ساڵی 1963 بوو. دوای کودەتای سوپای دژی حوکومەتەکەی عەبدولکەریم قاسم.ئەوە بوو، حوکمی سوپاییان فەرزکرد.لەسلێمانی و زۆربەی شارەکانی کوردستان هاتوو چۆیان قەدەغەکرد، تا هەرکەسێکیان بەدڵ نەبوو، لە ماڵی خۆیدا، بەئارەزوی خۆیان بییانگرن و گولە باران وزیندە بەچاڵیان کەن.ئەو بە یانییە، سەربازێکی زۆر لە دەرگای حەوشە...