کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


پارتی و یه‌کیه‌تی ته‌نها شتێک ماوه‌ بیکه‌ن.

Thursday, 30/04/2009, 12:00


جه‌لال و مه‌سعود هیچ نه‌ما نه‌یکه‌ن ، کوری خه‌ڵکیان به‌کوشتدا، داهاتی کوردستانیان دزی، ئه‌رزی خواو کوردستانیان داگیر کرد ، بون به‌جاشی به‌عس و قه‌رارگاکانی ئێران ، ده‌یان خه‌ڵکی کوردیان بێ سه‌روشوێن کرد،خه‌ڵکیان هه‌ژارو داماو کرد، به‌سه‌ر میله‌ته‌وه‌ بوون به‌ باشترین توجاری دونیا، که‌رکوک و ناو چه‌کانی تریان هه‌مو فرۆشت و هه‌راجیان کرد، هه‌رچی مه‌کائین و شه‌ریکاتی کوردستانیان فرۆشت و ئاو دیویان کرد، سه‌دان خانه‌واده‌یان به‌ بیانوی ته‌جاوزه‌وه‌ بێ ماڵ و حاڵ کرد، به‌سه‌دان دۆنمیان کرده‌ ڤێلا بۆ شه‌وه‌ سوره‌کانی خۆیان، سه‌دان جاش و موسته‌شارو کۆنه‌ به‌عسیان کرده‌ پاڵاوان و شۆرشگێر، شه‌ره‌ف و ناموسی سه‌دان بنه‌ ماڵه‌یان له‌ به‌ین برد ، باشترین قوتابخانه‌یان بۆ منداڵه‌کانی خۆیان دروست کرد، ده‌یان کادیرو پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌و دیموکراتیان به‌ ئێران فرۆشت ، مزگه‌وتی حوسه‌ینیان له‌ سلێمانی دروستکرد، چه‌ندین رۆژنامه‌ نوسیان تیرۆر کرد ، ده‌یان و سه‌دان پێشمه‌رگه‌و خانه‌واده‌ی شۆرشگێریان ناچار به‌ سواڵکردن کرد،کوردستانیان کرده‌ دو ئولایه‌ت، له‌ هه‌ر شاریکدا دو ئیداره‌یان دروست کرد به‌ هه‌مو جۆره‌کانیه‌وه‌، گه‌نجیان له‌ووڵاتدا نه‌ هێشت و ناچاری وولاتانی دونیایان کردن ، ده‌سه‌ڵاتیان بۆ خۆیان و بنه‌ ماڵه‌کانیان قۆرخ کرد، چه‌ندین جار شه‌ریان سه‌پاند به‌ سه‌ر جه‌نگاوه‌رانی په‌که‌که‌دا، سه‌دان گریلای په‌که‌که‌یان شه‌هید کرد ،هتد.......................... هیچ نه‌ ما نه‌یکه‌ن وا به‌ ئاشکراو بێ گوێدانه‌ ره‌ئی خه‌ڵکی کوردستان جه‌لال و مه‌سعود بارزانی قه‌زای دیانه‌یان به‌ تورکیا فرۆشت و ئه‌وانیش کردیانه‌ سه‌ربازگه‌و له‌ قۆناغی ته‌وابوندایه‌ ، ئه‌م خیانه‌ت و نیشتیمان فرۆشیه‌ ته‌نها بۆ نه‌ مانی په‌که‌که‌یه‌ ، به‌ڵام نازانن که‌ په‌که‌ نه‌ با خیانه‌تی جه‌لا و مه‌سعود وه‌ نه‌به‌ له‌ شکرو سه‌ربازگه‌ی سۆران له‌ ناو ده‌چن ، به‌ڵکو په‌که‌که‌ میله‌تیان له‌گه‌ڵه‌و تا میله‌تیش قتره‌یه‌ خوێن له‌ جه‌سته‌یاندا بمێنێ په‌که‌که‌ش به‌زیندویی ده‌مێننه‌وه‌، ئه‌وه‌ی که‌ ماوه‌ جه‌لال و مه‌سعود بیکه‌ن دروستکردنی ته‌رمیناڵه‌ له‌ هه‌ولێرو سلیمانیه‌وه‌ بۆ تاران و ئه‌سته‌مبوڵ ، ئه‌ویش نه‌ک خوا نه‌ خواسته‌ بۆ هه‌مو خه‌ڵک به‌ڵکو ته‌نها بۆ میتی تورکی و ئیتڵاعاتی ئێرانی .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە