لە/ شێركۆ مەنگوڕى-ەوە سه‌رنووسه‌ری کوردستانی نوێ بۆ كوردستانى پۆستى جنێو فرۆش
Thursday, 19/03/2009, 12:00
سڵاو..
رۆژى(20/3) ماڵەپەڕەكەتان زۆر بێ شەرمانە و دوور لەهەموو ئتیكی رۆژنامەنووسى، كۆمەڵێك جنێو‌و بوختانى بۆ ریزكردووین، كەبەكورتى وەڵامیان دەدەمەوە.
*بەندە ساڵى (1987) لە ئامادەیى هەڵگورد یۆلى شەشەمى ئەدەبیم تەواو كردووە بەپلەى (74,5)و ئەو ساڵەش بەنمرەى (74)ەوە خوێندكار لەكۆلێژى یاسا لەزانكۆى سەڵاحەدین وەردەگیرا. بەڵاك لەبەرئەوەى حەزم بەخوێندن بوو لەبەغدا، قانون وەرینەگرتم وناوم لەكۆلێژى ئاداب- بەشى راگەیاندن هاتەوە. واتە بەحەقى خۆم و بەنمرەیەكى بەرز وەرگیرام، نەك بەئیمزاى بەعسێتى. ئەو ساڵەشى لەكۆلێژى ئاداب وەرگیرام، سەرنوسەرى پێشووى هاوڵاتى كاك عەبد عارف و چەند هاوڕێیەكى تریش لەو بەشە دەوامیان دەكرد.
*بەندە بەدرێژایى (17) ساڵ كاركردنم لە رۆژنامەى كوردستانى نوێ و (ى.ن.ك) نەك لەبەرامبەر گەورەترین بەرپرس بەڵكو لەئاست هەربڕیارێك كە لەگەڵ هەڵوێست و بیر‌و بۆچوونمدا نەبێ سەرم بۆ دانە نەواندووەو لەچوارچێوەى رێز‌و تەقدیر دەرچێت، منەتم بەیەك لێپرسراو و دەستكەوت و ئیمتیاز نەبووەو نییە.
*بۆ مەسەلەى كچان و ژنان، لەگەڵ رێز‌و حورمەتم بۆ هەموو ئەو هاوڕێ و خوێندكارانە خۆشەویستانەى بەدرێژایى ئەم چەند ساڵە ناسیومن، كەزرافیان زۆر لەماڵپەڕەكەى ئێوە بەرزترە، بۆ خۆیشم كوڕى میرزا مەنگوڕى-م و لەسەر ئەویشم كەدەڵێ:
بەشمشێرى برۆى شەق بێ سەر مەنگوڕ ئەگەر نەختێ لەقانونى عیشق لادا نەكا دینى بەقوربانى
*هەرلێرەوە بەسەرنوسەرى كوردستان پۆست-ى رادەگەیەنم، كەبێ منەتم، بەرامبەر بەهەرەشەكەتان كەدەڵێن (فایلت هەڵدەدەینەوە)، سەرپشك بن، بەڵام دیارە ئەوەى هەڕەشە بكات، لە ئەوپەڕى ترسنۆكییەوەیە، چونكە جنێو بوختان، لەخەڵكى نەخۆش و نەزۆك دەوەشێتەوە.
وه‌ڵام و سه‌رنجی کوردستانپۆست: پێش گه‌یشتنی ئه‌م نووسین و نامه‌یه‌ی کاک شیرکۆ مه‌نگوری، به‌ته‌له‌فون په‌یوه‌ندی پیوهکردم، و داوای کرد، که وه‌ک مافێکی خۆی به بێ سانسۆر بۆی بڵاوبکه‌مه‌وه، من پێشتر نووسینی ئه‌و که‌سه‌م نه‌دیبوو، که له سه‌ری نووسیبوو، به‌ڵام کاتێک که خوێندمه‌وه، بژارێکی باشی ئه‌و قسانه‌م کرد، که وه‌ک تۆمه‌ت خرابوویه پاڵی، لێ ئه‌و کاک شێرکۆیه له ته‌له‌فونه‌که‌دا پێی راگه‌یاندم که ئه‌و ده‌زانێت کێ ئه‌وه‌ی له سه‌ر نووسیوه، که‌چی پێم سه‌یره لێره‌دا وشیاری به ئێمه ئه‌دات و قسه‌کان ئاراسته‌ی ئێمه ده‌کات، گوایه ئێمه ئه‌و نووسینه‌مان له سه‌ری نووسیوه، ده‌ڵێ : بێ منه‌تم، سه‌رپشک بن فایله‌که‌م هه‌ڵبده‌نه‌وه، لێره‌دا داوا له براده‌رانی ستاف ده‌که‌م که ئه‌م نووسینه به ڕه‌زامه‌ندی خۆم و به بێ سانسۆرکردن دامبه‌زاندووه، تکایه دڵگران مه‌بن و لاشی مه‌به‌ن، چونکه بۆ خۆم په‌یمانم پێی داوه که وه‌ک خۆی بڵاو بکه‌مه‌وه، هه‌رچه‌نده نووسینه‌که وه‌ک نامه‌یه‌کی شه‌خسی، نه‌ک وه‌ک نووسینێک وه‌ڵامی ئه‌و که‌سه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه. لێره‌وه خوێنه‌ری وشیار ده‌توانی ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ بخاته ژێر پرسیاره‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست