کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خوێندنەوەیەک بۆ هێرشەکەى سەر کەرکوک

Thursday, 27/10/2016, 3:07


کەرکوک یەکێکە لە گرنگترین  پارێزگاکانى عێراق کە لەدواى ساڵى 2003 ەوە کورد ڕۆڵێکى گرنگ دەبینێت  لە پرۆسەى  سیاسی لەم شارەدا، لەماوەى رابردووشدا بە بەراورد بە پارێزگا عەرەب نشینەکان پارێزگایەکى تاڕەدەیەک  جێگیر  بووە لە ڕووى ئاسایشەوە  لە پاڵ ئەوەى ناو بەناو ئەم پارێزگایە خەڵتانى خوێن کرا لەلایەن گروپەتیرۆریستیەکانەوە.
ئەوەى کە جێگەى تێڕامان بوو بۆ هەمووان هێرشى (20-21/10/2016 )بوو کە ئەم شارەى خەڵتانى خوێنکردوو بێسەرو بەرەى هێزە ئەمنیەکانى ئەم شارەشى بۆ خستینەڕوو لە ڕوو بەڕوو بوونەوەى تیرۆردا لەپاڵ ئەمانەش ئەوەشمان بۆ دەرکەوت کە کەلێنێکى ئەمنى گەورە لەم شارەدا بوونى هەیە.
پەیامى پشت هێرشەکەى داعش
داعش دەیەوێت لەرێگەى ئەم هێرشەوە بیسەلمێنێت کە تواناى ئەوەى هەیە کردەوەى  تیرۆرستى
لە هەر پارێزگایەکى عێراق ئەنجامبدات کە بیەوێت .
یەکێکى تر لەو پەیامانەى کە لە پشت ئەم هێرشەوە بوو ئەوە یە کە ئەم ریکخراوە تیرۆرستیە خاوەنى چەندین شانەى نوستوە، لەوانەیە کە شانەى نوستووى لە پارێزگاکانى تریش هەبێت تەنانەت بە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستانیشەوە .
کێ هاریکارى داعشى کرد لەم هێرشەدا
1-لەسەر ئاستى ناوخۆ 
دوور نیە لایەنێکى کوردى لە کەرکوک هاوکار نەبووبێت لەم هێرشەى داعش دژى لایەنێکى تر بۆ ئەوەى بتوانێت لە ئایندە دا ڕۆڵ و کاریگەرى هەبێت لەم پارێزگادا، بەتایبەتى لە مەلەفى ئەمنیدا.
هەموان لە سەر ئەوە کۆکن کە شانە نوستووەکانى داعش لەم پارێزگایە هاوکار بووە لەم پرۆسەیەدا بەڵام من پێم وایە ئەو نمایشانەى کە داعش کردى لەکەرکوک شتێکى مەحاڵە تەنها هاوکارى شانە نوستوەکانیان بەس بێت بۆى .
لەڕاستیدا  شتێکى ئاساییە ئەگەر خەڵکانێکى کورد جگە لە عەرەب هەبن هاوکارى داعش بکەن لە بەر ئەوەى هەمووان ئەو راستیەمان بۆ دەرکەوت لە ساڵانى رابردوو کە چەندین بازرگانى گەورە و کەسایەتى کورد کارى بازرگانیان لەگەڵ ئەم رێکخراوە تیرۆرستیە کردووە بەڵام بەداخەوە لە بەر ئەوەى هەندێک لە پارتە سیاسیە سەرەکیەکانى هەرێمى کوردستان لە پشت ئەم کەسانەوە بوون نەتوانرا لە دادگایەکى دادپەروەرانە سزا بدرێن.
لە پاڵ ئەوەى کە ئەکرێت لایەنێکى کوردى دەستى لەم کارەدا هەبێت جا بە راستەوخۆ بێت  یان  ناڕاستەوخۆ بێت، ئەوە ڕوونە کە ئە و ئاوارە عەرەبانەى کە لە شارى کەکوک نیشتەجێبوون هاوکار بوون لەم هێرشە دا چونکە داعش شانەى نوستووى تیایاندا چاندووە بەڵام ئەوەى کە جێگەى زۆر مەترسیە ئەوەیە کە لایەنێکى کورد هاوکار بووبێت بۆ ئەم کارە بۆ بەدەست هێنانى دە ستکەتى سیاسى.
2-لەسەرئاستى هەرێمى 
لە سەر ئاستى هەرێمى  ئەوە ڕوون و ئاشکرایە کە تورکیا ووڵاتێکى نزیکە لە داعشەوە،ئەم ووڵاتە داعش  و دۆستەکانى بەکار دەیەنێت بۆ بە دەست هێنانى ئامانجە سیاسیەکان خۆى لەدەرەوەى سنور.
لەماوەى پێشوودا دەنگۆى ئەوە بڵاو بوو بویەوە کە سەربازانى داعش بە تەیارەیەکى تایبەت هێنراونەتە نزیک کەرکوک  لەوێوە هاتونەتە ناوشارى کەرکوکەوە.
لەدواى ئەوەى کە تورکیا ڕێگرى لێکرا ڕۆڵ بگێڕێت لە ئۆپراسیۆنى ئازاد کردنەوەى موێڵ شتێکى ئاساییە کە ئەم ووڵاتە هەوڵى نانەوەى پشێوى بدات لە ناو عێراق لە پێناوى بەدەست هێنانى ئامانجە سیاسیەکانى.
پەرتەوازەى هێزە ئەمنیەکان لە کەرکوک
لەم هێرشەى داعشەوە ئەوە فێر بووین کە بەراستى هێزە ئەمنیەکانى کەرکوک  ئەوەندەى بەرگێکى  حیزبیان هەیە هێندە بەرگێکى نیزامى سەربازیان نیە وە کەلێنێکى ئەمنى گەورەش لەم شارەدا بوونى هەیە.
لەپاڵ ئەوەى کەرکوک کەلێنى ئەمنى گەورەى تیادایە ئەوەى کە جێگەى سەرنج بوو لەم دوورۆژەى  هێرشەکەى داعش  ژمارەیەکى زۆر هێز مان بینى کە بەناوى سەرکردە حیزبیەکانى یەکێتى و پارتیەوە خۆیان دەکرد بەم شارەدا هێندەى بۆ نمایش ئەهاتن ئەوەندە بۆ مەبەستى بەرەنگاربوونەى ئەم کردەوە نەهاتبوون چوونکە بە پێى هەموو ئامارە کان کە خرانە ڕوو ژمارەى چەکدارانى داعش نزیکەى  (100) کە سبووە .
بۆ کۆنترۆڵکدن وکەمکردنەوەى زیانەکانى ئەم هێرشە کەرکوک پێویستى بە هێزى مەسولەکانى یەکێتى وپارتى نەبوو لە بەرئەوەى ئەم شارە خۆى ئەوە ندە ئاسایش و پۆلیس و پێشمەرگەى تیادایە کە بتوانن خۆیان کۆنترۆڵى وەزعەکە بکەن ئەگەر بە هەزاران داعشیش لە ناو شارەکەدا بێت .
ئەگەر پەرتەوازەى و بێ بەرنامەى  زاڵ نەبووایە بە سەر هێزە ئەمنیەکان لە کەرکوک ئەوە ئەو زیانە گیانى و مادیەى کە لەم هێرشە کەوتەوە کەمتر ئەبوو لەوەى کە هەیە .
بەداخەوە زۆر بەر پرسى سەربازى لە هەردوو حزبى دەسەڵات ئەم دەرفەتەیان بەکار هێنا بۆ خۆنواندن  و دەرکەوتن لە بەردەم شاشەکان بەڵام ئەوەى لە کەرکوک پێویستمان بوو بریتى نە بوو لە هێزى سەربازى بەڵکو بریتى بوو لە پلانى سەر بازى بۆ بارى لەناکاو .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە