ڕێکخستنەکانی یەکێتی لە بەریتانیا دیسانەوە کەوتنەوە قەیرانی گەورە ..
Saturday, 24/03/2012, 12:00
لە ساڵەنی ڕابردوو ڕێکخستنەکانی یەکیتی پێش درووست بوونی گۆڕان چەندین کێشەی گەورە ڕووی کردە ڕێکخستنەکانی یەکیتی بە جۆریک کە خودی مام جەلالیس تەداخولی تێدا کرد بەڵام نەگەیستنە چارەسەر ھەر بۆیە بە جیا بوونەوەی زۆریک لە کارگیر کۆمیتەکان کۆتایی ھات وە دوای درووست بوونی گۆڕانیس ئەم قەیرانە یەخەی ڕێکخستنەکانی یەکێتی بەرنەدا بەڵکوو دەستەو دەستەگەری دیسانەوە وای کرد کە ژمارەیەکی تر لە کارگێڕ کۆمیتەکان واز بینن و لە یەکیتی جیا ببنەوە و لە ڕاگەیاندنەکان بڵاویان کردەوە بەڵام ئەم جارە جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو ئەم قەیرانە ڕووی لە ڕێکخستنەکانی یەکێتی کردەوە لە بەریتانیا .. سەراتای ئەم کێشانە لە ئەو ھەڵبژاردنەوە سەرچاوە دەگرێت کە بۆ ئەندامێتی کۆنگرە کرا .. دوای ئەوەی ھەریەک لە شاناز ئیبراھیم ئەحمەد و ھاوار حاجی و ڕەزان جەلال و ڕێبوار ئەحمەد و مەجیدی مام ئیبراھیم خۆیان کاندید کرد بۆ ئەندامێتی کۆنگرەی سێی یەکیتی . ھەر لەو ھەڵبژاردنەدا ڕەزان جەلال کە کارگیڕ کۆمیتەیە لە دوای شاناز ئیبراھیم ئەحمەد دووەم دەنگی ھینا و ھاوار حاجی بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە دوای ڕەزانەوە بوو ..ئەمەس وای لە ھاوار کرد کە بکەوێتە دژایەتی ڕێزان وە ڕەزان خۆسی دوای ئەو ھەڵبژاردنە خۆی بە خاوەن دەسەڵات دەزانی و پێی وابوو کە لە دوای شاناز دەبێت ڕەزان بێت و ھاوار بە پێی دەنگ دان بێت دەبێت سێیەم کەس بێت . ڕۆژ بە رۆژ ئەم کێشانە پەرەیان سەند تا ئەو کاتەی کە پلانەکەی ھاوار کەشف بوو بۆ دوور خستنەوەی ڕەزان . ئەم پلانەش چۆن چۆنی بوو ..؟؟
مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد لە لەندەن ھەڵبژاردنی تێدا ئەنجام درا یەکیتی ژمارەیەک کاندیدی دەست نیشان کرد کە ژمارەیان ٧ کاندید بوو ھەر ٧ یان دەر چوون یەکێک لەو کاندیدانە کچەکەی ڕەزان جەلال بوو یەکێکی تریس کوڕەکەی شاناز بوو بەڵام ئەم جارەش کچەکەی ڕەزان توانی یەکەم دەنگ بینێت ئەمە زیاتر ھاوار و شانازی توورە کرد بۆیە ھەستان ژنێکھان ھینایە پێشەوە بە ناوی کانی وە بە بی ھەڵبژاردن کردیان بە سەرۆکی مەڵبەندی رۆسنبیری کە مستەوای ئەوەی نییە ببیتە سەرۆکی مەڵبەند قسەکە لە ئیرەدا لە سەر کانی نییە بەڵکو لە سەر پلانەکەی ھاوارە دژ بە ڕێزان جەلال کە منافیسی ھاوارە لە کۆمیتە ..
لە کاتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کۆمیتەی مەڵبەندی رۆشنبیری لە لەندەن بە ئامادەبوونی ھاوار و شاناز و ڕەزان دەمە بۆڵە لە بەینی ھاوار و ڕەزان درووست دەبێت و تا ئەو ئاستەی کە ڕەزان لە ھۆش خۆی دەجێت و ئیسعافی بۆ بانگ دەکەن پاشان لە سەر وتار خوێندنەوە ڕەزان و سەرۆکە تازەکەی مەڵبەند ھە ھەڵبژاردەی شاناز و ھاوارە لێیان دەبێت بە شەر ھەر ئەو ڕۆژە کچەکەی شاناز دەست لە کارکێشانەوەی خۆی پێشکەش دەکات و واز لە مەڵبەندی ڕۆسنبیری کورد دەھینێت و ڕەزانیش دەست لە کارکێشانەوەی ئامادە کردوە بەڵام لە سەر قسەی ئەندامانی مەکتابی سیاسی یەکێتی ھەتا ئێستا بڵاوی بە کردوەتەوە .. وە بڕیاریشە رۆژی ٢٥-٣-٢٠١٢ رەزان بڕواتەوە بۆ کوردستان و لەوێ بڕیاری ڕاگەیاندنی کۆمیتەیەکی تازە لە بەریتانیا لەگەڵ خۆی بھینیتەوە و بە دەسر لە ئەو کۆمیتەیەی ھاوار کۆمیتەیەکی تر دابمەزرینن ..
ڕۆژی ٢١ مانگ ڕێکخستنەکانی یەکیتی لە بەریتانیا کۆبوونەوەیان کرد و لەو کۆبوونەوەیەدا بە دەنگی ھەموو ئەندامانی کۆبوونەوەکە یەکیک لە کەسە نزیکەکانی ھاوار حاجی ھەڵبژیردرا بە سەرۆکی کۆمیتە ئەمەش زیاتر بۆ لیدانی ڕێزان . وە بە پیی ئەو ھەواڵەی کە بڵاویشیان کردوەتەوە رێزانیش کاندید کراوە بەڵام توانیویەتی تەنھا پینج دەنگ بێنێت لە کۆی ١٨ دەنگ .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست