کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


منداڵ هەیە چواردەساڵە چاوەڕوانیی‌ باوكی‌ بێسەروشوێنكراویەتی‌ لەلایەن یەكێتیی‌ یان پارتییەوە

Friday, 13/11/2009, 12:00


تائێستاشی‌ لەگەڵدا بێت، دەیان هاوڵاتی‌ كوردی‌ بێسەروشوێنكراوی‌ دوای‌ راپەڕینی‌ ساڵی‌ 1991 لەلایەن حزبە دەسەڵاتدارەكانی‌ كوردستانی‌ باشوورەوە هیچ سۆراخێكیان نییە‌و سەرەڕای‌ چەندین فشار‌و پێكهێنانی‌ دەیان لیژنە هێشتا ئەو هاوڵاتییانە هیچ هەواڵێكیان نییە‌و كەسوكاریشیان بەشوێن چارەنووسیاندا وێڵن...

هەرچەندە ئامارێكی‌ رەسمیی‌‌و باوەڕپێكراو لەبەردەستدا نییە بۆ دەرخستنی‌ ژمارەی‌ ئەو بێسەروشوێنكراوانە، بەڵام تەنها یەك رێكخراوی‌ كۆمەڵگەی‌ مەدەنیی‌ لە كوردستان لیستێكی‌ 120 كەسی‌ لایە كە هەموویان هاوڵاتی‌ هەرێمی‌ كوردستانن‌و هەر ئەو ریكخراوەش زانیاری‌ لایە سەبارەت بە بوونی‌ نزیكەی‌ 60 بێسەوشوێنكراو دیكە كە خەڵكی‌ كوردستانی‌ توركیان‌و ئەندامی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان (پەكەكە)ن.

محەمەد بەكر ــ هەڵسوڕاوی‌ بواری‌ مافی‌ مرۆڤ‌و ئەندامی‌ پێشووی‌ رێكخراوی‌ چاك (كوردۆساید)ـە. ئەو رێكخەری‌ ئەو خۆپیشاندانە بووە كە بنەماڵەی‌ بێسەر‌وشوێنكراوەكانی‌ هەرێم بۆ بەردەم پەرلەمان ئەنجامیاندا بۆ دەستكەوتنی‌ زانیاریی‌‌و فشارخستنە سەر پەرلەمان بۆ لێكۆڵینەوە لە چارەنووسی‌ كەسە بێسەروشوێنكراوەكانیان. محەمەد بەكر ئەو زانیارییانەی‌ سەرەوە پشتڕاستدەكاتەوە‌و روونیشیدەكاتەوە كە بێسەر‌وشوێنكردنەكان لە هەموو شوێنێكی‌ كوردستاندا رویداوە‌و بەشی‌ زۆری‌ ئەو بێسەروشوێنكردنانەش هاوكات‌و دوای‌ رووداوی‌ 31ی‌ ئاب ئەنجامدراون.
بۆ دڕیژەى ڕاپورتەكە لەم لینكەى خوارەوە بیخوینەرەوە
http://www.radiogarmyan.net/hawal/?pageid=442

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە