کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌ڵێت که‌رکوکیه‌کان خیانه‌ت ده‌که‌ن!

Wednesday, 07/04/2010, 12:00


خاتو ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌و خانمه‌ی که‌ خۆی به‌ ڕۆشنبیر ده‌زانێت و له‌ ناو حیزبدا کار ده‌کات له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا له‌ که‌ناڵی گه‌لی کوردستان وتی به‌داخه‌وه‌ بۆ که‌رکوکیه‌کان که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا ده‌نگیان نه‌داوه‌ و یانی به‌ کوردیه‌که‌ی ده‌ی وت هاوڵاتیه‌ که‌رکوکیه‌کان خیانه‌تیان له‌ کورد کردوه‌ چونکه‌ ده‌نگیان نه‌داوه‌،،جا خوێنه‌ری به‌ڕێز وه‌ک منیش و ئێوه‌ش هه‌موتان ده‌زانن که‌ خه‌لکی که‌رکوک له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا ده‌نگیان دابوو به‌ لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ،به‌ڵام داده‌م واته‌ ئه‌م خانمه‌ بۆیه‌ گله‌یی ده‌کات له‌ که‌رکوکیه‌کان چونکه‌ ئه‌گه‌ر هه‌موو که‌رکوکیه‌کان ده‌نگیان بدایا ئه‌وه‌ به‌ دڵنیایی هه‌ر بۆ لیستی هاوپایمانی ده‌یاندا بۆیه‌ ئه‌م ئاڵا خانه‌ش وا ده‌ڵێت مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ر که‌رکوکیه‌کان هه‌مویان ده‌نگیان بدایه‌ بێگومان ئاڵا خانمیش ده‌نگی به‌ ده‌ست ده‌هێنا ،،کورد وه‌ته‌نی ئه‌م خانمه‌ شیین بۆ خۆی ده‌کات و له‌لایه‌ک خۆی و دوو سه‌رکرده‌که‌ ده‌ڵێن ئه‌بێت مادده‌ی سه‌د و چل جێ به‌جێ بکه‌ین و که‌رکوک و ناوچه‌ دابڕاوه‌کان بگێڕینه‌وه‌ بۆ سه‌ر کوردستان،کاچی له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ به‌ خایین وه‌سفی هاوڵاتیانی شاری کرکوک که‌ ناوچه‌یه‌کی دابڕاوه‌ ده‌کات.
من وه‌ک نووسه‌رێک یه‌ک پرسیار له‌ ئێوه‌ ده‌که‌م ئه‌مه‌ چه‌نی به‌ چه‌ند؟
خۆتان بڕیار بده‌ن !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە