دکتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی یا سه‌ردار پشده‌ری، یان هه‌ر دووکیان؟
Friday, 30/07/2010, 12:00
به‌رێزان دکتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی، کاک سه‌ردار پشده‌ری ڕوخسهدتان لێ ده‌خوازم،
هه‌ڵبه‌ته من که‌متر ئاره‌زووی خۆ تێکه‌ڵکێشی نوسینی ئه‌م یان ئه‌وم هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته هه‌ڵده‌گرێ که هه‌موو لایه‌ک به دادوه‌رانه ڕاو سه‌رنجی له‌سه‌ر بنوسین.
ڕێزداران ئێمه نابێت گومانمان هه‌بێت که کورد هیچی که‌متره له‌گه‌ڵ و نه‌ته‌وه‌کانی تر. بۆیه ده‌بێ که کوردێک هه‌ڵده‌که‌وێت له‌هه‌ر بوارێک‌دا شانازی پێوه بکه‌ین و پشتگیری بکه‌ین نه‌ک تێکی ڕۆ بشکێنین. بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی هێنده له‌لا شیرین بێت هه‌موو عیلم و زانسته‌که‌ی له خزمه‌تی دا بنێ. بۆیه من به شانازیه‌وه پیرۆز بایی له دکتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی ده‌که‌م، هیوادارم بتوانێت هه‌موو ئه‌و برینانه‌ی له‌گه‌لی کوردیان کردووه به‌ناوی ئیسلامه‌وه ساڕێژیان بکات و هه‌موو ئه‌و گه‌له کۆمه‌کی و فتوا ناشه‌رعیانه‌ی که به‌سه‌ر گه‌لی کوردیاندا داون له ڕابردوودا بۆ داگیر کردنی خاکه‌که‌ی و به ئه‌نفال بردنی سه‌ر و ماڵ و ناموسی ڕه‌ت بکاته‌وه. هه‌ڵبه‌ته بیستوومه تازه به‌تازه دکتۆر یوسف قه‌ره‌زاوی فتوای ناڕه‌وایی شۆڕشی برا هاوخوێنهکانتی له باکوری کوردستان داوه! ئایه به‌ڕێز دکتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی ئاماده‌ی له‌سه‌ر ناهه‌قی به‌رامبه‌ر به گه‌له‌که‌ت (ان تحکم بالعدل)؟ ئایه به‌ڕێزتان ئاماده‌ن هه‌موو ئه‌و فتوایانه‌ی که زانایانی ئیسلام بۆ ڕه‌زایه‌تی ده‌سته‌ڵادارانی ووڵاتانی به ناو ئیسلامی به ناڕه‌وه نه‌ک هه‌ر به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی کورد به‌ڵکو گه‌لانی تریشیان داون یان لێ یان بێده‌نگ بوون، له ئه‌رشیف ده‌ریان بهێنیت و (نسخ)یان بکه‌ی و فتوای تازه‌یان له جێگا بده‌ن؟ ئایه ده‌توانی رووی به‌عسیه سونیه‌کان ڕه‌شتر بکه‌ن نه‌ک له‌سه‌ر کورد به‌ڵکو له‌سه‌ر خراپ به‌کار هێنانی ئایه‌تی الانفال به‌رامبه‌ر گه‌لێکی مه‌زڵومی وه‌ک کورد؟
به‌ڕێز دکتۆر عه‌لی پێم وایه زۆر باش له ووته‌کانی به‌ڕێز سه‌ردار پشده‌ری و هاوشێوه‌کانی حاڵی ده‌بی، که دڵ ته‌نگ نین به‌وه‌ی که هه‌موو سه‌رۆکی زانستهکانی دنیا کورد بن. به‌ڵام سه‌رنجی زۆر به‌ی کورد ئه‌وه‌یه که چ عه‌جه‌ب لهزروفێکی زۆر ناسکی کوردا یه‌کیه‌تی زانایانی ئیسلامی له جیهاندا ده‌نگیان به زانایه‌کی کورد داوه! ئایه مه‌به‌ست پچڕاندنهوهی گه‌لی کورد له ئه‌مریکا و ڕۆژ ئاوا نیه، نه بادا بیانه‌وێ بیکه‌ن به‌ده‌وڵه‌ت؟! ئایه ئه‌و هه‌موو سوکایه‌تیه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه که به ناو ئیسلامن به‌سه‌ر کوردیان دا هێناوه، ماف به‌گه‌له‌که‌ت ناده‌ی که لێیان ڕزگار بێت و سه‌ربه‌خۆ بێ؟
به‌ڕێزتان له ئێمه باشتر ده‌زانی کورد که‌متر کێشه‌ی دینی بووه، هه‌موو ئاین و ئاین زاکان له کوردستان جێگایان بۆته‌وه و هێشتاش ماوون. زۆر له‌و پێغه‌مبه‌ران (د.خ) گه‌ر باپیره گه‌وره‌ی ئێمه‌ش نه‌بووبن له‌ووڵاتی ئێمه ئاسه‌واریان ماوه، وه‌ک نوح، ئیبراهیم، یونس، دانیال، شیت و ده‌یانی تر..هتد.
به‌ڕێزتان گومانتان نیه که پێش ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی یه‌کیه‌تی زانایانی ئیسلامی جیهانی بیت، وه‌ک هه‌ر مرۆڤێک جێنشینی خوای په‌روه‌ردگاری له‌سه‌ر زه‌وی و کوردی. لوتف بکه بانگه‌واز بۆ ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌ب، تورک، فارس و هه‌موو ده‌وڵه‌تانی به‌ناو ئیسلامی بکه، گه‌ر سه‌ربه‌خۆیه‌ک که ساده‌ترین مافه که خوای مه‌زن به‌ڕه‌وای مرۆڤی ده‌زانێت به ڕه‌وای گه‌لی کوردیان زانی، ئه‌وه گه‌لی کورد تا ڕۆژی هه‌ستانه‌وه قه‌رزداریانه. با نه‌ک باره‌گای سه‌رۆکایه‌تی یه‌کیه‌تی زانایانی ئیسلام و زانکۆی ئه‌زهه‌ر به‌ڵکو باره‌گای فاتیکان و قودسیش بگوازنه‌وه بۆ چیای جوودی، بێتواته، ده‌م زێی دوکان، قه‌ره‌داغ، شاره‌زوور و هه‌ر کوێیه‌ک به گونجاوی ده‌زانن.
دڵنیام کورد چاکتر جێگایان ده‌کاته‌وه، زیاتر ڕێزیان لێ ده‌نێ و دادوه‌ری له نێواندا بڵاو ده‌کاته‌وه، چونکا میلله‌تی کورد له‌به‌ر ساده‌ی و دڵسافی هه‌ر دینێکی وه‌رگرتبێ به پاکی و ساده‌ی وه‌رگرتووه زۆر ئاڵۆزی نه‌کردوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میلله‌تی کورد نه‌وه‌ی ئیبراهیمن بۆیه زۆربه‌یان که ئێستا موسڵمانن توند ڕهونین و چاک تێگه‌یشتوون که هه‌روه‌ک چۆن ده‌بێ باوه‌ڕیان به محه‌مه‌د (د.خ) و قورئانی پیرۆز بێ، ده‌بێ ئاواش باوه‌ڕیان به نێردراوه‌کانی پێشوتر و په‌ڕاوه‌کانیان هه‌بێ.
هیوادارم به ده‌نگ بانگه‌وازه‌که‌ته‌وه بێن و نه‌ک هه‌ر سه‌رداره‌کانی پشده‌رێ به‌ڵکو سه‌رداره‌کانی کوردستانیش ڕازی بکه‌ن!!
له‌نده‌ن، 30 ته‌موزی 2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست