مامۆستایان بەیەك وتار دەسەڵاتیان هەژاند
Monday, 10/01/2011, 12:00
ئینسان بەهەڵوێست دەناسرێ، هەڵوێست ئینسان خۆشەویست وگەورە دەكا و دەسەپێنێ، هەڵوێست شۆڕش وبەرخودان بەرپا دەكاو مافەكان بەدەست دێنێ، هەڵوێست حكومەت ودەسەلات دەخاتە ژێَر پرسیار ودەى هەژێنێ، زۆركەس پێشتر نەیان دەزانى مامۆستایانى ئاینى چەند كاریگەرن وچ ڕۆلێكیان لەنێو خەڵكدا هەیە، نازانن هەر مامۆستایەك باشترین چەك وشوێنى بەدەستە كە دوانگە و وتار وبانگەوازى یە، باشترین هەقیان بەدەستە كەپەیامى خوایە وباشترین پاڵپشتیان هەیە كە خواى پەروەردگارە، باشترین خەڵكیان لەگەڵە كەجەماوەرە، بۆیە پێشتر حسابیان بۆنەدەكردن، بەجۆرەها شێوە دەیان چەوساندنەوە وفەرامۆشیان دەكردن، مامۆستایانیان لەوتار لادەدان وتاجیم وسنور داریان دەكردن، موچەیان دەبڕین، داواى تەزكیەى حزبیان لێ دەكردن، دەیانخستنە ژێر پرسیاروكاریگەرى حزب وحكومەت ودەسەڵات، كەچى كاتێ باس لەیاساى جێندەر كرا كەلەگەلأ ئایین وخەڵك وبیروباوەڕى موسلمانان ناگونجێ، مامۆستاكان زۆر بوێرانە وئاقڵانە بەبەڵگەوە كەوتنە باسكردنى ئەم یاسا وچەمكە، پەرلەمانودەسەڵاتیان خستەقەفەسى تاوانبارى وڕاوەدونان، بەم كارە گۆمەكەیان شڵەقاندن،دەسەڵاتیان هەژاند، كارى گەرى خۆیان سەلماند، كە چەند خاوەن بڕیار وكاریگەرى وجەماوەرن، كەواتە پێویستە مامۆستایانى ئاینى هەمیشە لەسەر دژایەتى كردنى ئایین و میللەت خاوەن هەڵوێست وهاوهەڵوێست بن، چیكە خراپەكارى وبێ دینى قەبول نەكەن،جەماورەریش پاڵپشتیان بكا، مامۆستایان هەموویان لەسەر هەق وهەڵوێست كۆك بن، ئەوان بەرگرى لەهەق وخەڵك وئاین بكەن، خەڵكیش بەرگرى لەوان بكات، دەبێ حكومەتیش پاڵپشتى ئەوان بكاو حسابیان بۆبكا، بەهەڵوێستى ئەوان سەرۆكى هەرێم یاساى جێندەرى گەڕاندەوە پەرلەمان واژوى لەسەرنەكرد،ئەگەر ئەمڕۆ لەمریشك نەپرسینەوە بەیانى گاڕان ومێگەل بەخڕەوە دەبرێوسودیشى نابێت. هەڵوێستى چەند مامۆستایەكى ئایینى لەهى پەڕلەمان باشتر و كاریگەرتر بوو، ئەى ئەگەر بەگشتى مامۆستایانى ئاینى وتارى باش وهەق بدەن وهەڵوێست بنوێننو خەڵك لەگەڵیان بێ، هیچ هێز ودەسەڵاتێك خۆیان لەبەرامبەر داڕاناگرێ، پێویستە مامۆستایان دەسەڵات بخەنە ژێر كاریگەر وڕاى خۆیان تابەئارەزوى خۆیان بڕیار نەدەن وتەڕاتێن بەخەڵك نەدكەن. پێویستە مامۆستایانى ئاینى هەموویان خۆیان بەیەك لاشە بزانن ولەسەر یەك بەجوا بن، بەتایبە ت یەكێتى زانایان، یایەكێتى زانایانى ئیسلامى سەر بەخۆ دروست بكەن، كۆڕى زانیارى فیهى ئیسلامى دابنێن، هەڵوێست لەسەر پرسە ئایینى یەكان وەربگرن و وتارى لەسەر بدەن، بەیاناتى لەسەر دەربكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست