کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەوكاتەى مردنى مرۆڤ بەئازارەوە دەبێتە ئاساى لەم هەریمە ژیان لیرە دەكەوێتە ژێر پرسیارەوە

Sunday, 21/07/2013, 12:00







مردنى سروشتى شتێكى ئاساییە لە بەرئەوەى هیج كەس ناتوانى لی رابكات و خۆى لێبدزیتەوە بەلام هەندیك مردن لە م هەریمەى ئیمەدا بەبەردەوامى روو دەدەن كە چاونوقاندن لە ئاستیاندا تاوانیكى گەورەیە بۆ نمونە مردنى كجیك بەناوى زریان بەهۆى ئەوەى كە دووپشك پێوەى داوە و نەتوانراوە جارەسەرى بۆ بكریت و بە بى هۆ لە خەستەخانە هیلدراوەتەوە ە تائەو كاتەى گیانى لەدەست داوە .
كاتیك كە وەزارەتى تەندروستى ئەم هەریمە نەتوانیت دەرزى دژە ەهرى دووبشك بۆ هاوڵاتیانى خۆى دابین بكات ئایە ئەمە چى وەزارەتیكە ؟ خالیى گرنگ لیرەدا ئەوەیە تو بڵێى هەمان شت بەسەر من و تۆشدا نەیەت لە ئایندەیەكى نزیك یان دوور،ئەوەى كە جێگەى سەر سوڕمانیشە بەر پرسانى ئەم وولاتا وەك ئەوەى كە هەر هیچیش رووى نەدابیت خۆیان نیشان دەدەن، نەمان بینى كەسیان بێن داواى لێبردن لەم رووداوە بكەن و بێمان بلین كە جاریكى تر شتى وا دوو بارە نابێتەوە، هەموویان ئەونەى لە هەولى پەردە پۆش كردنى روو داوەكەن نیو ئەوە ندە بەدەم ئەوە نین كە كار بۆ ریگە گرتن لە دووبارە بوونەوەى بكەن، بەداخیشەوە مردنى ئەم كچە گەنجە حەقى خۆى بینەدرا وەك جۆن لەم هەریمە ئەوەى كە پێویستە گرنكى پێبدرێ بێبایەخ دەكرێت و ئەوەى كە بێبایەخە بایەخدار دەكرێت.
ئەم روو داوە پێى ووتین كە خزمەتگوزارى تەندرسوتى حوكمى زۆر لاوازە لەم هەریمەو پێویستە كە بەزوو ترین كات ئاوڕى لێبدرێتەوە ئەوەى كە جێگەى سەرنجە ئەوەیە ئەكەر ئەم كجە كجى بەربرسیكى ئەم وولاتە بوایە ئەوە بە هەر شیوەیەك بووایە لیرە یان لەدەرەوە جارەسەرى بۆ دەكرا بەلام بۆهاوولاتیەكى ئاساى ئەمەناكریت لە بەرئەوە ى لەم هەریمە ى كە ئێمە تیایدا دەژین تاوەكوو ئیستا نە گەشتۆتە ئەو ئاستەى كە هەمووان وەك یەك بین لە سود وەرگرتن لە خزمەتگووزارى تەندروستى كە سەرەتاى ترین مافى هەموو كە سێكە لەم هەریمەى ئێمە هاوولاتى ئاساى لەگەل دەسەڵاتداران لە یەكشتدا یەكسانن ئەویش ئەوەیەكە هەمووومان بە چەمكە گشتگیرەكەى مرۆڤین بەلام بەداخەوە هەموو مان لە بەدەست هینانى ئەوەى كە بیویستمانە بۆ بەردەوامى ژیانى ئاساى خۆمان یەكسان نین.
ئەوى كە حكومەتى هەریمى كوردستان هەمیشە بەهاولاتیەكانى خۆیاى فرۆشتۆتەوە لە بال ئەو هەموو شتە بیمانانەى كە كردوویەتى ئەوەیە كە لە هەریمى كوردستان مەلبەندو بنكە تەندرووستیەكان و نەخۆشخانە حكوممیەكان هەرزان ترین نرخیان هەیە لە جاوو وولاتانى دنیا بەلام حكومەتى هەریم لە بیرى چۆتەوە كە كە بۆ هەریمیكى پر لەنەوتى وەك ئیمە ئەوە دەبوایە كە بیبەرامبەر بوایە سود وەركترن لە خزمەت گووزارى تەندرووستى حوكمى چونكە ئەو وولاتانەى كە حكومەت نرخ لە سەر خزمەت گوزارى تەندروستى حوكمى دادەنیت لەبەر ئەوەیە كە حكومەتەكە بیویستى بەو پارە یە بۆ داهاتى نەتەوەى بەلام ئەم هەریمە ى ئیمە بەهۆى ئەو هەموو نەتەوەى كە تیایەتى بیویست بەوە ناكات كە حكوومەت ئیعتماد بخاتە سەر كەر تى تەندرووستى ئەمە لەبال ئەوەى كە خرابترین خزمەت كووزارى تەندرووستى لەم هەریمە بیشكە ش دەكریت، هەر ماوەى بیشوو بوو بینیمان كە ژمارەیەك هاوولاتى ئەم هەرێمە جاوەكانیان لە دەست دا بەهۆى بەكار هینانى جۆریك دەرزى كەبۆ ئەو نەخۆشیەى ئەوان نەدەبوووە دەبوایە وەزارەتى تەندروست حكومەتى هەریم ئەو كات بەخۆیدا بچوایەتەوە بەلام بەداخەوە ئەم روو داوە دلتەزینەى تریشى بەسەر دا هات كە بریتى بوو لە مردنى كجیكى گەنج بەهۆى نەبوونى دەرزى بۆچارەسەركردنى ئەوانەى كە دوو پشك پێیانەوە دەدات.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە