کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامە یەكى بە پەلە بۆ(ماجد)ى كۆلكە گۆرانی بێژ ...

Thursday, 11/02/2010, 12:00


زۆر بە داخەوە كە لە ژمارە (5096) ڕۆژى چوارشەمەى ڕۆژنامەى كوردستانى نوێ ى جەلالیە كاندا .چاوم بە مانشێتێكى گەورە كەوت كە نووسرابوو(پەشیمانم لەو سروودەى بۆ گۆڕانم ووت)
خوێنەرانى بەڕێز ئەم دێڕەى سەرەوە قسەى كاكە ماجدى كۆلكە گۆرانى بێژە . كە لە ژمارە (5096) ڕۆژنامەى كوردستانى نوێ دا چاو پێ كەوتنێكى كورتى لە گەڵدا ئەنجام دراوە . نازانم ئەم كۆلكە گۆرانى بێژە لە چى پەشیمانە.! جەنابى لە قسە كانیدا دەڵێت (هەست دەكەم ئەوەى ئەوان بانگەشەیان بۆ دەكرد پێان نەكرا) ئەم بەڕێزە دیارە مەبەستى بزووتنەوەى گۆڕانە . جەنابى كۆلكە گۆرانی بێژ . ئەى ئەوە نیە سكەى شەمەندەفەرەكەى دختۆر بەرهەم بەناو سلێمانیدا فەڕە لێئەدات و هەمووخەڵكى شار سوارى بوون بۆ ئەوەى بزانن سوارى شەمەندەفەر خۆشە . ئەى نابینى تاڵەبانى شەو و ڕۆژى خستۆتە سەر یەك بە كۆڵ بەرد بۆ دروست كردنى زانكۆى گەرمیان دەكێشێت تا زوو تەواو بێت و خەڵكى لە هەموودونیاوە بێن لە گەرمیان بخوێنن.ئە ى تۆ ئاگات لێ نیە ئێستا هەڵەبجەى شەهید بووە بە پارێزگا و بارزانى بە خۆیى و جەمانە سوورە كەیەوە لەوێ پارێزگارە . ئەى ئەوە نیە لیستى جەلالى و مەلایى یە كان سلێمانی یان كردوە بە بەهەشت . وا جەنابتان ڕەخنە لە بزووتنەوەى گۆڕان دەگرن كە هیچ یان نە كردووە بۆ خەڵك. زۆرم پێ سەیرە جانبتان و هاوشێوەى جەنابتان ڕەخنە لە بزووتنەوەیەك دەگرن كە چەند مانگێكە دروست بووە . بەڵام حكومەتێك 19 ساڵە دروست بووە هێشتا هەر ئەڵێن ساوایە.. جەناب دیارە كە نازانیت پەرلەمان ماوەى چوار مانگ مۆڵەتیان وەرگرتووە بۆ ئەوەى سەر خەوێك بشكێنن و ئەندام پەرلەمانەكانى گۆڕانیش ئەو ماوەیە بە زۆر دەزانن.. بڕوابكە زۆرم پێ ناخۆش بوو كە زانیم جەنابتان برایى هونەرمەندى شەهید (عەبەى مەلا)ن كە تا ئێستاش جێگەى شانازیە لاى خەڵكى كوردستان .بەڵام جەنابتان مشەخۆرن لەسەر گۆرانیە كانى (معین).تۆ تا ئیستا خاوەنى گۆرانیەكى خۆت نیت جگە لەو سروودەى گۆڕان نەبێت . ئیتر نازانم بۆ پەشیمانیت.. سەیرە بێت تۆش وەك عەزیزى وەیسى لەم هەڵبژاردنەى داهاتوودا بە شان و باڵى جەلالى و مەلایە كاندا هەڵبەیت لە پێناو وەرگرتنى برَیك پارە دا .. جا بۆیە من لێرەوە داوات لێدەكەم بەر لەوەى لاى میللەت و هەوادارنى دەنگت سووك و ڕسوابیت وەك ئەوەى كە عەزیزى وەیسى بەسەرى هات . لەم دز و گەندەڵانە دوور بكەوە و بگەڕێرەوە بۆ ناو باوەشى میللەت ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە