کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


(على) یەكانى لقى 24 ى سەفین وەك على كیمیاوى تاوانبارن ..!!

Tuesday, 06/04/2010, 12:00


لقى 24 ى سەفین چەند على ناوێكى پلەدارى هەیە كە وەكو على كیمیاوى تاوانبارن و پێویستە دادگاى بكرێن نەك پلە و پایەیان پێ بدرێت بۆیە لە خوارەوە هەول دەدەم كەسایەتى ئەم على یانە تان بۆ پێناسە بكەم .



1- على سه‌دیق كە خزمى سەیدۆى كونە جاشەو لاى ئەو جاش بووە و چەندین شوانى كوردى گرتووە و بە پێشمەرگە بە بەعسى فرۆشتوون بەلام ئێستا لە لقى 24 ى سەفین كارگێرى لقە و بەرپرسى مالیە یەو هەموو شتێكە لاى بەرپرسى لقەكە ئەو پلەو پایەش كە هەیەتى بۆ ئەوە دەگەڕێتە كە بۆ سازدانى شەوە سورەكانى بەرپرسى لق چونكە دەستێكى بالاى هەیە لە سازدانى شەوە سوورەكان بۆیە ئێستا بە على ملەوەن ناودەبرێت لە لقەكە هەرچەندە خۆى رەنگى بە دۆمان دەچێت لەگەل رێزم بۆ دۆمەكان .

2- على حمد سورچى كە بە على یە زڕۆ یان على یە شیڕە ناسراوە چونكە كاتى كە مدیرى تربیە بووە هەردەم هات و هاوارى بەسەر مامۆستایان دا دەكردوو هەر خەریكى مىچ بازى بووە بۆ خۆى و ئاغاكانى دوایى دەركردنیشى لە بەرێوەبەرى تربیە كە فەزیحەیەكى گەورەى لێ ئاشكرابوو كرا بە كارگێرى لق لە لقى 24ى سەفین لەبەر ئەوەى ئەویش وەك على ێدیق دەستى هەیە لە سازدانى شەوى ملوەن شەوى سور دواتر لە شوێنى ئاكۆ عوسمان كرابە مسئولى كۆمەلایەتى لق هەرچەندە ئاكۆ عوسمان كەسێكى زۆر بە شەخسیەت و خاوەن ئەخلاقە لە ناوچەكە بەلام لە بەرامبەر مسئولى لق رەجەبە بۆیە نەیتوانى بەرگرى لەخۆى بكات و على یە زڕۆ لە شوێنى ئەو داندرا كە بەدەرە لە هەموو جۆرە ئاكارێكى كۆمەلایەتى و سیاسى و ئینسانى .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە