کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ڵسه‌نگاندنى لایه‌نى یاسایى به‌ڵێنه‌ ته‌لفونیه‌كه‌ى ئۆباما به‌ بارزانى

Wednesday, 16/12/2009, 12:00


 تایبه‌ت
پسپۆڕو شاره‌زاى بوارى یاسا (د.له‌تیف مسته‌فا) له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنى لایه‌نى یاسایى به‌ڵێنه‌ ته‌لفونیه‌كه‌ى ئۆباما به‌ بارزانى - به‌یاننامه‌كه‌ى كۆشكى سپى له‌ وه‌ڵامى چه‌ند پرسیارێكى سایتى یه‌كگرتوودا .
ئایا سیفه‌تى الزامیان هه‌یه‌ ؟ ئایا ئه‌مریكا به‌رپرسه‌ له‌ جێ به‌جێ نه‌كردنى ئه‌و به‌ڵێنه‌ى له‌ڕووى یاساییه‌وه‌ ؟
سایتى یه‌كگرتوو :\" وه‌ك یاساناسێك هه‌ڵسه‌نگاندنى یاسایت بۆ ئه‌و به‌یاننامه‌ى كۆشكى سپى و به‌ڵێنه‌كه‌ى سه‌رۆك ئۆباما به‌ بارزانى تا هاوپه‌یمانى یاساكه‌ په‌سه‌ند بكات ئایا هیچ كام له‌و دووانه‌ سیفه‌تى الزامیان هه‌یه‌ له‌ڕووى یاساییه‌وه‌ ؟ ئایا ده‌كرێت ئه‌مه‌ ناو بنێین به‌ ڕێكه‌وتنامه‌ ؟
د.له‌تیف :\" یه‌كه‌م ئه‌مه‌ نه‌ ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ نه‌ هیچ مجرد ڕاگه‌یاندراوێكه‌ له‌ ڕووى یاساییه‌وه‌ هیچ الزامیه‌تێكى بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى تێدا نیه‌ , وه‌ خۆشى ملزم نه‌كردووه‌ له‌ هیچ كام له‌ ده‌قى ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ى كۆشكى سپى , ڕاسته‌ باسى ماده‌ى (140) و هه‌رێمى كوردستانى كردووه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌ ته‌نها بۆ ڕازى كردن یاخود بۆ ده‌غده‌غه‌دانى ئێمه‌یه‌ چونكه‌ له‌ به‌رامبه‌ردا باسى ماده‌ى (142) شى كردووه‌ كه‌ باس له‌ گۆڕانكارى كردن له‌ ده‌ستورى عیراقیدا ده‌كات ,كه‌ماده‌ى (140) كه‌ ماده‌یه‌كه‌ له‌و ده‌ستوره‌ , بۆیه‌ به‌ڕاستى من ئه‌وه‌نده‌ شتێكى واى تێدا نابینم كه‌ مرۆڤ دڵى خۆى پێ خۆش بكات , وه‌ك ئاماژه‌م پێدا هیچ الزامێكى بۆ ئه‌مریكا نه‌كردووه‌ ئمه‌ش وه‌ك ڕاگه‌یاندراوێكى تاك لایه‌نه‌یه‌ .
ناوهێنانى هه‌رێمى كوردستانیش -ئێمه‌ تازه‌ له‌وه‌ تێپه‌ڕبوین كه‌ پێویستمان به‌وه‌بێت له‌ڕاگه‌یاندراوێكه‌ باس بكرێن چونكه‌ ئێمه‌ پێش ئه‌وه‌ له‌ ده‌ستورى عیراقى باس كراوین وه‌دان به‌ شه‌خسیه‌تى قانونیماندا نراوه‌ , وه‌ ئه‌و ڕاگه‌یاندراوه‌ش ئه‌وه‌ ڕاستیه‌كه‌یه‌تى ئێجگار ئه‌وه‌نده‌ش گرنگ نیه‌ كه‌ باسى لێوه‌ ده‌كه‌ن .!
ئه‌مه‌ نه‌ك په‌یماننامه‌ نیه‌ به‌ڵكو به‌ وه‌سیقه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تیش دانانرێت! وه‌ له‌ڕووى یاساییه‌وه‌ هیچ قیمه‌تێكى قانونى نیه‌ , مجرد قیمه‌تێكى ئه‌ده‌بى هه‌یه‌ .
ده‌رباره‌ى ئه‌و به‌ڵێنه‌ى كه‌ به‌ سه‌رۆكى هه‌رێم دراوه‌ ., ڕاستیه‌كه‌ى له‌ ڕووى یاساییه‌وه‌ تیلفۆن هه‌ر (بایه‌خى یاسایى (قیمه‌تى قانونى) نیه‌ , چونكه‌ تیلفۆن زاره‌كیه‌و هیچى له‌سه‌ر بنیاتنانرێت .
دواى ئه‌وه‌ش كێ ده‌ڵێت به‌ڵێنى پێداوین ؟ ئه‌گه‌ر هاتوو سبه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا وتى من به‌ڵێنم نه‌داوه‌ ‌ جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌مریكا ده‌وڵه‌تێكى دیموكراتیه‌ , ئه‌گه‌ر سه‌رۆكى ئه‌مریكا شتێكیش بڵێت ده‌بێت كۆنگرێسى ئه‌مریكى و ده‌سه‌لاته‌كانى تر پابه‌ند بن پێوه‌ى , كێ ده‌ڵێت پابه‌ند ده‌بن پێوه‌ى ؟
خۆ ئه‌مریكا ده‌وڵه‌تێكى دیكتاتۆرى نیه‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌ خودى سه‌رۆك كۆببێته‌وه‌ وه‌ك زوو ده‌یانوت (ئه‌گه‌ر ێدام وتى ئه‌وا عیراق ده‌لێت !, واته‌ مه‌رج نیه‌ ئه‌گه‌ر ئۆباما وتویه‌تى ئه‌وا ئه‌مریكا واى وتبێت ! .
له‌ هه‌مووشى گرنگتر جێ به‌جێكردنى ماده‌ى (140) كاروبارێكى ناوخۆیى عیراقه‌ و به‌ ئاسانى ئه‌مریكا ده‌توانێت له‌و به‌ڵێنه‌ ڕزگاربكات , خۆ ئه‌گه‌ر به‌ نوسینیش به‌ڵێنى له‌و جۆره‌ى بدایه‌ ده‌یتوانى دواى بلێت \"(ئه‌مه‌ كاروبارێكى ناوخۆییه‌ و په‌یوه‌ندى به‌ منه‌وه‌ نیه‌ , بۆیه‌ به‌ بۆچونى من ئه‌مه‌ به‌نهاو ته‌نها بۆ ڕازى كردنێكى كاتیه‌ , یاخود هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنێكى قۆناغیه‌ تا ئه‌و یاسایه‌ په‌سه‌ند بكات كورد , وه‌ له‌ داهاتوودا ئه‌مریكا هیچ ملزه‌م نیه‌ و ئێمه‌ش
سایتى یه‌كگرتوو :\" وه‌ك ده‌زانرێت چه‌ندین گه‌ره‌نتى هه‌یه‌ بۆ جێ به‌جێ كردنى به‌نده‌كانى ڕێكه‌وتنامه‌یه‌ك , كه‌واته‌ ئه‌م به‌ڵێنانه‌ هیچ گه‌ره‌نتیه‌كى نیه‌ ؟
د.له‌تیف:\" من له‌و ڕاگه‌یاندراوه‌دا هیچ شتێكى وا ناخوێنمه‌وه‌ , وه‌ ئه‌و به‌ڵێنه‌ ته‌لفونیه‌ش كه‌س ناتوانێت هیچ حسابێكى له‌سه‌ر بكات , چونكه‌ به‌ڵێنى زاره‌كیه‌. وه‌كاتێك لێى په‌شیمان بووه‌ وه‌ ده‌توانێت بڵێ من وام نه‌وتووه‌ . له‌ هه‌مانكاتدا ئایا ئه‌مریكا ده‌توانێت الزامى لایه‌نه‌ عیراقیه‌كان بكات , وه‌ك چۆن نه‌یتوانى هاشمى پاشگه‌زبكاته‌وه‌ له‌ ڤیۆكه‌ى له‌كاتێكدا ده‌شیتوانى . , ئه‌ى چۆن سبه‌ى ده‌توانێت لایه‌نه‌ عیراقیه‌كان ڕازى بكاتبه‌ جێ به‌جێ كردنى ماده‌ى (140) .
سایتى یه‌كگرتوو سه‌باره‌ت به‌و بڕگه‌ى كه‌ باس له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و ناوى هاتووه‌ى له‌ بڕگه‌ى دووه‌مى به‌یاننامه‌كه‌دا به‌ڕێزتان خوێندنه‌وه‌یتان بۆ چیه‌ له‌ڕووى یاساییه‌وه‌ چ بایه‌خێكى هه‌یه‌ ئه‌و ناوهێنانه‌ ؟
د.له‌تیف :\" ئه‌م بڕگه‌یه‌ش هیچ نرخێكى یاسایى نیه‌ , ته‌نها له‌ ڕووى مه‌عنه‌وییه‌وه‌ نه‌بێت . چونكه‌ هه‌رێمى كوردستان واقعه‌و باس له‌واقعێكى كردووه‌ كه‌ هیچ له‌ مه‌سه‌له‌كه‌ ناگۆڕێت , وه‌ك وتم حكومه‌تى هه‌رێم له‌ دانپیادانان چۆته‌ ده‌ره‌وه‌ . چونكه‌ له‌ ده‌ستورى عیراقى دانى پێدانراوه‌ . ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ ڕسته‌یه‌كى ڕاگه‌یاندن هیچى ترى نه‌وتووه‌ , نه‌یوتووه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ئه‌مریكا خۆى الزام ده‌كات به‌م شته‌ى خواره‌وه‌ , یاساى به‌ڕێوبردنى ده‌وڵه‌ت كه‌ ئه‌مریكا خۆى داینا وه‌ده‌ستورى عیراقیش , ئه‌وانه‌ جێ به‌جێنه‌كران كه‌س هیچى نه‌كرد ئێستا ڕاگه‌یاندنێكى له‌و جۆره‌ كه‌ من ده‌یخوێنمه‌وه‌ جگه‌ له‌ نرخێكى (قبمه‌ت) ئه‌ده‌بى هیچى ترى نیه‌.
سایتى یه‌كگرتوو : سه‌باره‌ت به‌و بڕگه‌یه‌ى كه‌ باس له‌ ماده‌ى (140) ده‌كات , له‌ هه‌مانكاتیشدا باس له‌ ماده‌ى (142) ده‌كات , له‌ كاتێكدا ئه‌ندامانى ئه‌و لیژنه‌یه‌ى بۆ گۆڕانكارى له‌ ده‌ستورو لایه‌نه‌ عه‌ره‌ب و سوننه‌كان ماوه‌یه‌ك داواى گۆڕانكاریان ده‌كرد واته‌ كۆكن له‌سه‌ر گۆڕانكارى له‌و ماده‌یه‌شدا ؟
د.له‌تیف :\" بێ گومان كه‌ باسى ئه‌و ماده‌یه‌ى كردووه‌ له‌ به‌رامبه‌ردا باسى به‌تاڵكردنه‌وه‌ى ئه‌و ماده‌یه‌شى بۆ كردووین , باسكردنى ماده‌ى (142) وه‌ك چۆن میكرۆب و نیومیكرۆب هه‌یه‌. بێگومان گۆڕانكارى كردن له‌ مادده‌ ده‌ستورییه‌كان هه‌موو ماده‌كان ده‌گرێته‌وه‌ به‌ ماده‌ى (140) یشه‌وه‌ .
وه‌ به‌مه‌ش هیچ الزامێكى له‌سه‌ر خۆى نه‌هێشت ئه‌مریكا , بۆیه‌ له‌ دواى ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ ویسترا خه‌ڵك زۆر دڵخۆش بكرێت به‌م جۆره‌ شتانه‌ كه‌ گه‌وره‌كران كه‌ ئه‌مه‌ش دواجار كاریگه‌رى ده‌بێت له‌ سه‌ر تاكى كورد .
به‌ بۆچونى من ته‌نها سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى كۆمارى عیراق كه‌وتنه‌ ژێر فشارێكى مه‌عنه‌وییه‌وه‌ , له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و فشارانه‌شدا قوربانیان دا به‌ مافى گه‌لێك ,.
سایتى یه‌كگرتوو :\" به‌ڵام وه‌ك ئه‌ندامانى پارتى ڕاگه‌یاندنه‌كانیانى ئه‌و دوو حزبه‌ تیلفۆنى سه‌رۆكى ئه‌مریكا به‌ وه‌رچه‌رخاندنێكى مێژوویى ناوده‌به‌ن كه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ سه‌رۆكێكى ئه‌مریكى به‌و جۆره‌ ته‌كلیف له‌ سه‌ركردایه‌تى كورد بكات تا ڕازى بێت ؟
د.له‌تیف :\" جا ئه‌م خۆ بچوك كردنه‌وه‌یه‌ى بۆ چیه‌ ؟! سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستانیش چه‌ندین جار له‌ كۆشكى سپى سه‌رۆكى ئه‌مریكایان بینیووه‌ , , بۆیه‌ ئه‌مه‌ به‌ڕاستى یان خۆ بچوك كردنه‌وه‌یه‌ یاخود ده‌یانه‌وێت دۆڕاندنه‌كان به‌م شتانه‌ به‌ خه‌ڵكى بكه‌ن به‌ سه‌ركه‌وتن , باسه‌رۆكى ئه‌مریكاش بێت كه‌ تیلفۆنن ده‌كات با زۆریش گرنگ بێت به‌ڵام ناكاته‌ ئه‌وه‌ى به‌و جۆره‌ ڕازى ببیت , ؟ ئایا له‌ به‌رامبه‌ردا چیمان داوه‌ ؟
كه‌ له‌ به‌رامبه‌ردا واز له‌ مافێكى نه‌ته‌وه‌یى و سازش بكرێت ,ئه‌مه‌ چیه‌ وه‌لا تیلفۆنیان بۆ كردوین !جا خۆ مادام ئاماده‌ بیت به‌ تیلفۆن ئه‌وا سبه‌ى هه‌ر له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه‌ داوات لێ ده‌كه‌ن خۆمانیان بۆ بكوژین و سه‌ر ببڕین , ئه‌مه‌ چیه‌ ئه‌وان گرنگن وه‌ دوایش پێمان ده‌ڵێن پیاوى باشن .
وه‌ به‌ڕاستى ده‌ركه‌وت ته‌نانه‌ت سوننه‌و شیعه‌ (هاشمى و عبدالمهدى و سامرائى) هه‌موو مه‌دحى كوردیان ده‌كرد له‌ به‌ر ئه‌وه‌ نا كه‌ گرنگه‌ , به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ كه‌ ئه‌و ته‌نازوله‌یان كردووه‌ بۆ ئه‌وان باشه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ى بۆ ئێمه‌ خراپه‌ چونكه‌ له‌سه‌ر حسابى خۆمان بووه‌ وه‌ ئه‌مریكاش زانى شیعه‌و سوننه‌ نایه‌نه‌ ژێر بار بۆ یه‌ فشارییان خسته‌ سه‌ر كورد .
ئه‌م ڕازى بونه‌ش سته‌مێكى زۆرى تێدایه‌ بۆ مافى نه‌ته‌وه‌ییمان . وه‌ باسكردنى سه‌رۆكى ئه‌مریكا تیلفۆنى كردوه‌ به‌ڕاستى هیچ پێویست به‌م خۆپچوك كردنه‌وه‌یه‌ ناكات , وه‌ بشیانه‌وێت ئه‌و سازشه‌ گه‌وره‌یه‌ بكه‌نه‌ سه‌ركه‌وتن ,
وه‌ دواجاریش سه‌رۆكى كۆمارو سه‌رۆكى هه‌رێم ئه‌م مافانه‌ هى خۆیان نین , ئه‌وان نوێنه‌رو وه‌كیلى خه‌ڵكن , ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان نیه‌ كه‌ ئه‌و جۆره‌ سازشانه‌ بكه‌ن چونكه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و فشارانه‌دا قوربانیان دا به‌ به‌شێك له‌مافه‌كانى گه‌لێك , چونكه‌ وه‌ك ده‌وترێت پیاوه‌تى به‌سه‌ر ئاوى حه‌مامه‌وه‌ ده‌كه‌ن !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە