له‌ناو لقی چواری پارتی یه‌وه ده‌رباره‌ی 17ی شوبات
Wednesday, 23/02/2011, 12:00
سڵاو به‌ڕێزان ئه‌مه‌وێت له ئازاری ویژدانم ڕزگارم بێت و ئه‌م ڕاستیه بۆ گه‌لی کورد بڵێم سه‌ره‌تا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆم بۆ که‌سوکاری شه‌هیدان ڕا ئه‌گه‌یه‌نم و هیوای هه‌رچی زووترچاک بونه‌وه‌ی برینداره‌کان ئه‌خوازم
من(...........)یه‌کێک له پاسه‌وانه‌کانی لقی چواری پارتیم له کاتی ڕوداوه‌که من پاسه‌وان بوم چۆنم ڕوداوه‌کان بینی ئه‌وها ئه‌ی گێڕمه‌وه‌و ئه‌م شایه‌تیه بۆ خوێنی شه‌هیدان و ڕای گشتی ئه‌ڵێم.
پاش ئه‌وه‌ی خۆپیشان ده‌ره‌کان به‌ره‌و ڕووی باره‌گاکه‌مان هاتن به په‌له ئێمه‌یان خسته ئینزاره‌وه هه‌مومان هاتینه حه‌وشه‌ی باره‌گاکه‌و هه‌ندێک له براده‌رانیش بۆ سه‌ربانو کاک هیواش له لای ده‌رگای پشته‌وه‌ی لق سواری سه‌یاره‌که‌ی بوو بوو چاوه‌ڕێی ئه‌کرد که یان بڕوات یان وه‌زعه‌که ئارام ببێته‌وه.دوای ئه‌وه‌ی که شه‌ڕه به‌رده‌که ڕووی دا ئێمه ڕۆیشتینه ژووره‌وه و کاک هیواش هاته ناومانه‌وه پاشان کاک هیوا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پارتی که‌وته ته‌له‌فۆن کردن و دوای تۆزێک ووتی چی سیلاحمان هه‌یه حازری بکه‌ن و له هه‌رچوار لاوه ته‌قه‌یان لێبکه‌ن ده‌ست له که‌س مه‌پارێزن دوای ئه‌وه کاک ووریا چووه حه‌وشه‌که‌و ده‌ستی کرد به ته‌قه پاشان ئه‌وانه‌ی سه‌ربانیش له هه‌ر چوار لاوه بوو به ته‌قه دوای ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکه‌که بڵاوه‌یان لێکرد کاک شه‌ماڵ هاته ناومانه‌وه‌و به‌کاک به‌ختیاری ووت سه‌له‌یاک بنێت به لقه‌وه ئه‌ویش نزیکه‌ی ۲۰ بۆ ۳۰ فیشه‌کی نا به دیواری لقه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن که ته‌قه‌مان لێکراوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست