لە میحراجى ئەو ساتەى كە وێنەى شێواوى گەریلا ووڵات پارێزەكانم بینى...!!!

Tuesday, 27/07/2010, 12:00


میحراجی من (محمد ابن عوسمان) جیاواز لە میحراجی (محمد ابن عبداللە) زۆر باش لەبیرمە كاتێك لە مزگەوت بۆ میحراج نامە دادەنیشتم كاتێك مەلاكان باسى شەوڕۆى (محمد أبن عبداللە) ى قوڕەیشیان بۆ دەكرم كە چۆن لە چەند چر كە ساتێكدا بەناو حەوت تەبەقەى ئاسماند گوزەر دەكات و شتە جۆراو جورە سەر سوڕ هێنەرە كانى بینونو دواتر دەگاتە عەڕشى عەزیم و بەدیدارى اللە جەلەجەلال دەگات . بەڵام ئەو میحراجەى كە من وە(محمد أبن عوسمان) لەچەند ڕژۆ ژێكیش تێ پەڕیوە بەڵام هەر بەردەوامم ، بەڵام ئەوەى منى نیگەرانكردوە هەر حەووت تەبەقەى ئاسمانم بڕى سەردانى عەڕشى خوداشم كرد هیچ شتێكى سەر سوڕ هێنەرم نەبینى تەنها پۆل پۆل مەلائیكە نەبێت ئەوانیش خەریكى كارى ئاسایى خۆیان بون وەك نەبایان دیبێو نەباران ، بەڵام پێم وابێت هەواڵى تیرۆرى دەوڵتى فاشستى توركیــــــــایان پێنە گەیشت بو و بۆیە بەم شێوە بێخەم بون سەر ەڕاى ئەوەى كەهەر كەسێك تەرمى شێواوى گەریلا گیان بەخت كردووەكانى ڕێگاى ئازادى نیشتیمان و نەتەوەى كوردى بد یتبایە هاوارى ئینسانى بۆ دەگەیشتنە عەڕشى عەزیم ، بەڵام زۆر بەداخەوە نە تەنها لەڕۆژنامەیەكى ئازادو بوێرى بەشى ئازادكراوى باشور نە لەبڵینگۆى مزگەوتە گومەزو منارەبەرزەكان ، نە لەدەمى هیچ مەلا و مامۆستاو عولەماى دینى ایسلام و نەتەنها لەوەزارەتە مشەخۆرەكەى ئەوقاف هەر هەموویان دەمیان بووە بەتەڵەى تەقیو ، گلەیى هیچ لەدەستەڵات ناكەم چونكە دەستەڵات لەدەستى دوو بنەماڵەى خۆفرۆش و جاشى توركیا و ئێران و عێڕاق كە قسە ناكەن و نتقیان گیراوە ، وە ئەوەى كەدوژمن نەیتوانى بەكوردى بكات ئەم دوو بنە ماڵە خائینە بەكوردیان كرد تەنها بۆ پڕكردنى باخەڵ حیسابە بانكیەكانیان لەدەرەوەى ووڵات ، مانەوەیان لەدەستەڵاتدا بۆ دزینى سامانى پڕ بەرەكەتى كوردستان. ئـــــــــــــاخ كاتێك توركایى فاشیى دژ ئینسان دەیەوێت

هاوكارى ببات بۆ غەززە ، بۆ تیرۆریستان ، كاتێ ئیسرائیل دەیەوێت بەرگرى لەخۆى بكات ، بەڵام جاش و خۆفرۆشان دەیكەن بە هات و هاوار و زیقەزیق و قیڕەقیڕ وە پێیان خۆشە شمشێرى ژەنگاوى دمــــــــە زەرد بكەنەوە و بڕۆن بۆ سەر بڕینى ئەو مرۆڤانەى كەلەگەڵ بیرى دیماگجیانەى ئەواندا نایەتەوە .



بۆیە لێرەوە داوا لەسەرجەم كوردستانیانى باكور دەكەم كەچیتر ڕاپەڕن بەرەنگارى ئەو ڕژێمە دیكتاتۆرە خوێن ڕێژە توركەفاشیستە لەخاكى پیرۆزى كوردستان پاك بكەنەوە دەى بتان بینم گەریلا گیان لەسەر دەستەكانى ڕێگاى ڕزگارە نەتەوەى كورد تاكە هێزى بەرگریكار تەنها ئێوەن تاكە ئاسۆى ڕۆناكى ئەم گەلە ماڵ وێرانە لولەى تفەنگى ئێوەى گەریلاو هەڵمەتى گەنجە خوێن گەرمەكان و باوكە براو خوشك و دایكە جەرگ سوتاوە كان ، زۆر بەئاسانى دەتوانین بۆ هەتا هەتایە ڕزگارمان بێت لەداگیركارى تــــــــورك و عــــــــــەرەب و فــــــــــارس.



من(محمد ابن عوسمان) نەگەریلام و نە ئەندامى پارتى كرێكارانى كوردستان ، بۆ یە سوێند و بەڵێن بەشیرى دایكم بەڕنجى باوكم بەپیرۆزى خاك و زمان و گەل و نیشتیمان بەردەوام بم بۆ سەر بەخۆى و یەك پارچەى كوردستان .
27/7/2010.م

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە