کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەریوبەرایەتی گومركی گەرمیان 295 هەزار لەهەر فەرمانبەریك دەبریت !!

Wednesday, 09/01/2013, 12:00



بەریوەبەرایەتی گومركی گەرمیان كە شوینەكەی لە سنوری مەرزی نیودەولەتی پەرویزخانە ,كە (39)كلیۆمەتر لە شاری كەلارەوە دوورە و نزیكەی (210)فەرمانبەری هەیە,بەهۆی خەرجكردنی پارەی زیاتر لەو برە پارەییەی كە بۆی دانراوە لەلایەن وەزارەتی دارایەوە ,كورتهێنان روویداوە لە بووجەكەیدا,بۆیە بۆ پركردنەوەی ئەو كورت هینانەی كە رویداوە ,(295)هەزار دیناری لە پارەی فەرمانبەرەكان بریوە ,كە كۆی بارە براوەكە زیاتر لە (61)ملیون دیناری عیراقیە؟ (45)هەزاری پارە ی نان خواردنە !!!(250)هەزاریشی هاندانە وەزارییە !!! ئەم پارەی كە زیاد خەرج كراوە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی بوە كە هەریەكە لە بەریوەبەر و جیگری بەریوەبەر ,(2)ئۆتۆمبیلیكی جۆری(پرادۆ)یان كریوە,كە دانەی (4)دەفتەر و نیوو دۆلاری بیدراوە ,لەگەل كرینی (3) ئۆتۆمبیلی جۆری (مەرزییە)كە دانەی بە (2)دەفتەر و نیو كردراوە!!!ئەم لەكاتێكدایە مەرزی پەرویزخان نیودەولەتیە و سەر بەم بەریوەبەرایەتییە و رۆژانە زیاد لە (200)ملیۆن دیناری عیراقی داهاتی هەیە, تا ئیستا فەرمانبەرانی لە ناو (كەرەفان)ە دەوام ئەكەن و چێگەی ئیشگری و ئیسراحەتیان نیە! وە تكایەكی برایانەمان هەیە لە هاورییانی كوردستان پۆست ئەم بابەتە لە سەر دیری هاوەلەكانیان دانین ئەگەر بۆ ماوەیەكی كەمیش بیت؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە