شۆرشگێره‌کانی جاران گه‌نده‌ڵ وگیرفان دزه‌کانی ئێستان،،،،
Saturday, 26/02/2011, 12:00
گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌لاتی سیاسی ئه‌مرۆی کۆمه‌ڵگای کوردی وه‌ك(رشکی) لێهاتوه،هه‌روه‌ک چۆن رشکێك دزه ئه‌کاته قژه سه‌رێك و ته‌واو پیایدا بڵاو ئه‌بێت وله‌که‌ڵکی ئه‌برێت،ئه‌م گه‌نده‌ڵیه‌ی ده‌سه‌لاتی ئه‌مرۆش هاوشێوه رشك به‌ناخی میله‌ت و ئابوری و ئاسایش و نه‌ته‌وه‌یدا ریشه‌ی کێشاوه‌و هاتۆته خوارێ له‌که‌ڵکی بریوه‌و ونابوتی کردوه.
دونیای کوردی وئه‌زمونی به‌ریوه‌بردنی خودی و حیزبی بنه‌ماله‌یی و هه‌ڵسو که‌وتی نامه‌سئولانه‌ی دزی کردن و گه‌نده‌ڵی کاردانه‌وه‌یه‌کی کارای له‌سه‌ر مۆراڵی تاک و خه‌لکی کۆمه‌لگا کردوه به‌جۆرێك بجوکترین کارمه‌ندو کاربه‌ده‌ستی ئه‌م ده‌سه‌لاته هه‌مان ره‌فتارو گفتاری هاوشیوه گه‌وره‌کانیان گرتوه‌و بۆهه‌رکارێکی ساکارو ساده په‌نا بۆ به‌رتیل وه‌رگرتن و واسته‌کردن نایاسای ئه‌بات ،ئه‌مه‌ش به بینین و بیستینی کردار‌و گفتاره‌کانی که‌سانی گه‌نده‌ڵی سه‌روتر له خۆیان وای کردوه کویرانه ناعداله‌تی بکات و ویژدان ی بخاته زبڵدان.
لێره‌دا ئه‌پرسین ئه‌گه‌ر ئه‌م گه‌نده‌ڵکارانه‌ی ئه‌مرۆ هه‌مان شۆرشگێره‌کانی دوینێن که به‌پاته‌یه‌کی لاستیکی دراوه‌وه له‌شاخ هاتنه خوارێ و ئێستا فیرعه‌ون ئاسا ده‌سه‌لات و سامانیان سه‌رژمێر ناکرێ ئاخۆ پیرۆزی وشه‌ی شۆرشگێرله‌لایان چیبێت که‌به‌رده‌وام له وتاره رۆبۆت ئاسا‌کانیاندا به‌رگوێمان ئه‌که‌وێت و به‌چاومانیدا ئه‌ده‌ن،،؟
به‌رده‌وام به‌هه‌ل وه‌رگرتنیان له‌قۆناخی شۆرشیان هه‌زاران گیرفانیان پڕکرد و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا کۆمه‌ڵێك دزیان بۆ په‌روه‌رده کردین له‌بری شۆرشگێر که‌به‌رده‌وام ره‌دوکه‌وتوی خۆیانن و چه‌پڵه‌به‌ده‌ست و سه‌ماکه‌ریانن.
پێشتر شۆرشمان کرد تاوه‌کو رزگار بین له زۆرداری، پێشتر خوێنمان رشت له‌پێناو هاتنه سه‌رحوکمی که‌سانی دڵسۆز‌و خزمه‌تکه‌ر ببنه ده‌سه‌لات و گه‌رچی تۆزێکیش بێت نه‌هامه‌تیو ئازاره‌کانمان بۆ قه‌ره‌بوو بکه‌نه‌وه
به‌ڵام نه‌ك قه‌ره‌بوو کردنه‌وه به‌ڵکو زیاتر ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌یان داین ،چونکه پێشوتر هه‌میشه‌ئه‌مان وت ئه‌مه رژێمی به‌عسه ،به‌س ئێستا رژێمی چی..؟ حیزبی بنه‌ماله‌ی نارۆشنبیری خۆخودی کوردی که‌له‌سه‌رجه‌م رووه‌کانی مه‌عریفی و زانستی میله‌تیان ویرانه کرد،له‌ژێر حوکمرانی دزیوی و نایاسای ئه‌مانه‌دا به هه‌زاره‌ها گه‌نجیان ئاواره‌کردن و ریگای مه‌رگیان گرته به‌روو ده‌سته‌ودامێنی ولاتێکی بێگانه‌هاتن تاوه‌كو هه‌رهیچ نه‌بێت بسته جیگه‌یه‌ك و که‌رته‌نانێكی تێدا به‌ده‌ست بکه‌ویت، له‌ژێر حوکمی دزی‌و گه‌نده‌ڵی مه‌رامه پیسه‌کانی ئه‌مانه‌دا جه‌رگی هه‌زاران دایکیان سوتاندو منداڵیان هه‌تی و کرد‌و پۆستالو ده‌بابه‌ی رژێمیان هێنایه‌وه سه‌رمان و له‌دوایشدا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌مو کاره قێزه‌وه‌نو تیرۆرسته‌داا وتیان ئه‌مه ته‌نها هه‌ڵه‌یه‌ک بوه‌و بمان بورن چیتر نابینن خوین به‌ده‌ستی خۆمان بڕژینه‌وه ،به‌ڵام ئه‌وه‌بوو هه‌موان هه‌مان سینارێومان دیه‌وه شه‌قامه‌کانمان سوربونه‌وه به خوین
کاتی ئه‌وه نه‌هاتوه هه‌موو بڵێن گشت ئازار‌و نه‌هامه‌تی که ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساله به‌سه‌رماندا هاتووه ئه‌نجامی حوکمی کۆمه‌له دزێکی به‌ناو شۆرشگێری دوێنێییه،،،؟ گه‌ر قه‌راره کورسیه‌کمان بیست سال لێبگریتو پلانی کوراوکریشی بۆدابنێت به لیدانه‌وه‌ی قه‌وانی سۆرشی دوێنێ ئه‌وا هه‌موان ئێستا به‌ده‌نگی به‌رز پیتی ئه‌ڵێن چیتر جێگای دزو گه‌نده‌ل کاران نابیته‌وه له‌ژێر ناوی شۆرشی دوێنێتاندا چیتر دزو گه‌نده‌ڵامن بۆ په‌روه‌رده مه‌که‌ن و رابردومان پێ مه‌فرۆشنه‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست