کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


ده‌رباره‌ی ئه‌ده‌بی كوردی و زیادكردنی وه‌كو پرۆگرامێكی سه‌ربه‌خۆی خوێندن

Wednesday, 10/12/2014, 12:00


له‌و ده‌مه‌وه‌ كه‌ تێكه‌ڵی خوێندنه‌وه‌ی دیوانی شاعیرانی كورد به‌تایبه‌ت شاعیرانی كلاسیك بووم و خۆم ته‌رخانكردووه‌ بۆیان شتێكی حاشا هه‌ڵنه‌گرم به‌دی كردوووه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ هه‌روه‌كو چۆن هه‌موو شاعیرانی فارس كاریگه‌ری شیعره‌كانی حافزی شیرازی و سه‌عدی شیرازی و مه‌وله‌وی و مه‌ولانا و كۆمه‌ڵێك كۆله‌كه‌و شاعیری ناوداری تری فارس یان له‌سه‌ره‌ و به‌ته‌واوی له‌ شیعره‌كانیانا ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌رچی دیوانی شاعیری ناوداری ك​لاسیكی كوردی هه‌یه‌ كاریگه‌ری شیعره‌كانی مه‌حوی و نالی یان له‌سه‌ره‌ و هه‌موویان هه‌وێنی شیعره‌كانیان له‌ مه‌حوی و نالی وه‌رگرتووه‌ و زۆر به‌ رونی به‌ شیعره‌كانیانه‌وه‌ دیاره‌ ئه‌مه‌ش وه‌كو مانگی چوارده‌ له‌شه‌وێكی ساماڵدا به‌رونی دیاره‌ .
هه‌رچی شیعری عیرفانی و دونیادیدی و ئایینی و ناسینی راستی دونیا و دوارۆژ هه‌یه‌ له‌لای مه‌حوی كۆبۆته‌وه‌ وه‌ هه‌رچی غه‌زه‌لی جوان و دڵداری و نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌ لای نالی كۆبۆته‌وه‌
ده‌بوایه‌ له‌ كوردستانی باشوردا له‌ پرۆگرامه‌كانی حوێندن له‌ پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تایی ه‌وه‌ تاكو 12ی ئاماده‌یی وانه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی به‌ سه‌ربه‌خۆیی خوێندرابایه‌ وه‌ هه‌فتانه‌ له‌ 5 به‌شه‌ وانه‌ كه‌متر نه‌بوایه‌ ئه‌وكات هه‌موو خوێنده‌وارانی كورد شاره‌زایی ئه‌دیبانی كورد ده‌بون و ئه‌وكات هه‌مووان زمان پاراو ده‌بوون و زانا و ئه‌دیبانی كوردیان باش ده‌ناسی و ده‌یانزانی شیعر چی یه‌و رێگه‌ی باش و راستی شیعریان ده‌ناسی ئه‌وكات ئه‌ده‌بیاتی ئێمه‌ هه‌نگاو به‌هه‌نگاو رووه‌و پێشه‌وه‌ ده‌رۆشت نه‌وه‌ك وه‌كو ئێستا رۆژبه‌رۆژ رووه‌و دواوه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌و هه‌مووان خۆزگه‌ به‌ رابردوو ده‌خوازین و كاتێك باسی شیعری كوردی ده‌كه‌ین ده‌بێت ده‌یان ساڵ بگه‌رێینه‌وه‌ بۆ دواوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌قێكی شیعری كوردی ره‌سه‌ن یان ده‌قێكی ئه‌ده‌بی ره‌سه‌ن بدۆزینه‌وه‌ چونكه‌ ئێستا بواری ئه‌ده‌بیاتی كوردی ئه‌وه‌نده‌ شڵ و شۆقه‌ ته‌نانه‌ت مۆركی كوردایه‌تیه‌كه‌ی پێوه‌ نه‌ماوه‌ مۆركی فارسی و عه‌ره‌بی و توركی و هه‌ندێ جار مۆركی ئه‌وروپی گرتووه‌ .

www.fb.com/luqman4it

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە