کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەراوردێك لە نێوان سیاسیەكانى كورد و عەرەب لە عێراقدا !

Friday, 09/04/2010, 12:00


عێراق كە پێكهاتووە لە دوو نەتەوەى سەركى و چەندین نەتەوە و ئاین و گروپى بچوك بەلام ئەوەى بە چاوێكى روون سەیرى گۆرانە سیاسیەكانى دواى 2003 ى كردبێت لە عیراقدا لە نێوان پێكهاتەكانى لە نەتەوە و ئاین دا بە تایبەتى كورد و عەرەب چەند شتێكى بۆ روون دەبێتەوە كە لە رووداو و پێشهاتە سیاسیەكان دا چۆن بووە و ئەوا باش دەزانێت كە سیاسیە بریار بە دەستەكانى كورد لە عێراقى نوێ دا چەندین هەل و دەسكەوتیان لە دەسكەوتى زۆر بە نرخیان لە دەست داوە كە مایەى هەلوەستە لەسەر كردنە كە لە خوارەو دا روونیان دەكەمەوە .
كورد هەر كاتێك بە هێز بووە هەردەم لە تەنازول دابووە بە پێچەوانەوە عەرەب كە بەهێز بووە هێزەكەى خۆى بەكار هێناوە بۆ بەدەست هێنانى دەسكەوتەكانى لە بەرامبەر بەرامبەرەكانى دا كەچى كورد هەردەم واخۆى دەر خستووە كە بەهێز ە و بەخشندەیەیە كە لە راستى دا ئەمە هەلە یە و خۆ بە بچوك زانینە نەك گەورەى كە لە هەلسو كەوتەكانى سیاسیەكانى كوردا بەدیادەكەوێت كەچى عەربە كاتێك بەهێز بێت بۆ عەرەب هێزەكەى بەكار ناهێنیت بەلام كورد لە دروست كردنەوەى عێراقدا خۆى بە پێشرەو دادەنێت كە لە دوایى دا زۆر بە سلبى و خراپ بە سەرى دەشكێتەوە بەلام ئەوەى جێ ى ئەسەفە كورد دەرس لە هەلەكانى رابووردووى خۆى وەرناگرێت بەلكو بە دەسكەوتى دەزانێت بۆیە پێشینان لە مێژە ووتوویانە ئەگەر جارێك فێریان لێ كردى خوا بیان گرێت ئەگەر دوو جار فێریان لێ كردى خوابیان گرێت بەلام ئەگەر سێ جار فێریان لێ كردى خوا خۆت بگرێت بۆیە ئەو چەندین جارە كە عێراق بێ هێز دەبێت كورد زاتى ئەوە ناكات كە هێزەكەى خۆى بەكار بهێنێت و دەسكەوتەكان بەدەست بهێنێت كە عەرەب بە پێچەوانەكەى دەكەن كە بێ هێزن بەهەموو شتێك رازین بەلام كە بەهێز ببنەوە هەمان سیناریۆكانى پێشوو دووبارە دەكەنەوە بۆیە ئەگەمەیەى كە سیاسیەكانى كورد دەیكەن لە عێراق لە یاریەكى هەرزەكارانە و كاتى دەچێت نە بۆ بەدەست هێنانى دەسكەوتى نەتەوەى چونكە داواكانیان بۆ كەسین نەك بۆ مافى گشتى .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە