کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


دەروەزەکەر

Saturday, 26/01/2019, 16:55


ده‌ره‌وه‌زكه‌ر و گه‌داكان له‌و بڕوایه‌دان به‌ به‌رد له‌ ده‌رگادان بێڕێزیی نییه‌ له‌كاته‌یكدا هیچ زه‌نگێك به‌ ده‌رگا و دیواردا هه‌ڵنه‌واسراوه و كه‌س هاوریان نابیستێ‌‌ (فردریك نیچه‌).
----------------------------
له‌م ڕۆژانه‌دا وته‌یه‌كی كاریگه‌ر و قسه‌ی دڵی هه‌زاران خه‌ڵك له‌ لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ كه‌ نه‌ نووسه‌ره‌‌ و نه‌ كه‌سێكی ناسراوه و به‌ناوبانگه به‌ زمانێكی ساده‌‌‌ له‌ ته‌له‌فزیۆنی n r t  وه‌ په‌خشكرا كه‌ دڵنیام به‌و زمانه‌ ساده‌ و ڕاستگۆیانه‌وه‌ خه‌لكی خسته‌ ژێر باندۆری (كاریگه‌ر) خۆیه‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ خێرا بنه‌ماڵه‌كان و به‌تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی خێرا كه‌وتنه‌ جووڵه‌ و به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ كۆمه‌ڵی له‌ وڵاخدار و قاچاخچییه‌كانی سه‌فره‌وزه‌روون و قاسمه‌ڕه‌ش، ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش به‌ناوی پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه‌ خه‌ریكی بازرگانی و قاچاخچیه‌تی و وڵاخداری بوون به‌ فه‌رمانی دیواخانی بنه‌ماڵه‌كان ڕژانه‌ به‌رده‌م ئه‌و كه‌ناله‌ ته‌لفزیۆنییه‌ی كه‌ گفتووگۆی ئه‌و هاوڵاتییه‌ی لێوه‌ په‌خشكرا.
ئه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌ گووتی وته‌ی زۆربه‌ی زۆری كۆمه‌ڵگای  باشووری كوردستانه‌، بێجگه‌ له‌وانه‌ی كه‌ سوودمه‌ندبوون و له‌ پێناوی مووچه‌ و زه‌وییدا سه‌ری خۆیان شۆڕكردووه و نقه‌یان لێوه‌ نایه‌ت.‌
 ئه‌وه‌ وته‌ و قسه‌ی دڵی ئه‌و هاووڵاتییه‌ ساده‌ ڕاستگۆیانه‌یه‌ كه‌ ژیانی كوڵه‌مه‌رگی ڕۆژانه‌یان به‌سه‌ختی ده‌بنه‌سه‌ر، ئه‌وه‌ هه‌ر هه‌مان ئه‌و قسانه‌یه‌ كه‌ ڕۆژانه و‌ به‌ درێژایی ده‌سه‌ڵاتداری بنه‌ماڵه‌كان به‌ چاو ده‌یبینین و دیخونینه‌وه‌ و به‌ گوێكانمان ده‌یانبیستین، ئه‌وه‌ قسه‌ی دڵی پانتائی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ كه‌ له‌تاو نادادپه‌روه‌ری نوقمی نه‌هامه‌تی بوون و به‌ قووڵایی ئه‌و نقوومبوونه‌ش ڕۆژانه‌ هه‌موو ساتێك به‌ده‌م خۆخواردنه‌وه‌وه‌ بیری لێده‌كه‌نه‌وه‌..
ئه‌و قسانه و‌ وته‌ی كه‌سێك نییه‌ كه‌ خۆی شاردبێته‌وه‌ و له‌ فه‌یسبووك و سایته‌كان یان به‌ ناوی كه‌سێكی خوازراوه‌وه‌ به‌ قه‌وڵی خۆتان خۆی ناساندبێ، به‌ڵی ئه‌وه‌ قسه‌ی ڕاستگۆترین خه‌لكه‌ كه‌ له‌تاو ناحه‌قی و زوڵم و زۆر و برسێتی ئێوی بنه‌ماڵه‌كان، ئێوه‌ش ئه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ناوی پێشمه‌رگایه‌تی و شۆڕشه‌وه‌ بوون به‌ماری زووحاك به‌سه‌ر لاشه‌ی نیوه‌ گیانی خه‌ڵكه‌وه‌‌، ئه‌وه‌ قسه‌ی كه‌سانێكه‌ كه‌‌ گیانی هاتووته‌وه‌ سه‌ر لێوی و ئیتر خۆی پێناگیرێ و سڵ له‌ هیچ شتێك ناكاته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بیشیانكوژن‌.
تێبینی ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ نووسینه،‌ داكۆكی نییه‌ له‌ كه‌ناڵی NRT.. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە