ئه‌گه‌ر هه‌مومان وه‌ک یه‌ک بیرمان کرده‌وه ئه‌وا بیر ناکه‌ینه‌وه -کانت
Thursday, 14/07/2011, 12:00
ئه‌گه‌ر هه‌مومان وه‌ک یه‌ک بیرمان کرده‌وه ئه‌وا بیر ناکه‌ینه‌وه
کانت له‌م وته‌یه‌یدا زۆر به رونی دیاری ده‌خات که مرۆڤه‌کان پێویسته ڕای جیاوازیان هه‌بێت تا بتوانن خۆیان بن.
ده‌سه‌ڵاتی کوردی ساڵانێکه هه‌وڵ ده‌دات وا له گه‌له‌که‌ی بکات که بیر نه‌که‌نه‌وه به‌وجۆره‌ی که یه‌ک بیرکردنه‌وه هه‌بێت بۆ هه‌مو که‌سه‌کان بێ جیاوازی، ئه‌و جۆره بیرکردنه‌وه‌یه‌ی که به به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه گرێ دراوه.
له کوردستاندا ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت بتکاته گێل و گه‌وج تا بتوانێت ئه‌وه‌ی ئه‌یه‌وێت بیکات و که‌س نه‌بێت بلێت بۆ؟ زیاتریش ئه‌وه‌ی که باوه له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌له‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئه‌مه‌ده‌بینرێت و تا راده‌یه‌ک بۆیان چۆته سه‌ر،چونکه به ئاشکرا ئه‌بینرێت له‌و ناوچانه‌یا ده‌سه‌ڵات چ کارێک ده‌کات تا بێ بیرکردنه‌وه‌یی زاڵکات و فه‌رهود ئاسا سامانی گه‌ل تاڵان کات
به نمونه له دوهۆک له زۆربه‌ی شوێنه‌کاندا ده‌بینرێت نوسراوه(بارزانی سه‌رۆک تۆیت و تۆ سه‌رۆکیت) ئه‌مه به‌و مانایه‌ی که به غه‌یری تۆ بارزانی که‌س بۆی نیه ببێته سرۆک لای ئێمه ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی نوکته‌یه‌کی سیاسیه حه‌قیقه‌تێک به‌یان ئه‌کات له کوردستاندا که‌س بۆی نیه بلێت من بارزانیم به سه‌رۆک قبول نیه و ئه‌وانه‌ش که وها ئه‌لێن وه‌ک ئه‌وانه‌یان لێدێ که له خۆپیشندانه‌کانی 17/2 درانه به‌ر گوله له‌لایه‌ن ده‌ست و پێوه‌ندی بنه‌ماڵه‌کانه‌وه
و ئه‌گه‌ریش هه‌ر وتت ئه‌وا سه‌رۆک گوێ له که‌س ناگرێت و چی بوێت ئه‌وه ده‌کات.
گه‌ر سه‌رنج بده‌ین تێده‌گه‌ین که ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه به نیاز نیه ئه‌و شوێنه چۆڵ بکات که‌تێک مه‌سرور بابزانی دێت و ده‌ڵێت ده‌مه‌وێت پاش باوکم ببمه سه‌رۆک ئه‌مه کێشه‌که زیاتر ئاڵۆز ده‌کات،بارزانیه‌ک ده‌روات و یه‌کێکی که شوێنی ده‌گرێته‌وه ،بارزانیه‌ک که ده‌ستی به خوێنی چندان گه‌نجی کورد سوره،بارزانیه‌ک که لێپرسراوی ده‌زگای پاراستن بێت ئه‌بێت چ جه‌لادێک بێت ئه‌بێت جۆن و به چ شێوه‌یه‌ک ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست،که‌واته نه‌بونی بیرکردنه‌وه به‌رده‌وامه و خه‌ڕه‌که‌که هه‌ر له خولانه‌وه‌یایه .
یه‌ک له کاریگه‌رترین کاره‌کانی سه‌رۆکه‌که‌مان که مایه‌ی شرمه‌زاریه رێزگرتنیه‌تی له خۆخۆر و پیاوکوژه‌کان،هه‌موان ئاگادارین چۆن بکوژانی رۆڵه‌کانی گه‌ل داڵده دران له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌وه له په‌یته‌خت دوای روداوه‌کانی 17/2 و تا ئێستاش هه‌ر نادیاره که ئایا چی به‌سه‌ر ئه‌و بکوژانه‌یا دێت چونکه دیسان و وه‌ک هه‌مو کات بنه‌ماڵه نایانه‌وێت ئه‌وان ئازار بچێژن.
لێره‌دا ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه ئه‌وه‌ی له یاد کردوه که چند بیه‌ویت بیرکردنه‌وه‌مان بوه‌ستێنیت ناتوانێت تا سه‌ر ئه‌وه کرداری بێت له کۆتاییدا هه‌ر ئه‌بێت هه‌ره‌س بێنێت ،کورد وته‌نی جامه‌که پڕ بوه و لێی ئه‌ڕژێت ئیدی به‌سه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست