه‌تییه بپچڕێنن و خه‌بات بکه‌ن له پێناوى به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و مافی چاره‌نووسی خۆیاندا.
لە ده‌ڤه‌ری باکووری ئه‌فریقیا و باشووری ڕۆژئاوای ئاسیا، کاتی ئه‌وه هاتووه گه‌لان و نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کانی وه‌ک: ئه‌مازیغ، کورد، قوبت، نوبی، جووله‌که، ئازه‌ری، بلوش، گه‌لی باشووری سودان، ئه‌رمه‌ن، سریان، کلدان، گه‌لی دارفۆر، ئارامییه‌کان، فینیقییه‌کان، لاز و ئه‌وانی تر، هه‌روه‌ها باوه‌ڕمه‌ندانی ئایین و تایفه‌کانی وه‌ک، شیعه، ئێزیدی، عه‌له‌وی، جووله‌که، فه‌له، یارسانییه‌کان (کاکه‌یی)، درووز، شه‌به‌ک، مه‌ندائی، زه‌رده‌شتی، به‌هائی، ئیسماعیلی و هیی تریش، کاتی ئه‌وه هاتووه ڕیزه‌کانی خۆیان ڕێک بخه‌ن و هاوکاریی یه‌کتر بکه‌ن بۆ خۆئازادکردن له کۆتی کۆیلایه‌تی و له‌ناوبردن و چه‌وسانه‌وه و سڕینه‌وه، که زۆر له مێژه دووچاری بوون.
له پێناوی ئه‌وه‌ی هه‌ردوو گه‌لی ئه‌مازیغ و کوردستانی مافه‌کانی خۆیان به‌ده‌ست بهێنن به مافی بڕیاردانی چاره‌نووسیشه‌وه و له پێناوی هاوکاریی نێوان ئه‌م دوو گه‌له ڕه‌سه‌نه و ناساندنی مه‌سه‌له‌که‌یان به ڕای گشتیی ناوچه‌یی و جیهانی، هه‌روه‌ها کارکردن له پێناو به جیهانی ناساندنی مه‌سه‌له‌که‌یان و داننان به مافی چاره‌نووسی هه‌ردوو گه‌ل، ئێمه‌ی بژارده‌یه‌ک له گه‌لی ئه‌مازیغی و گه‌لی کوردستانی دامه‌زراندنی كۆمەڵەی ئه‌مازیغی کوردستانی بۆ دۆستایه‌تی و ئاشتی، ڕاده‌گه‌یه‌نین. بانگی کچان و کوڕانی کوردستان و ئه‌مازیغ ده‌که‌ین که پشتگیری و یارمه‌تیمان بده‌ن به به‌شدار بوون و چالاکی نواندن له كۆمەڵەکهدا. هیوادارین ئه‌م كۆمەڵەیه ببێته بنه‌مای یه‌کگرتن و هاوکاریی نێوان هه‌موو گه‌لان و نه‌ته‌وه‌کان و خاوه‌ن ئایینه چه‌وسێنراوه‌کان له ناوچه‌که‌دا، بۆ خوڵقاندنی شۆڕشیکی شارستانیی ئاشتیخوازانه، که هیوا و ئامانجه‌کانی چه‌وساوه و ژێرده‌سته‌کان بهێنێته دی و ئاشتی و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری به‌رپا بێت و ئاڵای ئازادی و دیموکراسی له ئاسمانی ناوچه‌که‌دا بشه‌کێته‌وه. ئه‌م كۆمەڵەیه دژی هیچ یه‌ک له گه‌لانی عه‌ره‌ب و تورک و فارس نییه، به‌ڵکو خه‌بات ده‌کات له پێناوی لابردنی ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆر و تاکڕه‌وه‌کان و بڵاوکردنه‌وه‌ی گیانی خۆشه‌ویستی و یه‌کسانی له نێوا گشت گه‌لان و تاکه‌که‌سه‌کاندا.
لێژنه‌ی دامه‌زرێنه‌ری كۆمەڵەی کوردستانی ئه‌مازیغی بۆ دۆستایه‌تی و ئاشتی
لایه نی كوردستانی:
1. دانا جلال
2. ێفوت جباری
3. د. غازی ێابر
4. فهمی كاكه یی
5. د. مهدی كاكه یی
6. م. استشاری نهاد القاچی
لایه نی امازیغی
1. محمد الموساوی
2. أشرف بو قاچی
3. لیلى الشافعی
ئه ندامان
لا یه نی كوردستانی
1. ابراهیم یوسف
2. احمد رجب
3. ئاری كاكه یی
4. ایهم یوسف
5. بروسك بوتانی
6. جعفر حسن
7. حسن جودی
8. حكیم ندیم الداوودی
9. دلیر جلال
10. رحمن غریب
11. سردار فتاح امین
12. شمال عادل سلیم
13. شورش غفور
14. شیرزاد عادل الیزیدی
15. د. ێلاح ا‌لدین حدو
16. گارق حمو
17. عبد المجید توفیق
18 . د علی كوردە
19. قیس قره داغی
20. كولالە نوری
21. لافا خالد
22. نالیا ابراهیم
23. نجم ا‌لدین غلامی
24. نواف خلیل
25. هشام عقروای
26. هیفار حسن
27. هیفین قاقو
لایه نی ئه مازیغی
1 - أحمد عێید، كاتب وناشگ حقوقی
2 - أمانی الوشاحی، محامیە وناشگە جمعویە (مێر)
3 - خالد الزیراری، نائب الرئیس الكونغریس العالمیالأمازیغی
4 - ژە. أمینە بن الشیخ، مدیرە جریدە العالم الأمازیغی
5 - د. بلعید بریكه (الجزائر)
6 - خدیجە بنسعیدان، ناشگە جمعویە (تونس)
7 - ژ. حسن إبد بلقاسم، محامی وعچو منڤمە تاماینوت
8 - حسن الفارسی، فنان
9 - د. عبد المگلب الزیزاوی، باحپ وناشگ جمعوی
10 - ژ. رشید الحاحی، باحپ وفنان
11 - أحمد أرحموش (رئیس الشبكە الأمازیغیە من أجل المواگنە)
12 - ژ عبد السمیع المرابگ، ناشگ جمعوی (إسبانیا)
13 - ژ. عبد الله حتوس، رئیس المرێد الأمازیغی للحقوق والحریات
14 - گارق الإدریسی، مخرج سینمائی (إسبانیا)
15 - علی خداوی، عچو الكونغریس العالمی الأمازیغی
16 - فتحی بنخلیفە، رئیس الكونغرس العالمی الأمازیغی (لیبیا)
17 - د. قسوح الیمانی
18 - ژ. مبروك فركال (فر‌نسا)
19 - محمد المجوگی، ناشگ حقوقی (بلجیكا)
20 - دە. مریم الدمناتی، باحپە وجمعویە
21 - لگیفە أحرار
22 - د. موسى أغربی، أستاژ جامعی وناشگ جمعوی
23 - ژ. محمد زاهد
24 - ژە. نزهە بنعتابو
25 - عبد السلامبنخدە، جمعوی
26 - د. محمد حنداین،مۆرخ وجمعوی
27 - حمید اللیهی
28 - مبروك فركال(فر‌نسا)
29 - زبیدە ێیتعلی
2012-08-25
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست