سه‌رۆکی حکومه‌ت ئه‌مه چه‌ندی به چه‌نده ؟
Friday, 12/03/2010, 12:00
هه‌موو لایه‌ک ئاگادارن له رۆژی 3/5 ئه‌م ساڵ سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی رانیه‌ی کرد، وه‌کو وه‌فایه‌ک بۆ خه‌ڵکی ئه‌م شاره و یادکردنه‌وه‌ی راپه‌رینه مێژوویه‌که‌ی کوردستان له‌م رۆژه‌دا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه لێره‌دا ئه‌وه‌یه که سه‌رۆکی حکومه‌ت به‌ردی بناغه‌ی چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی دانا، به‌ڵام هێشتا سه‌رۆکی حکومه‌ت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نه‌بوو، چونکه هێشتا له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌درا بوو، به‌ڵام ئه‌وان بێ هیچ حسابکردنێک بۆ په‌رله‌مان ئه‌م کاره‌یان کرد ، ئه‌وه‌ی له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که یه‌کێک له پرۆژه‌کانیان که کردیانه‌وه له‌م رۆژه‌دا (نه‌خۆشخانه‌ی منداڵ بوون) بوو که چه‌ند ساڵه خه‌ریکن، به‌ڵام جگه له پروپاگه‌نده‌یه‌ک بۆ هه‌ڵبژاردن هیچی تر نه‌بوو، چونکه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان خزمه‌تکردن بایه به خه‌ڵک ده‌بوایه لانی که‌م هه‌ندێک پێداویستیان بۆ ئه‌م شوێنه دابین بکردایه، یه‌کێک له‌وانه جیهازی سۆنه‌ری بنکه‌ی ته‌ندروستی کێوه‌ره‌شیان بردوه بۆ ئه‌وه‌ێ، باش ئه‌و هه‌موو ساڵه نه‌یانتوانی جیهازێکی سۆنه‌ری بۆ دابین بکه‌ن، پاشان داوای جیهازی تیشک (اشیعه) یان له‌هه‌مان بنکه کردوه به‌ڵام نه‌یان داونێ و له بنکه‌یه‌کی تر ئه‌وه‌یان بردوه، هه‌تا ئێستا کارمه‌ندی پێویستی بۆ دانه‌مه‌زراوه، هه‌ر له بنکه‌ی ته‌ندروستی کێوه‌ره‌ش (4) فه‌رمانبه‌ریان قه‌رز کردوه، له چه‌ند شوێنێکی تریش هه‌روا، یه‌کێک له‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی که دوایان کردوه به قه‌رز به‌ناوی (به‌رێز محمد خورشید)ه که (4) مانگه دامه‌زراوه و بروانامه‌ی سێی ناوه‌ندی هه‌یه، به پێی فه‌رمانی حکومه‌ت ئه‌م فه‌رمانبه‌ره مافی مۆڵه‌ت و گواستنه‌وه‌ی نیه هه‌تا ساڵێک، چونکه وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن له ژێر ئه‌زمووندایه، به‌ڵام ئه‌وان گواستویانه‌ته‌وه و کردویانه به لێپسراوی خۆیه‌تی که ناونیشانی دامه‌زراندنی خۆی (به‌سته به‌ند)ه واتا ته‌نها فایل و وه‌ره‌قه سه‌فته ده‌کات و ده‌یخاته ناو ره‌فه‌وه، ئه‌م کوره زاوای یه‌کێک له فه‌رمانبه‌ره‌کانی ده‌سته راستی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی رانیه‌یه ، که ساڵانی پێشوو له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دارایه‌وه نزیک به 100 ده‌فته‌ر دۆلار سه‌رپێچیان هاته‌وه سه‌ر و ده‌قی راپۆرته‌که له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی (لێدوان)ه وه بڵاو کرایه‌وه، تا ئێستا چه‌ندین راپۆرت به به‌ڵگه‌و خراوه‌ته به‌رده‌ست له‌سه‌ر ئه‌و مافیایانه‌ی ناو به‌رێوه‌به‌ریه‌تی ته‌ندروستی رانیه، به‌ڵام که‌س له گوڵ کاڵتریان پێ ناڵێ، نازانین بۆ... ؟ ئه‌گه‌ر هه‌ر پرۆژه‌یه‌ک به‌م سه‌قه‌تیه‌وه بیکه‌نه‌وه خوا ره‌حم بکات. ده‌بێ ئێستا بڵێن تکا کارین پرۆژه‌مان ناوێ ته‌نها گه‌نده‌ڵه‌کانمان بۆ لابه‌ن ئه‌وه‌نده به‌سه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست