که‌س رووی نه‌کرده لای رێکخراوه‌کانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات له پارکی ئازادی
Thursday, 24/02/2011, 12:00
پێش چه‌ند رۆژ له‌مه‌و پێش کوردستانپۆست وشیارییدا به جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیوی کوردستان له سلێمانی که روو له پارکی ئازادی نه‌که‌ن، چونکه ده‌سه‌ڵات چه‌ند تاقم و پیاو که‌سانی خۆی ناردووه، تا له‌وێ چادر هه‌ڵبده‌ن و سه‌ر له‌و خه‌ڵکه راپه‌ڕیوه بشێوێنن رووی جه‌ماوه‌ره راپهڕیوهکه به‌ره‌و لای خۆیان به‌رێت و له به‌رده‌رکی سه‌را ئاپوره‌ی خه‌ڵکی ته‌نک بکات و بیانباته لای خۆی. به‌وبۆنه‌یه‌وه راگه‌یاندنه‌که‌ی کوردستانپۆست به سه‌رکه‌وتووی په‌یڕه‌وی کرا و پلانه‌که‌ی ده‌سه‌ڵات سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو، ئه‌مه‌ی خواریشه‌وه هه‌واڵه‌که‌یه:
مه‌کته‌بی رێکخراوه دیموکراتییه‌کان بۆیان ده‌رکه‌وت که که‌س ناچێت بۆ لای رێکخراوه‌کانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات له پارکی ئازادی بۆیه ئه‌مڕۆ به رێکخراوه‌کانیان وتووه له بچنه ناو گروپی سپی و خۆتان بخزێننه ناو په‌رژینی ئاشتی.
داوا له کوردستانپۆست ده‌که‌ین، که داوا له خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ئازادی و هه‌ڵسوڕاوانی په‌رژینی ئاشتی بکات که رێگری له ئه‌ندامان و نوێنه‌رانی ئه‌و رێکخراوانه بگرن که تا دوێنێ له که‌ناڵه‌کانی ده‌سته‌ڵاته‌وه خۆپیشانده‌رانیان به ئاژاوه‌گێڕ ناو ده‌برد، لێ به‌هۆی ئاگادارییه‌که‌ی کوردستانپۆسته‌وه، که‌س له خه‌ڵکی شاری سلێمانی نه‌چوون بۆ لای رێکخراوه‌کانی سه‌ر به ده‌سته‌ڵات له پارکی ئازادیی.
رێکخراوه‌کان ئه‌مانه بوون:
1. بێکاران
2. یه‌کێتی کهمهئندامانی کوردستان
3. کۆمه‌ڵه‌ی کورته‌باڵاکانی کوردستان
4. یه‌کێتی نابینایانی کوردستان
5. کۆمه‌ڵه‌ی رۆژ
6. کۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمیاکانی کوردستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست