کرێکاران، خوێندکاران، گەنجانی بێکار! لە سەرەتاى ئەم مانگەدا حکومەتی هەرێم بڕیاریدا مانگانە بڕى 150 هەزار دینار بۆ دەرچووانى زانکۆو پەیمانگاکان بەناوى بیمەى بێکارییەوە ببرٍێتەوە. ئەم بڕیارەى حکومەت بەرهەمی تێکۆشانى چەندین ساڵًەى خوێندکاران و ناڕەزاییەکانیانە و لێرەوە وەک دەستکەوتێکى بزووتنەوەى خوێندکارى...