نامەیەكی كراوە بۆ سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
Saturday, 19/12/2009, 12:00
لە رۆژی پینج شەمە 17/12 وەفدێكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی كولیژی پەروەردەی كەلاری كرد بۆ دەستنیشان كردنی كەمووكوڕیەكانی ئەو كولیژە. بە داخەوە وەفدەكە لە جیاتی ئەوەی باسی كەموو كوریەكانی كولیژەكەی بكردایە كەچی پیشنیاری ئەوەیان دەكرد بكرێتە زانكۆ هەموومان دەزانین ئەم جورە گوتارانە دەچێتە خانەی پروپاگەندەی ئینتخابیەوە. چونكە حكومەتێ نەتوانێ كەمووكڕیەكانی كولیژەكە دابین بكات چۆن دەتوانێ زانكۆیەك بكاتەوە!!! كولیژی پەروەرددەی كەلار بە ناو كولیژە , بینەیەی كولیژەكە دابەش بووە بە سەر سێ ناوچە چونكە بینایەی خۆی نیە . خوینكاریكی زور وەرگیراوە بەلام هۆڵی خویندنی تەواوی نیە باوەر بكەن زیاتر لە 130 قوتابی لە یەك هۆڵ دەخوینن . خویندكاریك بۆ ئەوەی 3 محازەرە بخوێنێت ئەبێ تا سەعات 4ی ئێوارە چاوەرێ بكات تا هۆڵی چۆڵی دەست دەكەوێت, 2-كافتیریا یەكی بچوك هەیە لە كاتژمیر 12ی نیوەرو خواردنی نامێنێت, سەرەرای ئەوە بیناكان مولكی كولیژ نیە لە رێی خوا جێگامان كراوەتەوە ئەوە نە باخچە هەیە نە شوێنێك هەیە بۆ ئستراحەت.كاتێكیش قوتابی دەچێتەوە بۆ بەشی ناوخۆیەكان ئەوە نە كارەبا هەیە نە ئاو . باوەڕ بكەن سپلتەكان تەنها بۆ دیكور دانراون نە لە هاوین كار دەكات نە لە زستاندا ,نە نەوتمان پێ دەدرێت, نە بواری هیتەر بەكارهێنانمان هەیە. بە هاوین كوڵاوین لە گەرما سەرەرای میشوولەی گەرمیان چاوی پیاو دەردەهێنێت, ئەوە لە زستان سەرما كوشتومانی لە كۆكەی قوتابی هۆڵەكان دەنگ دەداتەوە, باوەر بكە ئەوە دووساڵە چەند غورفەیەك لە قسمی داخلی بە هۆی شۆرتی كارەباوە سوتاوە تاكو ئیستا چاك نەكراوەتەوە بە داخەوە ئەبوایە كامیرای وەفدەكە وێنەی سوتاوەكەی بهێنایە بۆ پەرلەمان بەلام چونكە كارەكەی ئەوان بۆ دەعایەی هەلبژاردنە دییمەنە جوانەكانیان پیشانی خەلك دەدا لە تەلەفزیونی گەلی كوردستانەوە, دوو بیری ئیرتوازی لە لە بەردەسوور هەلكەنراوە ئەویش لە لایەن خیرخوازێكەوە هەلكەنرا بە راستی كولیژی پەروەردەی كەلار نەك كولیژ نیە بەڵكو لە خەراباتەكانی ئەفغانستان دەچێت بۆ یە داواكارم باسی كردنەوەی زانكو نەكەن لە گەرمیان ئەگەر پێتان دەكرێ كولیژەكە باش بكەن وە خوینكار وقوتابیان لەو نەهامەتیە رزگار بكەن كردنەوەی زانكۆ وەك ئەوە وایە قوتابی رەِوانەی نوگرە سەڵمان بكەن چونكە دڵنیاین كە چارەنووسی زانكۆكە لە هی كۆلیژە باشتر نابێ.ئەمە راستی یە ئەگەر راستیتان دەوێ بگرە ئەمە مشتێكە لە خەرواری كەمو كوڕیەكانی كولیژەكە بۆیە داواكارم نوینەری بەرێزتان بیت وەزعە بە چاوی خۆی ببینێت چونكە زومی كامیرای ئەو وەفدە لە وانەیە بە لێلی راستیەكان پیشان بدات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست