کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەو لە خەوما مسعود بارزانیم دى لە سەرا....

Tuesday, 21/02/2012, 12:00


شەو لە خەوما مسعود بارزانیم دى لە سەرا
هاواری ئە كرد و ئەگریا...بە چەپۆك ئەى دا بە سەرا



كاتێك كە بینم لە سەرا  دەستەو ئەژنۆ دانیشت بوولە حزورى شێخى نەمرا بە دەستى ئەیدا بە سەرا پڕ بە گەرووى هاواریە كرد ئاخ لە سەرا.. ئۆف لە سەرا قوڕى كوێ بكەم بەسەرا .؟؟؟ زۆر بە زەلیلى ئەمبینى ڕەنگى زەرد زەرد وەكو ئاڵاى پارتەكەیان هەڵگەڕا بوو .. دەنگى تەواو تەواو دانووسابوو لە ژێر لێوە وە ئەى بۆڵاند .. بەم گویانەى خۆم گوێم لێ بوو كاتێك ووتى :ئەگەر باوكم تۆزێك ئەقڵى هەبوایە لە (سەرا) پێش ئاش بەتاڵ ماڵێكى دروست ئە كرد لە سەرا , ئینجا ئەى ووت گەر بۆ ساتێك عەقڵ میوانم بوایە 31 ئاب بەر لە تەلاری پەرلەمان دەبابەكانى بەعسم ئەهێنایە بەر سەرا ,ئاخ لە سەرا داخ لە سەرا .. قوڕى كوێ بكەم بەسەرا ..؟؟؟ من تێناگەم خەڵكى بۆچى زوو زوو دینە سەرا..! خۆ من لە سەرى ڕەشەوە فەرمانى تیرۆركردنى (سۆرانى مامە حەمە و سەردەشت عوسمان) م دەر كرد كەچى خەڵكى خێرا هاتنە بەر سەرا..! لەوخەوەمدا كاتێك بینیم لە بەردەم پەیكەرەكەى پیرەمێردا ئەپاڕایەوە بە دەم گریانەوە لیى پرسی ئەرێ بەڕاست تۆ بزانى حیكمەت چى یە خەڵك زوو زوو دێنە سەرا ..؟؟
كە زانى پیرە مێرد بێدەنگە بە ملكەچى ڕووى لە پەیكەرەكەى بێكەس كرد و ووتى بێكەس توو بێكەسیت سوێندت ئەدەم تۆ پێم بڵێ خەڵكی بۆ دێنە بەر سەرا..؟؟ ئاخ لە سەرا... ئۆف لە سەرا قوڕى كوێ بكەم بە سەرا.؟؟هەر دواى ئەوەى گوێی لە دەنگى بێكەس نەبوو بێ ئومێد بوو , ڕووى كردە مناڵێكى بنێشت فرۆشى بەر سەرا پێی ووت ڕۆڵە تۆ پێم ئەڵێى ..؟ خەڵكى بۆ دێنە بەر سەرا..؟؟؟ منداڵە كە زەردە خەنەیەكى كردوو وتى: ئا ,نا,با من پێت ئەڵێم بۆ ئازادى دێین بۆ سەرا ...ئێرە سەراى ئازادی یە خێرا بڕۆ ئێرە شوێنى ئێوە نیە........
تكایە بارزانى گەر بڕیارى تیرۆر كردنى منت دا بە پیاوەكانت بڵێ با لە (سەرا) تیرۆرم بكەن......




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە