کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە خۆپیشاندانەكەى ئە مڕۆى سلێمانی دا زیاد لە 5 ڕۆژنامە نووس و وێنەگر ڕوو بەڕووى لێدان و سوكایەتى پێكردن بوونەوە ...

Wednesday, 21/04/2010, 12:00


لە خۆپیشاندانەكەى پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ(سێ شەمە)20.4.2010 كە خوێندكارانى قۆناغى 10 و11 و 12 بنەڕەتی لە بەردەم بەڕێوبەرایەتى گشتی پەروەردەى سلێمانیدا دژ بە هەڵوەشاند نەوەى بڕیارێكى وەزارەتى پەروەردە سازیان كرد . زیاد لە پێنج ڕۆژنامە نووس و وێنەگرى كە ناڵە كانى ڕاگەیاندن لە لایەن هێزەكانى ئاسایش و هێزەكانى ناوخۆ و هێزى چالاكیە مە دەنیەكانى سلێمانیەوە بە توند ترین شێوە ڕوو بەڕووى لێدان و سوكایەتى پێكردن بوونەوە و بەشێوەیەكى زۆر ناشرین قۆڵ بەست كران و سەرجەم ئامێرە ڕۆژنامەوانیەكانیان لێ سەندرا و چەند كامێرایەك لە لایەن هێزەكانى ئاسایش و ناوخۆ وە شكینرا و سەرجەم وێنە گیراوەكانیان سڕیەوە ..
شایەنى باسە هەر یەكە لە (سۆران احمد) لە ڕۆژنامەى هاوڵاتى و(هاوژین غەریب) پەیامنێرى ڕۆژنامەى چەتر و (شكار موعتەسەم) پە یامنێرى ڕۆژنامەى رَۆژنامە و (ئاسۆ خەلیل) پەیامنێرى گۆڤارى ژیار و (تەلان كۆسرەت) وێنەگرى كەناڵى زەحمەت كێشان . لەو ڕۆژنامە نووس و وێنەگرانە بوون كە ڕوو بەڕووى لێدان و سوكایەتى پێكردن بوونەوە . ئەوەى جێگەى سەرنجە ئەوەیە كە لەماوەى هەفتەیەكدا زیاد لە 16 ڕۆژنامە نووس و پەیامنێر لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى دا ڕووبەڕووى توندوتیژى لێدان و سوكایەتى پێكردن بوونەتەوە .. جێى باسە خۆپیشاندانى خوێندكارانى قۆناغى بنەڕەتى نزیكەى هەفتەیەك لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانى هەرێم دا بەردەوەام بوو درێژەى كێشا ...




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە