کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قەیرانى دارایى دەرئەنجامى گەندەڵییە لەداهاتى گشتى هەرێم

Thursday, 01/12/2016, 19:00


سەرکردە سیاسیەکان خەڵکى  هەرێمى کوردستانیان توشى قەیرانێکى گەورە کرد چونکە ئەوان فێرى ئەوە بوون لە یەک کاتدا سەرجەم داهاتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان و بەشێکیش لەو بودجەیەى کە لە عێراقەوە دەهات بەشێوەیەکى نایاساى بۆ خۆیان بەرن.
 بۆیە کاتێک کە بودجەى هەرێمى کوردستان بڕا سەرەتاى قەیرانەکان دەستیان پێکرد، سەرکردە سیاسیەکان لە هەردوو حیزبى دەسەڵاتدار لە برى ئەوەى لەخەمى ئەوەدا بن کە قەیران دروست نە بێت کەوتنە دروست کردنى چەندین قەیران ، خەڵکى هەرێمى کوردستان هەرگێز پێش بینى ئەوەى نەکرد بوو کە گەندەڵى سەرکردەکان گەشتبێتە ئاستێک دەست بەرن بۆ قوتى منداڵەکانیان و موچەکانیان بۆ بکەن  بە ڕوبعە موچەو وە دواترش لە برى مانگانە بۆیان بکەن بە چەند مانگ جارێک.
کێشەى بنەڕەتى لە دروست بونى ئەم قەیرانە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى کە ناشەفافیەکى زۆر لە داهاتى گشتى هەیە بە شێوەیک گروپێکى بچوک کۆنتڕۆڵى هەموو شتێکیان کردووە بۆ خۆیان و تەخشان و پەخشانى داهاتى گشتى دەکەن بەمەش یارى بە چارەنوسى موچەى فەرمانبەرانەوە دەکەن.
بەدروست بوونى قەیرانى داراى لە هەرێمى کوردستان رووى راستى پیاوە سیاسیەکانمان بۆ دەرکەوت ئەوە ڕوونبوویەوە کە ئەوان چەند پیاوێکى بچوکن ئەوان هێندەى بازرگانن و خەریکى بازرگانین بە سەر خەڵکى هەرێمى کوردستان نیو هێندە پیاوى سیاسى راستە قینەنین کە لە خەمى خەڵکەکەى خۆیاندا بن و بیانەوێت خزمەتیان بکەن.
لەم  قەیرانەوە تێگەشتین کە ئەوانەى لەم هەرێمە سیاسەت ئەکەن بەکەڵکى فەرمانڕەواى نایەن و سەرکردە سیاسیەکانى ئێمە جگە لە گروپێکى نادیموکراسى قۆرخکار زیاتر هیچى تر نین .
داهاتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان ئەگەر بە شێوەیەکى شەفافانە بخرێتە ڕوو ئەوە بێگومان ئەم داهاتە بەشى سەرجەم تێچووەکانى هەرێمى کوردستان دەکات.
لە بەر ئەوەى ناشەفافیەکى زۆر لە داهاتى ناوخۆى هەرێمى کودستان هەیە ، خەڵکى بەتەواوەتى  بێئومێد بوون  لەم دەسەڵاتە چونکە هیچ ئیرادەیەکى راستەقینە بوونى نیە بۆ چارەسەر کردنى کێشەکان.
گروپێک لە سەرکردە سیاسیەکانى هەرێمى کوردستان کۆنترۆڵى هەموو شتێکیان کردوە و  یارى بە چارەنوسى خەڵکەوە دەکەن.
بۆئەوەى کە هەرێمى کوردستان لەو قەیرانانە رزگار بکرێن دەبێت ئەو گروپە بچوکەى کە کۆنتڕۆڵى داهاتى گشتى ئەم هەرێمەیان کردوەو ئاراستەى سیاسەتەکانى حکومەت بۆ بەر ژەوەندى خۆیان دەکەن بەهەرشێوەیک بێت دور بخرێنەوە لە دەسەڵات چونکە بە بەر دەوام بونى ئەم گروپە قۆرخکارە ئەوە قەیرانەکان هیچ ئاسۆیەکى چارەسەریان نابێت و وە ئەگەر بە شێوەیەکى کاتیش ئەم قۆناغە تێبپەڕێنین ئەوە بێگومان توشى چەنید قەیران و نەهامەتى ترمان دەکەن.
ئەم گروپەى کە ئێمەیان توشى ئەم هەموو نەهامەتى و قەیرانانە کردوە خاوەنى داهاتێکى زۆرن کە بەشێوەیەکى نایاساى ئەو داهاتەیان پێکەوە ناوە و لە بانکەکانى دەرەوە هەڵیانگرتووە بە ناوى خۆیان و خزم و کە سوکاریانەوە.
مەترسى گەورە بریتیە لەوەى کە ئەم گروپە بچوکە بە بەر نامە کار لە سەر ئەوە دەکەن کە خەڵکى ئەم هەرێمە هەژار و  برسى بکەن بۆ ئەوەى وەک کۆیلەى خۆیان بە کاریان بیە نن وە ک چۆن مامەڵە بەداهاتى گشتى ئەم هەریمە و ئاراستەى سیاسەتەکانە حکومەت دەکەن ئاواش  خەڵک  ناچار بکەن کە بیان خەنە خزمەتى خۆیانەوە .
لەکۆتایدا دەگەینە ئەو ڕاستیەى کە دەسەڵاتى سیاسى لە هەرێمى کوردستان لەماوەى کاکردنیدا دوور لە هەموو بنەماکانى ئەخلاق  و پێوانە عەقلانیەکانى زانستى سیاسى مامەڵەى کردووەچونکە لەسەرەتاى دروست بوونى ئەم هەرێمەوە گروپێکى بچوک کۆنترۆڵى هەموو شتێکیان کردوە و ئەوان بڕیار لە سەر چارەنوسى ئەم هەرێمە دەدەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە