بۆ/ئاوى ژێر زەوى وكارەبا دارو بەرد
Friday, 23/12/2011, 12:00
بۆیە دارو بەردم لەگەڵ دووناوەكەى تر نووسیوە چونكە دەزانم چەند دارو بەرد دەسەلاتى هەیە ئەوانیش ئەوەندە.
ئەگەر بتەوێ بیر لێ بدەیت لە سنوورەكانى دەرەوەى شار دەبی َزیاتر لە 3 مانگ هاتوو چۆى دەیان دایەرە بكەیت و دواتر نازانى موافەقە دەكەن یا نا،بۆ دایەرەى كارەباش لەو زۆر خراپتر حكومەتى هەرێم 20 سالە وەعدى چارەسەرى كارەبا دەدات كەچى رۆژ بەرۆژ خراپتر دەبێ.بەلام ئەگەر جارێك سەردانى دەرەوەى شار بكەیت بۆت دەردەكەوێ چ باسە لەسەر رێگاى قوشتەپە-قەشقەسەدان بیری سووری لێ دراوەو رۆژانە لێ دەدرێت كارەباش دراوەتە ئەوخانوانەى كەلەسەر گردەكان لەلایەن ئەمن وكلكەكانى پارتیەوە دروست كراون كە نەگوندن و نە ئاوەدانیان تێدایەو نە پرۆژەی ئابورین.لە برادەریكم پرسی گوتی ئاسانەپارتی بەو دەعوەتێكى سەربەستى مدیر ناحیەى كۆنی قوشتەپە بكەو هینێكیش بدە جوانى مدیری ئیستا ئەوسا حەز دەكەى دەیان بیر لێ بدەو كارەباش بۆ كونە رێوى راكێشە.ئەمەیە شازى حكومەت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست