سه‌رۆ قادر و سه‌گه‌که‌ی بافلۆف

Saturday, 06/03/2010, 12:00


هه‌رکه‌سێک که‌مێکی له‌ باره‌ی ده‌رونزانیه‌وه‌ بیستبێت، ده‌زانێ که‌وا سه‌گه‌ به‌سته‌زمانه‌که‌ی بافلۆف چی بووه‌، وه‌ بافلۆفی چه‌ند بێ به‌زیانه‌ ملکه‌چی کردبوو بۆ هه‌ندێک شت، له‌بنه‌ره‌تدا سه‌گ ته‌نها بۆ بینینی خواردن لیک به‌ده‌می دادێته‌ خواره‌وه‌، به‌ڵام بافلۆف وی لێکردبوو به‌‌ بیستنی ده‌نگی جه‌ره‌س و تارمای که‌سێکیش ده‌ست بکات به‌ وه‌ررین و لیک به‌ده‌می دابێته‌ خواره‌وه‌(له‌ کاتێکدا بیستینی ده‌نگی جه‌ره‌س قابیلی ئه‌وه‌ی نیه‌ که‌ سه‌گه‌که‌ بۆی بوه‌رێت و لیکی بۆی برژێت)، سه‌رۆ قادری ئێمه‌ش ئه‌مرۆ به‌ده‌ست بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه‌وه‌ وه‌کو ئه‌و سه‌گه‌ی لێهاتووه‌ و له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی ته‌نها له‌ بوونی مه‌ترسی نه‌ته‌وه‌یی و ناعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیدا بوه‌ری، که‌چی به‌ شتێکی ته‌واو پێجه‌وانه‌وه‌ ده‌ست پێده‌کات، له‌ هه‌رکاتێکدا گوێبیستی ده‌نگێکی دیمۆکراسی خوازانه‌ بێت و که‌سانێکی ئاشتی خواز و دادپه‌روه‌ر ببینێ یه‌کسه‌ر ده‌ست ده‌کات به‌وه‌رین، به‌شێوه‌یه‌ک که‌ هه‌رچی قسه‌ی ناشیرین هه‌یه‌ له‌ده‌می دێته‌ خواره‌وه‌، ئه‌گه‌ر چی به‌ سه‌یرکردن بۆ رابردووی ئه‌و که‌سه‌ ئه‌م قسانه‌ شتێکی نامۆ نیه‌ بۆ ئه‌وه، سه‌رۆ قادر کویڕانه‌ و دوور له‌ هه‌موو ره‌وشتێکی رۆژنامه‌نووسانه‌ له‌ هه‌ر کاتێکدا زه‌نگی مه‌ترسی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ دروست بێت، بێ سێ و دوو ده‌ست ده‌کات به‌وه‌رین و ره‌تی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ده‌کاته‌وه‌ و خه‌ڵکی به‌ چه‌واشه‌کار و دژی حکومه‌ت و ئازادی ‌ ده‌چووێنێ، ئه‌رێ ئه‌وه‌ گۆرانه‌ چه‌واشه‌کاری ده‌کات سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه‌ی که‌ پێشکه‌شی خه‌ڵکی ده‌کات یان ئه‌و ئێوه‌ن که‌ ئه‌زموونێکتان هه‌یه‌ له‌ شه‌رکردن له‌گه‌ل بزووتنه‌وه‌ ئازادیخوازه‌کانی تردا و تا ئێستاش پێتان وایه‌ که‌ ده‌بێت هه‌ر خۆتان پاڵه‌وانی گۆره‌پان بن، ئه‌وه‌ گۆرانه‌ تووندو تیژی ده‌کات، یان ئێوه‌ن که‌ تا ئێستا هه‌زارانتان به‌ کوشتداوه‌ له‌ پێناوی هیچدا و به‌رگریکردن له‌ بنه‌ماڵه‌ و هه‌زارانتان راپێجی ناو ژووره‌ تارێکه‌کانن کردوه‌، من یه‌ک پرسیارم هه‌یه‌ له‌م به‌رێزه‌ ئه‌گه‌ر بتونێ وه‌ڵامم بداته‌وه‌ (ئایا چ شتێک وا له‌ به‌رێزتان ده‌کات ده‌ستبه‌رداری ئه‌م وه‌رینه‌ بن بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ؟) یان به‌ واتایه‌کی تر ئه‌گه‌ر تۆ چ شتێک له‌ پارتی ببینی به‌ دیکتاتۆر، گه‌ل فرۆش و چه‌واشه‌کار حسابی بۆ ده‌که‌ی ؟. ئه‌گه‌ر بڵێی کوا خیانه‌تی پارتیم پێ بڵێ له‌ گه‌له‌که‌مان، ئه‌وا من ته‌نها دوو نمونه‌ت ده‌ده‌مێ ئاش به‌تاڵی 74 و 31 ئاب زۆر ئاشکرا پێمان ده‌ڵێ،ئه‌گه‌ر هه‌ر سوریش بی له‌سه‌ری هێنانی سوپای تورک و ته‌سلیمکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی دیموکراتیشت ده‌ده‌مێ، ئه‌گه‌ر بڵێ نمونه‌یه‌کی دزی و گه‌نده‌ڵێ پارتیم پێبڵێ، ئه‌وا نمونه‌ی دزینی بوودجه‌ی حکومه‌ت له‌وانه‌یه‌ به‌س بێ، باسی ئه‌وه‌ش ناکه‌م که‌ ملیاران دۆلاری سوپای ئه‌مریکی له‌ نێوانتان چی لێده‌کرێ، باسی ئه‌وش هه‌رناکه‌م که‌ چه‌ند غه‌درتان له‌ پێشمه‌رگه‌و پۆلیس کردوه‌ و تا ئێستا به‌ نیووه‌ مووچه‌ بردووتانه‌ سه‌رێ، پێشم عه‌یبه‌ باسی ئه‌و هه‌موو باڵه‌خانه‌و زه‌وی و زاره‌ و کۆمپانیایه‌ش بکه‌م، چونکه‌ ده‌زانم هی بارزانی ره‌حمه‌تیه‌ و به‌ فرۆشتنی سه‌دان دارجگه‌ره‌ی نایاب کریوتانه‌، ئه‌گه‌ر بڵیی نموونه‌یه‌کی تووندوتیژی و قبوڵنه‌کردنی ره‌نگی ترم پێبڵێ، وابزانم 10 یان ساڵ شه‌ری ناوخۆ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ متمانه‌ت بۆ دروست ببێ خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ خه‌تای یه‌کیه‌تی بووبێ، به‌ڵام شه‌رکردن له‌گه‌ڵ pkk هیچ پاساوێک هه‌ڵناگرێ، ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش خراپ بن ئه‌ی بۆ سوتانی باره‌گای یه‌کگرتوو له‌ دهۆک جێ ده‌ڵێن، دلنیاشم خۆت له‌ رووت نایه‌ باسی ئه‌وه‌ بکه‌ی که‌ چۆن له‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی که‌سی تر بۆی نیه‌ سه‌روه‌ر بێ و کور و کوره‌زاکانی ئه‌وان که‌ منداڵی دوێنێن کێشی یه‌ک تاک پێڵاویان هێنده‌ی خزمه‌تی تۆ و محمدی ملا قادر و سه‌دان مه‌سینه‌چی تر کیشی هه‌یه‌،خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر پرسیارێکی تریشت به‌ مێشک دابێ دڵنیام له‌وه‌ی هه‌زاران وه‌ڵام هه‌یه‌ و هیچ پاسادانیشی ناوێ، چونکه‌ گه‌وره‌و و بچوک له‌باره‌یه‌وه‌ شت ده‌زانێ.

http://de.wikipedia.org/wiki/Pawlowscher_Hund

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە