ئەگەر پیاوەتی کۆمەڵه نەبا، لەوانه بوو گڵکۆی بابم نەزانرابا له کوێیه!
Thursday, 19/01/2012, 12:00
ئاوڕێک له قسه کانی مه لا عه وڵای حه سه نزادهئه و کاته ی که حیزبی دێموکڕاتی کوردوستان ماڵی له گه ڵ حدکا کردبوو و په یتا په یتا باسی له پێداچوونه وه به ستڕاتیژی و تاکتیکی حیزب ده کرد وقسه ی له ئاڵووگٶڕه ناوخۆییه کان و هه و ڵ بۆ کردنه وه ی فه زاو که شوو هه وایه کی مولایمترهه بووو خه ریک بووخۆی له و ویشکه ڕویی ساڵا نی ڕابردووده دزیه وه،هومێدێکی زۆری خستبۆدڵوو ده رونه وه .ته نه خی ناکرێ که به خۆشیه وه،سه ره تایه ک له و گشته قه ولوو قه رارانه، به تایبه تی له و جێانه ی که به هێند گرتن و حورمه ت ده گه ڕێتیوه بۆ ڕاوو بۆ چوونی جیاواز له کۆمه ڵگای کورده واریدا،دیارده ی به ر چاوهه ن.ئه وه ش بێ گوومان له پێشدا به قازانجی ناو خۆیی کورده واری و دواتریش زیاتر هه ر به سودی خۆی حدک ته واو ده بێ و ده شکێته وه.له وانه له و پێناوه و هه ر به مه به ستی نواندنی قه ول وقه راره کانیش بووبێ ، دۆستانی دێموکرات قه ده ریک له سه ر تلویزیونی خۆیان کورد کاناڵ-ڕیزه به ر نامه کیان له په یوه ندیدا ده گه ڵ هێندێ له که سایه تیه شه هید و به ڕه حمه ت چووه کانی خاوه ن ڕابردووی سیاسی که ئه ندامه تی حیزبیان هه بووه،بنیات ناوه.تائێستا دوو له و که سایه تیانه له و پرۆسه یه دا،بیره وه ریان لیکراوه ته وه ،له پێشدا ڕه حمه تی کاک که ریمی حیسامی و له دوای ئه و بابم شه هید سه ید ڕه سووڵی بابی گه وره.ئامانجی هانده ر بۆ نو سینی ئه و کورته نامه یه زیاتر ئه وه بوو که چۆنه حیزبی دێموکراتی کوردوستان دوای ئه و هه موو ساڵانه به سه ر شه هید بوونی دا تا زه ی وه بیر که وتۆته وه که لێی بدوێن وه بیره وه ری بۆ دابنێن،شک ده وه دا نیه ئه و پرسیاره بۆ زۆر که سی دیکه ی خاوه ن بیرو ڕاو ساحب فکری زیت، که چاویان به بر نامه که که وتبێ،هاتۆته گۆڕێ.له و باره وه من قسه و بۆ چوونی خۆمم هه یه که دای ده نێم بۆ کاتی خۆی،له و کورته نامه یه دا نا چمه وه سه ریان،به ڵام ئه گه ر به کوورتیش بێ پێم خۆشبوو ئاوڕێک له قسه کانی مامۆستا مه لا عه وڵا بده مه وه که له که سانی به شداربوو له و به رنامه یه دا بوو.
له پێش هه ر شتێک با ئه وه نده بڵێم که کاک مه لاعه وڵا له قسه کانی خۆیدا وشه ی شه هیدی بۆ شه هید سه ید ڕه سووڵ به کار نه هێنا هه ر چه ند کاک مه لاعه وڵا ده زانێ له فه ر هه نگی سیاسی کوورده واریدا،بۆ ئه و که سانه ی که خه باتکار و تێکۆشه رن و و له پیناووی ڕزگاری و ئازادی خه ڵک و وڵاتی خۆیاندا و هه ر له و مه یدانه داو له جه رگه ی خه بات دا گیان له ده ست ده ده ن، وه ک سه ید ڕه سووڵ،وشه ی شه هید یان بۆ به کار دێنن نه ک که لیمه ی ڕه حمتی وخوالێخۆشبوو.له روانگه ی منه وه هه ر وا به هه ڵکه وت نه بوو که له و بۆ نه یه دا کاک مه لا عه وڵا خۆی له به کار هێنانی وشه ی شه هید بۆ بابم ده پاراست. بێجگه له و مه سه له یه مامۆستا ڕیزه کێشه یه کی دیکه ی له قسه کانی خۆی دا له و بۆنه یه هێنایه ئاڕاوه که به ڕواڵه ت به مه به ستی ڕێز لێنان و ناساندنی زیاتربوو له و تێکۆشه ره وڵاتپارێزه که به حه ق و به راست ده بوو بیدرێتێ له حا ڵێکدا وا ده ر نه چوون و مامۆستا نه حه قی دۆستایه تی دێرینی قه ره بوو کرده وه وه نه پێزی پێویست وواقع بینانه له ڕوانگه ی ڕابردووی سیاسی و تێکۆشه رانه ی ئه و که سا یه تیه زوڵم لێ کراوه ،ئا وێته ی لێدوانه که ی کرد،به پێچه وانه، مامۆستا له بواره جیاواز ه کاندا به شێوه یه ک ده دوا که پیاو بڵێ له قازانج گه ڕێ ،هه ر زه ره ر نه کا به سه.
مامۆستا له به شێک له قسه کانی دا ده ڵێ:"سه ید ڕه سوڵ هات و کوتی ده یه وێ بۆ په یداکردنی بژیوی منداڵه کانم ده ست له کارو باری حیزبی هه ڵگرێ....-پێمکوت،خۆ ئێمه معاش ته نانه ت فه وقئه لعاده شت ده ده ینێ، ئه گه ر ده ته وێ دانیشی،چاک وایه ناوی حیزبی دێموکراتت هه ر به سه ره وه بێ،به ڵام قا نع نه بوو....کاتێکیش که ڕۆیشت من له سه ر کردایه تی حیزب هه رچه ند به ره و ڕه خنه ش بوو مه وه -ده عوه تم بۆ دا.پێم وابوو که سایه تی وه ک سه ید ڕه سووڵ،ده بێ به ڕێزه وه وه چه ورو شیرینی به ڕێ بکرێ..." له و کۆپله وتانه ی دا، مامۆستا به زمانی بێ زمانی و به قه ول دیپڵۆماتیک، ده که وێته هه وڵه وه که بفه رمێ سه ید ڕه سووڵ وه دوای بژیوی خۆی و ماڵو منداڵی که وتبووو بۆیه حیزبی دێموکراتی به جێ هێشت.له و قسانه ی مامۆستا ڕا ده که ومه بیری شتێکی که بابم ده ی فه رموو که " تاریخ پیسه چوونکه هه ر زاڵم و زۆرداران ده ی نوسن و ده ی ڵێن بۆیه هه رچی به قازانج و به که یفی خۆ یانه هه ر ئه وی تێدایه" ئه و قسه یه ی بابم بۆ زۆربه ی دۆستانی ئاشنایه و مامۆستاش خۆی له و وته ی بابم بێ به ری ناکا.ئه و به شه له کوته ی مامۆستا دو خاڵی به ر چاوی له خۆی گرتووه که به پێویستی ده زانم لێره دا له سه ریان بدوێم.
یه که م:هه مومان به باشی ئاگاداری وه ین که ڕێبه رایه تی ئه و کاتی(حدکا) له وه مست قوچاوو تر وده ست ودڵ ته نگتر بوو که بیر له یارمه تی کردن و ڕێزگرتن له که سایه تی خه ڵکی خۆی بکاته وه به تایبه تی ئه گه ر ئه و که سایه تیه خاوه ن هه ڵوێست و ساحێب ڕاو بۆچونی خۆی با،چ بگا به وه که معاش و یارمه تی فه وقوئه لعاده شی بداتێ وه ک مامۆستا له قسه کانی دا ده فه رمێ. ئه وه ی که له و ده زگایه بیندرا،زاندرا و کرا هه ر بریتی بوو له ده رکردن،له نانوو دۆ بڕین، و بێ حورمه تی پێکردن.حیزب بۆ خۆی هیچ ته نانه ت خه ڵکی دۆست و ئاشناش له ده ورو به ر له ترسی حیزب نه ده وێران پاروه نانێک بده ن به لێ قه وماوێکی ئۆ پوزیسیون له و کێوو شخانه دا . هه موو باش ده زانین که سه ید ڕه سوڵ له به ر پووڵ و پاره نه هاتبۆ نێو ڕیزی حزب ،له هه موو کاتی ژیانیشی داکه سێکی وا نه بوو که ده ستی یارمه تی بۆ که س درێژ بکا به ماڵی که س موعامه له ی نه کرد وه له سه ر حسابی که س ماڵوو منداڵی خۆی پێ نه گه یاند،له بنه ماڵه یه کی ده وڵه مه ند بوو و قه ت له هیچی که م نه بوو،تا ئو رۆژه ی ژیا سه ربه رز بوو،هه ر ئه وه بوو که پووڵی بۆ ئێوه، که ئورۆ وا باسی ده که ی، په یدا ده کرد و ده ر خواردی ده دان هه موو سه روه تی ماڵی بابی له و ڕێگایه دا دا نا.
چاکم له بیره، کاتێک که منداڵ بووم ته مه نم حه وت ساڵ بوو بابم له گه ڵ چه ند هاوڕێی له لا یه ن حیزب چووبوون بۆ یه مه ن . ئێمه له ڕومادی ده ست به سه ر بووین ساڵی۱۹۷۷-۷۸-هیچمان نه بوو ده ستمان به هیچ کوێ ڕانه ده گه یشت به نا چاری ئه من ته رازووم دانابوو بۆ ئه وه ی کاسپی بکه م و بژیوی ماڵێ په یدا بکه م ،دایکم زۆر بۆمن په رۆش بوو،چونکه منداڵێکی زیره ک بووم هه ر ئه و ساڵه بوو که شاگرد یه که می ئوستانی ڕومادی بووم و ئوستاندار به تایبه تی قسه ی له سه ر کردم. خولا سه،کاتێک بابم هاته وه له وڵاتی یه مه ن دایکم زۆر خراپ به گژی داهات و کوتی ده بینی ژیانی ئێمه چۆنه، کوڕه که ت که ئا وا زیره که ده بێ له جیاتی ده رس خوێندن ته رازو دانێت و کاسبی بکات بۆ ماڵێ ،بابم زۆر به هێدی ڕوی له دایکم کردو فه رمووی-ئه تۆ ده بی ئه وه باش بزانی که ئێمه بۆ سه یران لێره نین و ڕزگاری میله تێک ئه و شتانه شی له گه ڵه.هه ر له و کاته دابوو که هه موو جارێک که ده یه ویست سه ردانی زیندانیه کانی کورد ، که له ئه بوو غرێب به ده ستی به عس زیندانی کرابوون، بکات ئه وه ده هات و باسی بێ نازی منداڵه کانیانی ده کرد که ناتوانن بێن سه ریان بده ن وه رازی ده کردین که داخڵه ی خۆمان واته ئه و پوو ڵه ی که ڕۆژانه ی خۆمان بوو کۆمان کربۆووه بۆ ئه و سه فه ره بشکێنین.
کاک مه لا عه وڵا ! سه ید ڕه سووڵ وه منداڵی وی به وو فه رهه نگه گه وره بوونه،ته نیا شتێکی که بۆی گرینگ نه بوو وه قه تی بیر لێ نه کرده وه پووڵ وه بژێوی ئێمه بوو(دیاره له و ڕێگا یه دا دایکم ها و کارێکی گه وره بوو وه قورسایی له سه ر شانی ئه و که م کردبوو.له و باره یه وه دایکم له کاتی خۆیدا شته کا نی ده ڵێت وه ئه و به شه ڕا ده گرم بۆ ئه و) وه کاتێکیش دایکم باسی خوێندنی ئێمه ی ده گه ڵ ده کرد بابم له جواب دا ده یکووت منداڵی من سایلی ئه و هه موو منداڵه شه هیده.
دووهه م:خاڵی دووهه م ئه وه که به پێ چه وانه ی وتاری مامۆستا، شه هید سه ید ڕه سووڵ خاوه نی بیروو ڕای سیاسی خۆی بوو که له لای مامۆستاو براده رانی له سه ر کردایه تی حیزبدا نه به هێند ده گیرا ونه ڕێگای ته فا هوم و حاوانه وه ی پێده درا. خۆ ئه گه ر که س نه زانێت مامۆستا باش ده زانێ و ئا گای لێ هه یه که سه ید ره سووڵ بۆ بژیوی له حزب وه لا نه که وتوه. کاتێ شه هید سه ید ڕه سووڵ وازی هێنا له حیزب، نامه یه کی ۲۳ لاپه ڕه یی بۆ ده فته ری سیاسی نووسی که به داخه وه ئه و نامه یه به جێگای ئه وه که گوی بدرێتێ له جێگایه کی خراپ سه ری وه ده ر نا.
زۆرم پێ خۆشه که حیزبی دێمکرات به هه ردوک لایه نیه وه بۆ ته نیا جارێکیش بێت ئه و نامه یه بڵاو کاته وه و چیدی نه فێڵ له خۆیان و نه فێڵ له ئه نداموو لایه نگره کانیان بکه ن. کاتوو شه ها مه تی ئه وه یان هه بێت که ڕاستیه کان وه ک خۆیان باس بکه ن بۆ ئه وه ی به ویژدانێکی ئاسوده ئه وه نده ی که ماویانه بژین و خۆیان قه رزداری مێژوو نه که ن.وه بۆ ئه وه ی بزانین که شه هید سه ید ڕه سوڵ کێ بوو و ه له سه ر چی وازی له حیزب هێنا.
شه هید سه ید ڕه سووڵ له و کاته دا له حیزب وازی هێنا که ئه و پێشمه رگانه ی که به ئازاری ده ستوو قاچی بڕاویان ده یان ناڵاندوو هاواریان ده کرد، به ڵام که س نه بوو ئاوڕێکیان لێ بداته وه....یان ئه وانه ی به نا هه ق سوکایه تیان پێ کرا...زۆرن ئه و پێشمه رگانه ی که له شه ڕی پاستاران قاچوو ده ستیان له ده ست دا بو وه له جیاتی ئه وه ی ڕێبه رایه تی حزب بیان نێرێت بۆ ده ره وه ی وڵات و خه میان لێ بخوات ئه سپێکیان بۆ ده گرتن وه ده یان ناردنه وه ئێران ،که ئێستا پوو ڵی که م ئه ندامی شه ڕی ئێران وو ئێڕاق وه ر ده گرن، ده زا نی ناردنه وه ی ئه وپێشمه رگانه به ئه مروو ئیمزای کێ بوون.له کاته دا که کۆ بوونه وه تان به و پێشمه ر گانه ی که بنه ماڵه یان هه بوو وه له سه ر ئێوه قا چاخ ببون که پێتان ناژین وه ده بێ فکرێک بۆ خۆیان بکه نه وه....ویستم به بیرت بخه مه وه شه هید سه ید ڕه سووڵ ئا له و کاته له دا له حیزب وازی هێنا.
پێم خۆ شه کاک مه لا عه وڵا جوابێکی بۆ ئه و نو سرا وه یه م هه بێت بۆ ئه وه ی درێژه ی قسه کانم بزانی،وه بزانی دایکم چی هه یه بیڵێت.
دوای ئه وه ی بابم وازی له ئێوه هێنابوو بینیم،"فه رمووی ده زانی بڵێسه ئه و نا مه ردانه ئه و تفه نگه که ی که مام جه لال تاڵه بانی پێشکێشی تۆی کردبوو لێیان وه ر گرتمه وه و کوتیان ئه وه ش ئه موالی حیزبه،ئه منیش کوتم با ئه وه ش بۆ ئه وان بێ بزانم پێی تێر ده خۆن." ئه وه ئه و چه ورو شیرنیه یه که مامۆستا له قسه کانی دا باسی ده کا ،کاتی وازهێنانی بابم له حزب ته نانه ت عه ده م ته عه رو زیشیان نه دابۆیه که خۆی پێ بگه یه نێته جێگایه ک(کاخه زی هاتوو چۆکه ده وڵه تی به عس ده یدا). ئه و چه ورو شیرینی مامۆستا باسی کرد، ئه منیش تا مه که یم چێشت،کاتێک که لا وێکی ته مه ن۱۵/۱٦ ساڵه بووم وله شوێن بارو دۆخی بنه ما له که م تێکه ڵاووببووم له گه ڵ کێشه و هه ڵوێسته کانی سه رکردایه تی ئه و زه مانی حدکا وه ده مه وێ ئه وه نده وه بیر بخه مه وه که دوجار که سه ردانی بابم، سه ید ڕه سووڵ،ده کرد له لاین سه رکردایه تی حیزب ئه مر درابوو به پۆستی سه ر سنوور که بم گرن ، وه ک گومان لێکراەێک رفتاریان دهگه ڵ کردم و سه ر تا پای له شیان پشکنیم . ته نانه ت جارێکیان به دوای به ڵگه و سه نه د دا له سه ر سه ید ڕه سووڵ،کورتانی ئه سپه که میان لێ هه ڵ دڕیم،جا ئه و نا له باریانه له کوێ و لوتفوو خۆ شه ویستیکه ما مۆستا باسیان لێوه ده کا له کوێ!
له جێه کی دیکه له قسه کانی دا ما مۆستا ده فه رمێ،" که تیرۆر کرا کوتم ئه ی داخی به جه رگم چۆن ناتوانم دوو مه قاله ی له سه ر بنوسم ". پیاو بوی هه یه بپرسێ ئه دی هۆی نه توانینت چی بوو؟!بۆ نافه رمووی، تا خه ڵک له و هۆیه بزانن!ئه وه ش نا خۆ ده کرا به نامه یه کی چه ند دێڕی هه ر نه بێ به ڕاسپارده یه ک به دزی سه ره خۆ شیه ک به ژ نوو منداڵه کانی بڵێی و خه مخۆریه کیان ده گه ڵ بکه ی!
مامۆستای به ڕێز!که سه ید ڕه سووڵ دۆستی دێرن وه هاوسه نگه ری ڕۆژی ته نگانه ت تیرۆر کرا نه ده کرا به قه ولی خۆت دوو مه قاله ی له سه ربنووسی؛به ڵام خۆ ده کرا ئاوڕێک له جه نازه ی شه هید، که وتوو له کوچه و کۆ ڵانی سلیمانی، بده یه وه!خۆده کرا کارێکی وا بکه ی که سه رکردایه تی حدکا به نوێنه رایه تی خۆی له سلیمانی بفه رمێ که له لای پیاوی حکومه ت به جێگای که بڵێن، ئێمه ئه وتیرۆر کراوه نا ناسین و نازانین كێیه، بڵێن جه نازه ی شه هید جه نازه ی سه ید ڕه سوڵه،ئێمه ده زانین وه ده ی ناسین.چونکه ئه گه ر پیاوه تی وه شه هامه تی کۆمه ڵه ی شۆڕش گێڕی زه حمه تکێشانی کوردوستان نه بایه وه، ئه وان نه که وتبانه ناوه وه و جه نازه ی شه هیدکراویان له ده ست حکو مه ت ده ر نه هێنابا،له وانه بوو ئێستاش که سمان نه مانزانیبا هه ر له کوێش شاردراوه ته وه.سوپاس بۆ هه ڵوێستی به ر پرسیارانه و کوردانه ی کۆمه ڵه که له جه نازه ی سه ید ڕه سووڵ بوون به ساحێب،ڕایانگوێست بۆ شوێنی ئێستای و له وێ به خاکیان سپارد.
سه یرو سه مه ره ی ڕۆژگار لێره دایه که مامۆستاله وته کانی خۆی دا ده فه رمێ،ده زانم کێ سه ید ڕه سوڵی تیرۆر کردوه به ڵام جارێ نایڵێم!که وه بیری دیته وه ئه وجاری ناڵێم ڕه نگه بۆی به گران ته ووا ببێ ده فه رمێ،ده زانم پارتی تیرۆری نه کردوه! تۆ بڵێی ئه وانه ی که مزگێنی شه هید کردنی سه ید ڕه سوڵیان له کۆنگره ی هه شت دا باشتر نه زانن که کێ ئه ە کاره ی کردوه؟؟!! بریاو هه زار بریا پاش تێپه ڕ بوو نی ئه و ۲۳ ساڵه له سه ر شه هاده تی ئه م جوامێره وه کات کامڵ و گه یبا که مامۆستا کرابا زانیاریه نهێنیه کانی خۆی وه ک خۆی ده فه رمێ ئا گای لێیه،سه باره ت به تیرۆری سه ید ڕه سووڵ له خه ڵک و له خۆی ئا شکرا کردبا، ها وکات بیفه رموو با هۆی راگرتنی ئه و نهێنیه له و ماوه دوورو درێژه دا بۆ چی وه له پێناوی کام قازانج و به رژه وه ندی دایه؟
http://shehid.se/news.php?readmore=5 http://www.youtube.com/watch?v=SVqi5CMJnDw http://www.youtube.com/watch?v=vGn0_bTY7TI
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست