هاوکارییەکانى ئەمریکا بۆ کوردانى رۆژئاوا تورکیا نیگەران دەکات
Sunday, 14/05/2017, 18:59
لەدواى تێکچوونى بارودۆخى سیاسى لە سوریا ، سەردەمێکى نوێ بۆ کوردانى رۆژئاوا دەستى پێکرد و بە چەندین قۆناغى هەستیاردا تێپەڕین، کوردەکانى رۆژئاوا توانیان سەرکەوتوو بن لەچەندین تایقیکردنەوەى ووڵاتە زلهێزەکان و بەبەردەوامى بە پلان و بەرنامەى نوێوە وەڵامى پێشهاتە سیاسیەکانیان دەدایەوە.
یەکێک لە خاڵە سەرکەوتووەکانى کورد لە رۆژئاوا بریتى بوو لە داڕشتنى ستراتیجیەتێکى نیشتمانى بۆ ئیدارە دانى ناوچەکانى خۆیان و بەژدارى کردن لە رزگارکردنى ئەو ناوچانەى کە دەکەوێتە دەرەوەى سنورەکانیان.
تاوەکوو ئێستا سەرکردایەتى کورد لە رۆژئاوا توانیویانە سیاسەتێکى عەقڵانى بکەن لەسەر ئاستى هەرێمى و نێودەو لەتى بەشێوەیەک کە کاریگەریەکانى ووڵاتێکى زلهێزى وەک تورکیا لە سەر خۆیان کەمبکەنەوە و سەرنجى ووڵاتە زلهێزەکانى جیهان بە شێوەیەک بەلاى خۆیاندا رابکێشن کەبکەونە کێبڕکێ لە ناردنى هاوکارى سەربازى و مرۆى بۆیان.
لەم دوایەدا بە شێوەیەکى ئاشکرا وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بە بەرچاوى هەموو جیهانەوە ووێنە و ڤیدۆى ئەو تانکو زرێپۆشانەى بڵاو کردەوە کە پێشکەى یەکینەکانى پاراستنى گەل (یەپەگە)ى کردن ، بە ئاشکرا ناوى یەپەگەى وە ک یەکێک لە و هێزانە هێنا کە بەشێوەیەک راستەوخۆ یارمەتیمان دەدەن ئەمە لە کاتێکدا بوو کە پێشتر یەپەگە هاوکارى وەردەگرت لە چوار چێوەى هێزەکانى سوریاى دیموکرات .
پشتیوانى سەربازى ئەمریکا بۆ یەپەگە دەکرێت وەک سەرەتایەکى گرنگ بێت بۆ کوردانى رۆژئاوا کە لە ئایندەدا هاوپەیمانى لەسەر ئاستى سیاسى لێبکەوتەوە لە نێوان کوردانى رۆژئاوا و ئەمریکا و ئەو خۆبەڕێوە بردنەى کوردانیش قبوڵبکرێت لەسەر ئاستى سیاسەتى وویلایەتە یەکرگتووەکانى ئەمریکا.
ئەمریکا لە رێگەى ئەم هاوکاریەوە ئەو پەیامەى بە تورکیا دا کە دەستوەردانى تورکیا قبولکراو نیە لەناوخاکى سوریا و ئەوان پشتگیرى کوردەکان دەکەن.
ئەو کاریگەریەى کە یەپەگە لە ئۆپراسیۆنى تورەى فورات نواندى نیشانى جیهانى دا کە ئەوان تەنها هێزێکى کوردى زرگار کەر نین پەیوەست بن بە سنورو جوگرافیاى خۆیانەوە بەڵکو ئەوان هێزێگى رزگار کەرى مرۆین و شەرى تیرۆر دەکەن لەدەرەوەى سنورەکانى خۆیان.
پەپەگە هێزێکى قبوڵکراوە لە لایەن ئەمریکا و ئەوروپاوە چونکە ئەو ناوچانەى کە رزگاى دەکەن نامێننەوە تیایدا بەڵکو بۆ خەڵکى ناوچەکەى جێدەیەڵن کە خۆیان حوکمى خۆیان بکەن کە ئەمەش فۆرمێکى نوێى حکومرانى کردنیە کە بە خۆبەرێوە بەرى دیموکراتى ناسراوە.
تورکیا نیگەرانە لەهاوکاریەکانى ئەمریکا بۆ یەپەگە چونەکە بەتێک چوونى بارودۆخى سوریا تورکیا مەلەفێکى تایبەتى کردبوویەوە لە سەر ئاستى هەرێمى و نێو دەوڵەتى تایبەت بەناساندنى یەپەگە وەک هێزێکى تیرۆرستى بەڵام یارمەتیەکانى ئەمریکا بەشێوەیەکى راستەوخۆ بۆیەپەگە ئەو مەلەفەى تورکیاى بەرەو شکست هێنان بردو ئەو پەیامەى بە حکومەتى تورکیا دا کە ئەمریکا وەک دۆستێک تەماشاى یەپەگە دەکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست