ده‌نگ به‌م مرۆڤه بده‌ن
Saturday, 13/06/2009, 12:00
بۆ هه‌موو ده‌نگده‌ره‌کانی باشووری کوردستان
زۆربه‌مان ئه‌زانین پرۆسه‌ی ده‌نگدان مافه ، نه‌ک ئه‌رک ، به‌ڵام بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌ستی وه‌ک ئێمه‌ی کورد که له ڕه‌وشێکی (کێڵگه‌ی مین ئاسا)داین ، بۆیه ده‌نگدان بۆ ئێمه‌ی کورد بووه‌ته به‌شێک له ئه‌رکی سه‌رشانی نه‌ته‌وایه‌تیمان، گه‌رچی بڕیاره‌کان و ئاکامه‌کانی هه‌ر له سه‌ره‌تای به عێراقیکردنی کورده‌وه تا ئێستامان به به پاکی نه‌هاتووه به‌ڵام با له‌مه‌ودووا به خاوێنی و ڕاستگۆیانه و ئازادانه ، خواروخێچییه‌کان و گه‌نده‌ڵییه‌کان له‌ڕێی ده‌نگدانێکی بێگزی وبه‌رتیل ڕاست وڕه‌وان بکه‌ینه‌وه ، له‌پێناوی نووسینه‌وه‌ی مێژوویه‌کی نوی و خاوێن و پڕ شکۆ بۆ نه‌وه‌و ڕۆڵه‌کانی سبه‌ینێمان، له پێناوی یه‌کسانبوونی هه‌موو تاکێکی کورد له ماف و ئه‌رکه‌کانیدا ، له پێناوی ڕیزگرتن له یاسا‌و سه‌روه‌ریه‌کانی ده‌ستورێکی ڕهواومرۆڤانه دوور له تێخزانی فه‌لسه‌فه وئایینی دژ به ئازادی و دیموکراتی و مافه‌کانی مرۆڤ له پێناوی هاوتابوونی کۆمه‌ڵایه‌تی و بووژاندنه‌وه‌و ئاوه‌دانکردنه‌وی بست به بستی کوردستان بێ جییاوازی ناوچه‌گه‌ری و خێڵپه‌رستی
شیاو و ڕه‌وایه ده‌نگ بده‌ن به مرۆڤێک که ئه‌م به‌ڵێنه نه‌ته‌وه‌ییانه جێبه جێ بکات
یه‌که‌م:جێگیرکردنی سنووری کوردستانی به عێراقیکرا و له عێراقدا و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بست به بستی ناوچه به‌عه‌ره‌بکراوه‌کان بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.
دووه‌م:ئاشکراکردنی سامان و دارایی و داهات و پاره‌ی تێچوونی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان و لێپرسینه‌وه‌ی یه‌ک به‌یه‌کی خاوه‌ن سامانه‌کان و دادگایی‌کردنی دزوناپاک و گه‌نده‌ڵکاره‌کان به بێ جیاوازی.
سێیه‌م:یه‌کسانکردنی هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ له‌به‌رده‌م یاسدا
چواره‌م:ده‌ستپاکی ، ڕاستگۆیی، ،ڕوونبێژی ، مێژووی خاوێن که ناپاکی له نه‌ته‌وه‌که‌ی نه‌کردبێت ، دژی کوردی پارچه‌کانی تر براکوژی نه‌کردبێت ، سوپای دوژمنی کوردیان (به‌عس، پاسدار،تورک،..)نه‌هێنابێته سه‌رخاکی کوردستان
پێنجه‌م:داهات و گومرگ وبودجهو سامانی نه‌ته‌وه‌یی کورد به‌یه‌کسانی و به‌بێ جیاوازی ناوچه‌گه‌ری و خێڵ و بنه‌ماڵه و پارتایه‌تی بۆ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی کوردوبووژاندنهوهی کوردستان و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی کوردستان بێت به کورد‌و تورکمان و ئه‌رمه‌ن و ئاشور وکلدان و عه‌ره‌ب و هه‌موو پێکهاته‌کانی دانیشتووانی کوردستان به‌بێ جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی ئایینی یان ڕه‌گه‌ز.
شه‌شه‌م:پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد و داڕشتنی پلان به شێوه‌یه‌کی سیستماتیک بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی له‌سه‌روی لیستهوخشتهی کاره‌کانه‌وه بێت له سوپایه‌کی مۆدێرنی به‌هێز دوور له ده‌ست تێوه‌ردانی پارته‌کان
حه‌وته‌م:داڕشتنی پڕۆژهوپلان بۆ دروستکردنت سه‌رخان ژێرخانی کوردستان که مه‌رجی سه‌ره‌کیه له دامه‌زراندنی هه‌ر ده‌وڵه‌تێکدا.
هه‌شته‌م:ڕیزگرتن له هه‌موو ئایین ، زمان ، نه‌ته‌وه، کولتور،ڕه‌گه‌ز،ڕێباز‌و فه‌لسه‌فه‌و بیرێک به‌مه‌رجێک دژی ئازادی و دیموکراتی و مافه‌کانی مرۆڤ نه‌بن ، ڕاستگۆیی و ده‌ستپاکی و ڕه‌وشتی به‌رزو جوان پێوربێت بۆ ڕێزگرتنی تاکه‌که‌نی کۆمه‌ڵ ، نه‌ک پێوه‌ره ناڕهواکنی تری وه‌ک خێزان ، خێڵ ، بنه‌ماڵه ، ناوچه ، پارت ،شێخ ، سه‌یید ، ئاغا ، به‌گ، مه‌لا ، سۆفی ، ده‌روێش مورید و... ،
به‌ڵێ به‌ڕێزان ئه‌ی ده‌نگده‌رانی کورردستانی باشور ، ئه‌گه‌ر ئه‌م مرۆڤه‌تان دۆزییه‌وه ، بێ سێ دوو ، بێ دوودڵی ، ده‌نگ بده‌ن به‌و مرۆڤه‌ی که ئه‌مه بیروباوه‌ڕ و داخوازییه‌کانی بێت..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست