عمر بۆسکینی هه‌رۆژه‌ی له‌سه‌ر خه‌تێکه
Saturday, 11/07/2009, 12:00
هه‌موو لایه‌ک ده‌زانن ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه عمر بۆسکینی ناسراو به (عمری زه‌ره‌نگه‌ر)، سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌ی هاوکاری رانیه ده‌کات و کۆمه‌ڵێک له خه‌لکی دڵسۆزی چه‌واشه کردوه به‌وه‌ی که کار بۆ خزمه‌تی شاری رانیه ده‌کات و خۆی له هه‌موو که‌س به رانییهیی تر ده‌زانێت ، به‌ڵام ئێستا ده‌رکه‌وتووه که ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی براکه‌یدا، (قادر بۆسکێنی که ناسراوه به "قادری ئاسایش"کارگێری مه‌ڵبه‌نده‌و خۆی کاندیدکردوه بۆ ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی حهچهکهرهکه)، کارده‌کات، وه له مێژووی کارکردنی خۆی له‌م ده‌سته‌یه‌دا چه‌ندین جار په‌تپه‌تێنی کردوه جارێک له ناو ته‌که‌تولاتی یه‌کیه‌تیدا و ئێستاش له نێوان لیستی گۆران و لسیتی حهچهکهرهکهدا، هه‌موو لایه‌کیش ئاگادارن که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر بانگه‌شه‌ی بۆ لیستی گۆران ده‌کرد له‌م سه‌رو سه‌ری بازار، به‌ڵام نه‌مانزانی پاش ماوه‌یه‌ک ئه‌و حیزبه‌ی که تا دوێنی شه‌رمی پێدههاتو جنێو و قسه‌ی سوکی پێده‌گووت، له پرێکدا گۆرا و بوو لیستی ئاوه‌دانی و خزمه‌تکردن، وه ئێستا به خۆی و قادری برایه‌وه بانگه‌شه بۆ ئه‌و لیسته ده‌که‌ن و فلێکسێکی گه‌وه‌ره‌ی حهچهکهرهکهیان له‌سه‌ر ماڵه‌که‌یان هه‌ڵواسیوه، وه‌کو پیشه‌ی هه‌موو جارێکیان کۆمه‌ڵێک له خه‌ڵکه هه‌ژارو دڵسۆز و ره‌ش و روته‌که‌ی جافهکانیان ههڵخهڵهتاندوه و بۆ مه‌رامه‌کانی خۆیان به‌کاریان ده‌هێنن، وه‌کو ئاگاداریشین چه‌ندین جار به ناوی خزمانی جافه‌وه پاره‌یان لێره‌و له‌وێ وه‌رگرتووه، هه‌روه‌ها عمر به پشتی قادری ئاسایش و کاوه به پشتی خه‌سره‌وی مام جه‌لال گوته‌نی قاله قه‌ره‌جه‌وه پالاسی رانیه‌یان به پاره‌یه‌کی زۆر ره‌مزی وه‌رگرتووه و ئێستاش بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن داویانه‌ته‌وه به پیاوه پهمهیهکهو مسته‌فا چاوره‌شی ده‌ست سور به خوێنی سیمبولی راپه‌رین شه‌هیدی فه‌رمانده (علی نبی)، بۆ ئه‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی تێدا بکه‌ن و خه‌ڵکی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ی تێدا جهوشه بکه‌ن، خواش هه‌ر بۆ خۆی ده‌زانێ چه‌ند په‌تی دیکه‌یان ماوه تاکو یاری له‌سه‌ر بکه‌ن.
رانیه
11/7/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست