کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


شه‌هیدان باشترین مامۆستای به‌دیهێنانی ئازادی و ژیانێکی باشترن

Wednesday, 23/10/2013, 12:00








ئێمه‌ ده‌بێ یادی شه‌هیدان فه‌رامۆش نه‌که‌ین و یادکردنه‌وه‌یان له‌ نێوکۆمه‌ڵگادا به‌ زیندوویی بهێڵینه‌وه‌، چونکه‌ مرۆڤایه‌تی به‌رده‌وام به‌ بیروباوڕوه‌ ژیاوه‌ و به‌ بڕواکانی توانیویه‌تی واتا ببخشێ به‌ ژیان و ژیان جوانتر بکات، ‌شه‌هیدانیش هه‌ر بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ ژیاون و له‌و پێناوه‌شدا گیانی خۆیانیان به‌ختکردوه‌.
ڕاسته‌ ئێمه‌ دژی که‌سانی گه‌نده‌ڵ و نابه‌رپرسیارین، ڕاسته‌ سه‌رکرده‌کان بێئه‌مک بوون و به‌ری ڕه‌نجی ده‌یان ساڵه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مانیان له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند خێزان و پله‌وپایه‌ی چه‌ند که‌سێکی هه‌لپه‌رستدا به‌کارهێناوه‌ و کار گه‌یشتوته ‌ئه‌وه‌ی خوێنی شه‌هیدانیش بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان بکار بهێنن و تا گڵۆڵه‌یان نه‌گاته‌ لێژی باسی شه‌هیدان ناکه‌ن، ده‌بێت ئێمه‌ پارێزگاری له‌ ڕێبازی ڕاسته‌قینه‌ی شه‌هیدان و گه‌له‌ سته‌مدیده‌که‌مان بکه‌ین و نه‌هێڵین ئه‌و ڕیبازه‌ پیرۆزه‌ی‌ شه‌هیدان به‌ ده‌ستی سه‌رکرده‌ نابه‌رپرسیاره‌کان لکه‌دار بکرێت.
شه‌هید شه‌هریاریش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست چووه‌ کۆڕی به‌رگریکردن له‌ مافی گه‌له‌که‌مان و له‌و پێناوه‌شدا شه‌هیدبوو، هه‌رچه‌ند ده‌توانرا پێش به‌ شه‌هیدبوونی بگیرایه‌، به‌ڵام سه‌رکرده‌کانی ئه‌وکاته‌ هه‌ر وه‌کوو ئێستایان بێئه‌مه‌ک بوون به‌رامبه‌‌ر به‌ ڕنج و ماندووبوون و فیداکاری ئه‌م قاره‌مانانه‌. کاتێک شه‌هید شه‌هریار له‌ بۆسه‌یه‌کدا له‌ ۲۴،۱۰،۱۹۸۷دا‌ لای (خه‌له‌کان) فیشه‌ک به‌ر سه‌ری ده‌که‌وێت و ده‌بوورێته‌وه‌ و هاوڕێکانی واده‌زانن ‌شه‌هیدبووه‌، هه‌ربۆیه‌ ده‌یشارنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دوایی بێنه‌وه‌ به‌داویدا و ته‌رمه‌که‌ی ببه‌نه‌وه‌ و بینێژن، به‌ڵام شه‌هید شه‌هریار له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی برینه‌که‌ی کاریگه‌ر نه‌بووه‌ هۆشی دێته‌وه‌ سه‌رخۆی و ‌‌جاشه‌کان پێیده‌زانن و به‌ دیل ده‌یگرن و ده‌یگوێزنه‌وه‌ بۆ شاری ڕانییه‌. له‌ زینداندا که‌سێکی کورد پاسه‌وانی ده‌بێت و له‌ هه‌وڵدان بۆ ده‌ربازکردنی ئه‌و شه‌هیده‌ قاره‌مانه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه‌ ئه‌و پۆلیسه‌ داوای چل هه‌زار دیناری ئه‌و سه‌ردهمه‌ ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی خۆی و دایکی پێی ده‌رچن بۆده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ڵام له‌ لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه‌ که‌ کۆسره‌ت ره‌سول ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند ده‌بێت ئه‌و داوایه‌ پشت گوێ ده‌خرێت و پاره‌که‌ ناده‌ن، بۆیه‌ شه‌هید شه‌هریار به‌ده‌ستی پیاوه‌کانی ڕژیم شه‌هید ده‌کرێ. ئیستاش کۆسره‌ت بۆ ده‌ڕچوونی کوڕه‌که‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا هه‌شت ملیۆن دۆڵار خه‌رج ده‌کات

شه هید له 1/10/1957له خیزانیكی كورد په‌روه‌ری شاری كۆیه هاتوه‌ته دونیاوه‌ هه رله سه ره تای گه‌نجیه‌تیه‌وه‌ تێكه‌ڵی كاری سیاسی بووه .له ته مه نی 15سالی به شداری شۆرشی ئه یلولی كردووه ‌ فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ی تۆپخانه‌ی شۆڕشبووه‌، هه‌تاوکوو ئاشبه‌تاڵه‌که‌ی 1975. له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شۆرشی تازه‌ په‌یوه‌ندی کردووه‌ به ڕێكخستنه‌کانی کۆمه‌ڵه‌وه‌ و دواتر له‌سه‌ر داوای شه‌هید دكتۆرخالید له ڕیزه كانی بزووتنه‌وه درێژه‌ به رێكخستن ئه‌دات تا سالی ۱۹۷۷ له‌و ڕێکخراوه‌دا. شه‌هید له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا حه‌وت جاربریندارکراوه‌ و له ساڵی ۱۹۷۹له به‌رلێهاتووی به‌ئه‌مه‌کی بۆ کوردوستان ده‌یکه‌ن به‌ فه‌رمانده‌ی که‌رت هه‌تاوه‌کوو کاتی شه‌هیدبوونی. یادی ئه‌م شه‌هیده‌ له‌دڵماندا هه‌میشه‌ زیندووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە