کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سێر تۆماس وایت 1503-1542 شاعیرى مەزنى ئینگلیز

Tuesday, 14/02/2012, 12:00



سێرتوماس وایت یەكێكە لە شاعیرە مەزنەكانى ئینگلیز ساڵى 1503 لە دایك بووە ئەدەبیاتى ئەم شاعیرەپێكهاتووەلە ژمارەیەكى هێجگار زۆرى كورتە شێعرو كۆپلە شێعرى جوان و ناسك و پەخشانى بەرزو باڵا لە ڕەوانبێژیدا كەلە كاتى خۆیدا وەرگێراوەنەتە سەر زمانى لاتینى ئەم هۆزانڤانە ناودارەى ئینگلیزلەگەڵ هەستى شاعیرانەدا سەر قاڵى كارى دپلۆماسى و دادگاش بووە .هیچ یەكێك لە شیعرەكانى لە ماوەى ژیانى خۆیدا بڵاو نەكراوەتەوە، بەڵام چەند نەوەیەك دواى خۆى هەستیان بە مەزنى شیعرەكانى كردوە شیعرەكانى هەڵسەنگێنراوە كە بەهاى شیعرەكانى بەرزو و جوان و بڵند بووە و ئەوسا دانراوە بە یەكێ لە گەورەترین هۆزانڤانى ئینگلیز ناوبانگى پەیدا كردوەو ناسراوە .زۆربەى هۆنراوە كانى دەربارەى ئەویندارى بووە بە تایبەتى پەیوەندى خۆشەویستى عاشقانەى وا كە ئەنجامەكەى بە خەمبارى و سەرنەكەوتوو كۆتایی هاتبێ واتە بەیەك نەگەشتنى دوو دڵدار كە ئەمەش زیاتر لە ئەزموونى بە سەر هاتنى ژیانى عاشقانەى خۆیەوە ئیلهام و سروشى ئەم شیعرانەى بۆ هاتووە كاتێ كە خۆى دوچارى داوى خۆشەویستى و دڵدارى و ئەویندارى ترسناكى كچێك دەبێ بە ناوى (ئان بۆلین) كە پاشتر بۆ شاعیر نابێ و خۆشەویستەكەى هاوسەرگیری لە گەڵ شاى هێنرى هەشتەم دەكات ئەم بۆ ئەم نەبوونەى كاریگەرى زۆر لە سەر شاعیر دادەنێ و دەبێ ئاگرێكى زۆر بە تینو قوڵ و بەناسۆر لە دڵیدا و وەكو شێت و دێوانەى لێ دێت لەم هۆزانەى خوارەوەدا شاعیر دەربارەى ئەزمونى تاڵ و تراژیدى خۆى ئەدوێ كە مەعشوقەكەى جێ ى دێلێ و ئەم لێ ى دەپارێتەوە و داواى لێ دەكات كە جێ ى نەهێڵێ و ڕاى خۆى بگۆڕێ چونكە تەنهایی زۆر بە ئازارەو رەنگە بەرگەى ئەو تەنهاییە نەگرێ داواى لێ دەكات لە لاى بمێنێتەوە و دڵ ڕەق نەبێ لە گەڵى هەر وەكو چەندجار ئەوە دوبارە دەكاتەوە كە چۆن دەبێ ئاوا بە تەنها و بێ كەس جێ ى بهێڵێ لەم دێرە شیعرەیدا دەردەكەوەێ كە شاعیر چەندە پەرۆش و هەست و سۆزى هەژاوە لە ناخەوە
((and wilt thou leave me thus ?)
((Say nay say nay))
(ئاوا جێم دێڵى.بڵێ نارۆم ،بڵێ نارۆم)
وە زۆر بە سادەو ساكارى داوا لە خۆشەویستە دەكات كەبریارەكەى بگۆرێت
چونكە بریارێكى قورسەو شاعیر بەرگەى جودایی و لە یەك دابڕان و تەنهایی لە ئەوین دارەكەى ناگرێ.ئەم شاعیرە مەزنە تەمەنى كورت بوو تەنها سى و نۆ ساڵ ژیاو لە ساڵى 1542ز كۆچى دوایی كردوە.
ئاوا بە تەنها جێت هێشتم .....!
ئاوا بە ئاسانى جێم دێڵى ؟
بڵێ نارۆم،بڵێ نارۆم شەرمەزاریی یە
بۆ ئەوەى خۆشت لە لۆمە و تانە پبارێزى
منیش لە خەم و ناسۆر
ئاوا جێم دێڵى بە ئاسانى ؟
بڵێ نا تو خوا بڵى نارۆم ...*
ئاوابەئاسانى جێت هێشتم،
هیچ بەزەیى و سۆزت بێمدا نەهاتەوە
دڵڕەقى وبێ بەزەیى بەورەنگە
بیكە بەخاترى ئەوینداریمان
جێم مەهێلە ئاوا؟
بلى َ نارۆم .بلێ نارۆم ..!
* * * * * * *
ئاوا بەئاسانى جێت هێشتم
من تۆم بۆهەمیشەخۆشویست و .
نەك جێم بهێلى لەتەنهایى و ئازار دا ،
دابڕان لەتۆ جەرگ بڕەو زامێكى بەسۆیە.
چۆن دلت هات بەئاسانى جێم بهێلى ؟
بلێ نا توخوا بلێ نارۆم !
* * * * * * * * *
ئاوابەئاسانى جێم د ێلى ؟
هیچ بەزەى و وەفات لەدڵدانەبوو ؟
بەداخەوە زۆر دڵڕە قى !
خۆشەویستى تۆ منى وێران كرد
ئاوابەئاسانى جێت هێشتم زوو ؟
بلێ نارۆم . بلێ نارۆم !


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە