مه‌سعود بارزانی به‌شێکی خاکی هه‌رێم ده‌به‌خشێته عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کان
Wednesday, 08/12/2010, 12:00
کورانی عه‌نکاوه له پارێزگای هه‌ولێر،ناوچه‌یه‌که دانیشتوانه‌که‌ی کوردی موسوڵمانن،ماوه‌یه‌که جه‌رجیس ئاگاجانی که‌سایه‌تی مه‌سیحی شاری هه‌ولێر و کادیری پێشکه‌وتوی پارتی دیموکراتی کوردستان،به پشتگیری و فه‌رمانی مه‌سعود بارزانی که‌وتۆته کڕینی زه‌وی و خان‌و به‌ره‌ی هاوڵاتیانی کورد له کورانی عه‌نکاوه،ئه‌ویش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی که ئه‌و مه‌سیحیه عه‌ره‌ب و تورکمانانه‌ی لێ نیشته‌جێ بکه‌ن،که له به‌غداو موسڵ و ناوچه‌کانی تری عێراق نیشته‌جێن،ئه‌م پیلانه‌ش دوا به دوای سه‌ردانه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی دێت بۆ ئیتاڵیا و ڤاتیکان،پێده‌چێت بارزانی به نهێنی ڕێککه‌وتبێت یان پیلانی دانابێت بۆ به‌خشینی ئه‌و ناوچه‌یه‌یه و تێکه‌ڵکردنه‌وه‌ی به شارۆچکه‌ی عه‌نکاوه،هه‌ر له‌دوای ئه‌و سه‌ردانه‌ی بارزانیه‌وه شارۆچکه‌ی عه‌نکاوه له ڕوی ئیداریه‌وه چیدیکه سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر نابێت و ڕاسته‌وخۆ سه‌رجه‌م کاروباری هاوڵاتیانی ئه‌و شارۆچکه‌یه،به میکانیزمێکی تایبه‌ت به سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه.
سۆران هه‌ولێری- په‌یامنێری پێنوسه‌کان-هه‌ولێر
http://www.penusakan.com
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست