کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کێشە و شەڕی نێو هەڵبژاردنەکانی پارتیی

Tuesday, 10/04/2012, 12:00


رۆژی دوو شەممە بەروارى 9/4/2012 لە لیژنەى ناوچەى شلێر لقى12 لە ناحیەى گەرمك سەر بەقەزاى پێنجوێن چەند کێسەیەک ڕوى داوە، بە پێویستی دەزانم ئەم زانیارییانەی خوارەوەی لەسەر بنووسم:

سەرلەبەیانى 9/4/2012 لە سێ بنكەى جیا جیا لە ناوچەى شلێر سەر بەلقى12ى پارتى دیموكراتى كوردستان دەنگدان دەستى پێ كرد هەر لەسەرەتاوە پرۆسەكە لەبەینى دوو تەرەف كە بو دوو كوتلە ناودەبران كوتلەى (ابوبكر عبداللە میشیاوى + جەلال نەریمان عارف) ناكۆكى زۆرى پێوە دیار بوو ناوچەى شلێر پێشتر بەسەر 5 ڕێكخراودا دابەش ببو بە ناوەكانى (گەرمك +گوڵان + پەرەژاڵ + شلێر + ناوخوان) ناوچەى شلێر لەلایەن بەرپرسى پێشووى بەناوى (شێخ دڵشاد) و (جلال نەریمان عارف) بەرپرسى ڕێكخستنى ناوچە و (اسماعیل عبداللە) بەرپرسى ئامارى ناوچەى شلێر لە كاتى داتا بێس)ى ناوچە كە پێشتر كرابوو توانیان ڕێكخراوى (پەرەژاڵ) لە (187) ئەندامى ڕێكخستن كەمیان كردەوە بۆ (78) ئەندام بۆ ئەوەى شەرعیەتى ڕێكخراوى لێ بسەنرێتەوە لەلاەیەن لیژنەى هەڵبژاردنەوە بۆ ئەوەى تەرەفى (ابوبكر عبداللە میشیاوى) كە كەسێكى جەماوەرى و كۆمەڵایەتیە لە هەڵبژاردنەكەدا بكەوێت ئەوە بوو لە پێنج ڕێكخراوەوە ناوچەى شلێر كر ا بە چوار ڕێكخراو دواى ئەو هەموو چاو سوركردنەوە تەزویر و دواتر هەر تەرەفى ابوبكر عبداللە میشیاوى باشتر لە تەرەفى جلال نەریمان عارف لەلایەن ئەندام و ڕێكخستنەكانى پارتى لە ناوچەى شلێر متمانەیان بەدەست هێنا تا نزیكەى كاتژمێر 2ى پاش نیوەڕۆ تەرەفى جەلال نەریمان عارف كێشە كەوتەوە و كەسێك بەناوى (سامى حمەفەرەج) سەر بە ستافى جلال نەریمان عارف كێشەو شەڕ دروست دەكات شەڕێكى یەكجار قورس ڕودەدات تا واى لێ هات كادرێك بەناوى (خلیل محمد) لە ستافى ابوبكر عبداللە میشیاوى بە دەستى خزمەكانى جەلال نەریمان عارف كە هەرگیر باوەڕیان بەپارتایەتى نیە چاوێك لەدەست دەدات و چەند كەسێك لە ستافەكەى ابوبكر عبداللە لەلایەن ئەو هێزەى كە بەناوى ناوبژیوانى هاتبوون كە هەر سەر بە هەمان پارت بوون دەستگیر دەكرێن ئەو تەرەفەى شەڕەكەى دروست كرد دەستگیر نەكران هەتا كاتێك ابوبكر عبداللە لەلایەن هەمان هێزەوە دەست بەسەر بوو لەلایەن خودى جەلال نەریمان عارف و ستاف و كەسو كارەكەیەوە بەردباران كراو بێ ئەوەى یەك كەسیان دەستگر بكرێن هەمان هێزى ناوبران بە (دەمانچەو كڵاشینكۆف و بیكەیسى) دەقەیان بەسەر ستافەكەى ابوبكر عبداللە دەكراو بە كارەباى دەستى سەربازەكانى ئەو هێزە لە ستافەكانى ابوبكر دەدرا ئەوەى شایانى باسە لەناوجەماوەرەوە متمانە درا بە ئەو كادرانەى كە سەر بەستافى ابوبكر عبداللە میشیاوى بوون .دواى شەڕو ئاڵۆزیەكە ستافەكەى ابوبكرعبداللە گەڕانەوە بۆ پێنجوێن و چوونە ماڵى (خلیل محمد احمد) ئەو كادرەى كە چاوى لەدەست دابوو لەو سەروبەندەدا تەلەفون بۆ ستافى ناوبراو دەكەن كە گوایە لە لیژنەى ناوچەى شلێر كە بارەگاكەیان لە ناو پێنجوێندایە لە لایەن (جلال نەریمان عارف +شێخ دڵشادو پاسەوانەكانى و محمد ێاڵح گۆخڵانى و ستافەكەى جەلال نەریمان عارف لە سێ ئەندامیان داوە كە گوایە دەنگیان بە ستافى ابوبكر عبداللە داوە سوكایەتیان بەو سێ كەسە كردوە كە هەرسێ كەسەكە برا بوون بۆیە دەست بەجێ ستافەكەى (ابوبكر عبداللە میشیاوى) كە زیاتر لە 50 كەس دەبن دەچن بەدەم ئەو سێ براوە و دەیدەن بە سەر ناوچەى ناوبراودا ئەو كەسانەى (جلال نەریمان عارف و شێخ دڵشاد و پاسەوانەكانیان ستافەكانیان) خۆ دەكەن بە ژورى بارەگاكەداو نەدەهاتنە دەرەوە و تا نزیكەى نیو كاتژمێر دواتر كاتێك ستافەكەى ابوبكر عبداللە میشیاوى دور كەوتنەوە ستافەكەى جلال نەریمان عارفو بەرپرسى ناوچەكەى پێشوو لە ناوچە هەڵدێن و خۆ دەكەن بە ناو ئاسایشى پێنجوێنداو لە بارەگاى ئاسایشى ناوبراو خۆیان حەشار دەدەن تا كاتژمێر 7 ئێوارەو دواتر هەڵدێن بۆ لقى12 . ئەوەى شایەنى ئاماژە بۆ كردن باسكردنە لە كاتى بانگەشە كردندا (جلال نەریمان عارف) كە خۆى ئاغا دەزانێت هانا دەبات بۆ ئاغا و ئێخەكانى سنوورى ناحیەى گەرمك و لێیان دەپارێتەوە تا بەدەمیەوە بچن و پێوتون ئێستا شەڕى ئاغاو ڕەعیەتە ئەوەبوو لەسەرجەم ئاغاو شێخەكانى سنوورى ناحیەى گەرمك تەنها (شێخانى چوێسە و ئاغاكانى گۆڵێ) نەچون بەدەمیانەوە بێ لایەن مانەوە سەرجەمى ئاغاكانى تر هاتنە سنوورەكە و هەڕەشە و چاوسور كردنەوە لە دانیشتوانى سنورەكە و ترس و دڵەڕاوكێ و هەتا دوو بەرەكایەتیان خستە ناو براو عایلە و خێزان و هاوسەر و كەس و كارى یەكترەوە لە ئێستادا وا دەبینرێت لە ئایندەیەكى نزیكدا دووژمنایەتى زۆر بكەوێتەوە لە سنوورەكە . شایەنى باسە ستافەكەى ابوبكر عبداللە میشیاوى بایكۆتى هەڵبژاردنەكانیان كردوە لە كۆى (850) ئەندام ڕێكخستنى ناوچەى ناوبراو ئێستا بەستافى ناوراوەوە و ئەندامانى ڕێكخستنەكان كە زیاتر لە (500) ئەندامى ڕێكخستنى ناوچەى شلێر پارتى دیموكراتى كوردستان نیگەرانن لە پارتى و چاوەڕێى تەنها یەك وتەى (ابوبكر عبداللە میشیاوى) دەكەن كە واز لە پارتایەتى بێنن و سەرجەمیان بچنە ناو حزبێكى ترى كوردستانەوە ئیتر هەر حزبێك بێت بەڵام (ابوبكر عبداللە میشیاوى) و ستافەكەى دیارى بكەن دواى واز هێنانى ئەو (500) ئەندامە ناوچەى ناوبراو شەرعیەتى ناوچەى نامێنێ دەبێت بە ڕێكخراو بە گوێرەى پەیڕەو و پڕۆگرام و لیژنەى هەڵبژاردنەكانى پارتى دیموكرتى كوردستان پارتى ناوبراویش شكستێكى گەورە بەخۆوە دەبینێت لە سنورەكەدا

 تێبینی:
 ئەم نووسینە وەکو نامەیەک هاتبوو، بە بێ ناونیشان و بە بێ ئەوەی کەسەکە ناوی خۆی بنووسێت، ئێمە ناونیشانێکامن بۆی دانا و ناوی ئیمەیلەکەمان وەرگرت و وەک نووسەری ئەو هەواڵە بڵاومان کردەوە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە