کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


هێرۆی برایم ئه‌حمه‌د له‌ گۆڤاریی خاکدا به‌ چه‌پۆک ده‌کێشێ به‌ ڕوومه‌تی خۆیدا و ده‌ڵێت، (من ڕووسوورم)

Sunday, 27/09/2009, 12:00


خانمی یه‌که‌می عێراق له‌ کورته‌ نوسینێکدا له‌ ژماره‌ی سه‌د و چلوو حه‌وتی گۆڤاری خا‌کدا، که‌وتووه‌ته‌ پێداهه‌ڵدانی خۆی و به‌ گێرانه‌وه‌ی هه‌ندێک شتی درووستکراو، هه‌ر وه‌کوو پیشه‌ی هه‌میشه‌ی ده‌یه‌وی وا له‌ خه‌ڵکی کوردستان و به‌تایبه‌تی شاری سلێمانی بگه‌ێنی، که‌ له‌ په‌ڕه‌ی گوڵی هێرۆ پاکتره و ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ر ئه‌و ده‌وترێ و ده‌نووسرێ هیچی ڕاست نییه‌ و له‌ ڕێگای ئه‌م جۆره‌ نووسینانه‌وه‌ به‌ چه‌پۆک ‌ده‌کێشێ به‌ ڕووومه‌تی خۆییدا، هه‌تاوه‌کوو ڕووسووریی خۆی نیشان بدا.

ئه‌وه‌ی من لێره‌دا ده‌مه‌وێ باسی بکه‌م، په‌یوه‌ندی به‌ به‌شی کۆتایی نووسینه‌که‌یه‌وه، که‌ گوایه‌ براده‌رێک پێی وتووه،‌ که‌ دێته‌ ناو شار، بیری ده‌چێته‌وه‌ که‌ له‌ سلێمانییه. (هێرۆش پێی گوتووه،‌ له‌ دووبه‌ی ته‌زوییریت.ئه‌و براده‌ره‌ش گووتیه‌تی، وایه.. دیسان براده‌ره‌که‌ی ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ڕۆژێک کوڕه‌زاکه‌م لێم بپرسێ ئه‌رێ باپیره‌ تۆ له‌ کاتی منداڵییدا له‌کوێ ده‌ژیایت..؟ باپیره‌ش له‌ خه‌یاڵیی خۆیدا ده‌ڵێ، ئایا چه‌ند ساڵیکی تر کۆڵانێک ده‌مێنێته‌وه بۆئه‌وه‌ی‌ پیشانی بده‌م..؟!
تۆش پێت گوتووه‌ ناوه‌ڵا، کار وا بڕوات هیچ نامێنێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر شارێک کۆنی خۆی نه‌پارێزێ، قه‌د نابێت به‌ خاوه‌نی شارێکی نوێ، به‌ڵام به‌خوا ئه‌ترسم ئه‌گه‌ر وا بڕۆین هیچ نامێنێته‌وه له‌ شاره‌ کۆنه‌که‌مان، بێجگه‌ له‌ وێنه‌کانی بنکه‌ی ژین).

له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کوردستان به‌درێژای مێژوو داگیرکراوه، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتیشدا ده‌ڤه‌رێکی ئاوه‌دان بووه و‌ هه‌ر له‌م رووه‌وه‌ دیاره‌ که‌ ئه‌م وڵاته‌ خاوه‌نی هه‌زاره‌ها شتوومه‌کی که‌له‌پوورییه‌‌‌ له‌ ناوچه‌که‌دا و به‌ شوێنێکی مێژوویی دێته‌ ئه‌ژمار. هه‌رچه‌ند زۆربه‌ی ئه‌و شتانه،‌ له‌ لایه‌ن خه‌ڵکی هه‌لپه‌ره‌ست وقچاخچیه‌وه‌ ده‌دزرێ و ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ ده‌کرێ، به‌ڵام ئێستاش به‌ ده‌یان شوێنی دیکه‌ هه‌یه، که‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ کره‌سته‌ که‌له‌پوورییه‌کان و که‌س پییان نازانێ.
شاراوه‌ نییه،که‌ له‌ شاری سلێمانییدا دووکانێکی که‌له‌پووری له‌ سه‌هۆڵه‌که‌دا‌ هه‌بوو، که‌ به‌ ده‌یان و سه‌دان شتی مێژوویی زۆر کۆنی کورده‌واریی له‌ خۆگرتبوو و له‌ لایه‌ن پیاوێکی دڵسۆزه‌وه،‌ کۆکرابوونه‌وه‌ و پارێزراوبوون‌ و دیمه‌نێکی جوانی به‌خشیبووه‌ شار وبه‌‌ تماشاکردنیان مرۆڤ ده‌گه‌ڕایه‌وه‌‌ بۆ ڕابردوو و پێی سه‌رسام ده‌بوو و مێژوویان به‌ سه‌دان ساڵ کۆنبوون‌ و خاوه‌نه‌که‌ی به‌ هیچ نرخێک ڕازیینه‌بوو به‌ فرۆشتنیان. به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دواییدا دووکانه‌که‌ کۆکرایه‌وه‌ و شوێنه‌واری نه‌ما و وا باسه، که‌ له‌لایه‌ن خانمی یه‌که‌می عێراقه‌وه‌ و به‌ پاره‌ی به‌تاڵان چوو و ڕه‌شوڕووتی ئه‌م وڵاته‌وه، کڕدراوه.
تۆ بڵێی هێرۆخان بیه‌وێ شته‌ مێژووییه‌کانی کورد بپارێزی و مۆزه‌خانه‌یه‌کمان بۆ درووست بکات له‌ ده‌باشان، هه‌ر وه‌کوو ئه‌وه‌ی ئه‌سپه‌کانی عووده‌ی تیدا ڕاگرتووه یان وه‌کوو ساجیده‌ی ده‌سته‌ خووشکی له‌ جیاتی زه‌ڕوزیوو، حه‌زی له‌ شته‌ مێژووییه‌کانه، یان ده‌یه‌وێ وه‌کوو ساڵی هه‌زار و نۆسه‌د و نه‌وه‌د، که‌ دوای ئه‌نفاله‌کان هه‌موو هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ئێران بوون و زۆربه‌یان نه‌ ک شوێن و ڕێگایان نه‌بوو، به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت پاره‌ی پاکه‌ته‌ جگره‌شیان پێنه‌بوو و به‌ فه‌رمانی سه‌رکردایه‌تی ته‌سلیم به‌ حکوومه‌تی ده‌ره‌نده‌ی به‌عس بوونه‌وه، ئا له‌و کاته‌دا که‌ ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی ئازا و که‌مئه‌ندام پێویستیان به‌ چه‌ند سه‌د دۆلارێک ‌بوو بۆ ده‌ربازبوون له‌و باروودۆخه‌ی تێیکه‌وتبوون، خانمی یه‌که‌می عێراقی ئێستا و ژنی سکرتێری یه‌کێتی نێستمانی له‌ کاتی ڕه‌وانه‌کردنی گه‌لاوێژ خانمی دایکیدا بۆ به‌ریتانیا، که‌ به‌سه‌ردان هه‌تبووه‌وه، له‌ شوێنی پشکنینی جانتاکاندا له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی تاران، پشکێنه‌ران فه‌رشێکی ئه‌ورێشمیان ده‌رهێنا که‌ له‌و کاته‌دا بایی چه‌ند ملیۆن تومان پاره‌ی ئێرانی ده‌بوو و گوومرک نه‌کرابوو..هه‌ر چه‌ند هێرۆخان له‌ولاوه‌ دانیشتبوو و ته‌زبێحێکی قه‌زوانی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو و جگه‌ره‌ی گرانبه‌های ده‌كێشا و به‌رده‌وام بۆڵه‌بۆڵی بوو به‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ وه‌کوو حیمایه‌ و شۆفیر له‌ گه‌ڵیدابوون و ده‌یگووت بڕۆن پێیان بڵێن که‌ ئێمه‌ كێین، به‌ڵام سوودی نه‌بوو. به‌ هه‌رحاڵ له‌وانه‌یه‌ هێرۆ خان بڵی ئه‌و فه‌رشه‌‌ هی دایکم بووه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ منه‌وه‌ نییه، به‌ڵام هه‌ر خۆت نه‌بووی له‌ گۆڤاری خاکدا نوسیبووت، ئێستاش قه‌رزاریی شووقه‌که‌ی ماڵی باوکمانیین، خۆ ئه‌و جۆره‌ مافووره‌ ئه‌ورێشمه‌ ده‌ستکردانه فه‌رشی ئاسایی نیین، که‌ هوونه‌رمه‌نده‌ ئێرانیه‌کان ده‌یانچنن، به‌س خه‌ڵکی ملیارده‌ر له‌‌ ‌توانایدایه‌ بیانکڕێ، پێمان ناڵێی له‌و سه‌رده‌مدا ئه‌و پاره‌یه‌تان له‌ کوێبوو، یان ئه‌و کاته‌ش هه‌روه‌کوو ئێستا خه‌ریکی ڕاووڕووتبوون و ڕه‌نجی شانی ئه‌و خه‌ڵکه‌ و ئه‌و پێشمه‌رگه‌نه‌تان ده‌برد بۆ خۆشگووزه‌رانی و ڕازاندنه‌وه‌ی ماڵه‌کانتان.. ئایا ئه‌وه‌ی ئه‌و کاته‌ فه‌رشی گرانبه‌های ئاودیوو ده‌کرد، ئێستا چۆن پاره‌ی نه‌وت و که‌ره‌سته‌ مێژووییه‌کانی ئه‌م مێله‌ته‌ هه‌ڵنالووشێ، وه‌کوو حووت..؟ ببووره‌ هێرۆ خان، خۆت له‌ نوسینه‌کتدا ده‌ڵێت، خۆ من حووت نیم. ئایا هیچ شتێک ماوه‌ته‌وه‌‌ موڵکی ئیوه‌ی پێوه‌ نه‌بێ..؟ ئێوه‌ ته‌نانه‌ت وێژدانی خه‌ڵکیشتان دزیوه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌کانتان به‌کاری ده‌هێنن، ئیتر بۆ له‌ نوسینه‌که‌تدا، ده‌ڵێ من به‌ وشه‌ی بنه‌ماڵه‌ نامۆم و قه‌د گوێم له‌و وشه‌یه‌ نه‌بووه،‌ ئه‌ی له‌ بیرت نایه‌ت هه‌ر خۆتان چه‌ند کوڕی ئه‌م میله‌ته‌تان به‌ کوشتداوه‌ له‌ شه‌ڕی دژبه‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانییدا..؟ ڕاست ده‌که‌ی، ئاخر که‌س ناوێرێ له‌به‌ر ده‌متاندا ناوی بنه‌ماڵه‌ بهێنێ، چوونکه‌ پێێ قه‌ڵس و تووڕه‌ ده‌بن، بۆیه‌ نه‌تبیستووه. ئایا ئه‌وه‌ی سیمای ئه‌م شاره‌ و ئه‌م وڵاته‌ی گۆڕیوه، ئێوه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مافیاکان، نیین..؟ هه‌ر چه‌ند ئه‌مه‌ی لێره‌دا ده‌ینوسم په‌یوه‌ندی به‌م باسه‌وه‌ نییه، به‌ڵام ئێوه‌ کلتووری ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌تان تێکداوه، ئاخر له‌ کوێی ئه‌م دنیایه‌دا روویدا و که‌سێک زیاتر له‌ ده‌ساڵ پێشمه‌رگه‌ی دێرین و له‌ هه‌مان کاتیشدا حاکم بێت، به‌ڵام به‌ منازم ئه‌وه‌ل خانه‌ نشین بکرێ و پێی بگوترێ حاکم منازم ئه‌‌وه‌ل.....فڵان..؟ به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتیشدا که‌سانێکی دیکه‌ هه‌یه‌ خاوه‌ن هیچ بڕوانامه‌یه‌ک نییه‌ و ته‌نانه‌ت پێشمه‌رگه‌ش نه‌بووه‌ و به‌ پله‌ی وه‌زیر خانه‌نشین کراوه‌ له‌به‌ر خاتری جه‌نابت و فڵان و فیسار که‌س.

ببووره‌ هێرۆ خان، رووی ده‌مم له‌ به‌رێزتان نه‌بێ.. په‌ندێکی پێشینان هه‌یه،‌ ده‌ڵێ (ئه‌وه‌ی به‌ منداڵی هێلکه‌یه‌ک بدزێ، به‌ گه‌وره‌یی حوشتر ده‌دزێ و پیاویش ده‌کوژێ)..



مه‌نسور جه‌لال

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە