لیستی رەشی ئێمەی نیشتمانی
Saturday, 27/07/2019, 5:46
لەدوای جەنگی دووهەمی جیهان . لە ئەڵمانیا رۆژئاوا بۆ کۆمۆنیست ونازیەکان لیستی رەشی نیشتمانیان دروستکرد.
ئەم لیستە ئەو کەسانەی دەگرتەوە دژی بەرژەوەندی نیشتمانی و سەروەری نەتەوەی ئەڵمان بوون.بەپێ بڕیاری باڵالەشوێنەگرنگەکانی کارووباری دەوڵەت وکۆمەڵایەتیدا( پۆلیس وئەفسەری سوپا. پۆست . مامۆستای قوتابخانەکان ) .مۆڵەتی کاریان پێنەدەدران
کوردیدش پیویستە ئەو لیستە رەشەی هەبێ . ئەرکی پەرلەمان وحکومەتی نۆی یە ئەوەی دەنگی بە(بەڵی)بۆ سەربەخۆی و ریفۆراندوم نەداوە. بخریتە لیستی رەشەوە .پلەی هاووڵاتی نزمی پێبدرێ .
دڵنیا نیم ئەم هەنگاوە جەربەزەیە پەرلەمان وحکومەتی نۆی بینی . بەڵام ئیمەی نەتەوەی لەدەرەوەی دەسەلاتی پەرەلەمان و حکومەت دەتوانین وەک ( پاریزەری بەهای نەتەوەی ونیشتمانی ومرۆڤی کورد ) لێستێ بۆ ( دژەکان ) بکەین ..
کاتیک پرسی گرنگی نەتەوەیەکی خاوەن ئەنفال وکولیانیکراوە دێتە سەر شانۆی هەڵۆێست وپرسیار دەبێ(کوردی رەسەن) بڵێ بەڵێ بۆ سەربەخۆی وریفۆراندوم وئازادی .
ئەوانەی دژی ( بەڵێ ) بوون هەر پلەوە ئاستیكیان هەبووبێ خاوەنی گەڵابەیەک پەرتووک و ووتار وتابلۆ شانوو بن دەبێ بزانن لەخزمەت ( فاشستی تورک وفارس وعەرەبدا ) ن .
وایەفاشستەکان دژی دەوڵەتی کوردین هەرکوردیكیش دژی دەوڵەتی کوردی بێ خزمەتکاری فاشستەکانن .
92%دانیشتوانی باشور و100%رۆژهەلات ورۆژئاوا و باکور خاوەنی (بەڵی) بوون ئەو کەمینە گەمژەیەی دژی خاوەن بەڵێ کانن و بە مشک وچرج و گەمژە دادەنین . دەبێ خۆیان چ پێناسەیەکیان هەبێ ؟ گەمژەییە . گەمژەیە مرۆڤ خۆی بەمرۆڤی ئەم سەردەمە دابنی ریز لە دەنگی زۆربە نەگرێ .
100ساڵ لەمەبەر 1919پیاوە جوان وقارەمانەکەی کورد ( شێخ محمودی نەمر ) داوای دەوڵەتی دەکرد .گەمژەکانی ئەوسەردەمە توفیق وەهبی وئەمین زەکی بەگ .عبداللە گوران عادیلەخانی هەلبەجە دژی بوون . ئەگەرلە100 سالێ رابردوودا هەموو کورد لەدەوەری شێخی نەمر بوونایە و دەوڵەتمان هەبوایە تائیستا شیخی نەمر حکومی دەکرد؟ چ جۆرە حکومرانیەکمان دەبوو ؟
عەرەب وەک کۆمەڵە ئاژەڵ ئەنفالی دەکردین ؟
ووڵاتی تاڵان دەکردین ؟
ئەگەر سەربخۆی لای مرۆڤەکان پیرۆز نەبووایە .لە جیهاندا بە مەلاین مرۆڤ نەدەبوونە قوربانی ئازادی . لە پایتەختی کۆلۆنیالستە پیرە دڕەکەی بەریتانیاوە .سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ووتی ( کاتیک بەرژەوەندی بەریتانیا ترسی لێ نیشت .باسی ماڤی مرۆڤم بۆ مەکەن) پۆتین لە 27/06/2019 لەتەک رۆژنامەی تایمز دا ووتی : خیانەت لە نیشتمان گەورەترین تاوانە .پێویستە خائینەکان سزابدرین .
میدیای سلیمانی : زبلخانەی سلیمانی .
بڕواننە زمانی میداکارانی سلیمانی تاج سنوریک بێ حورمەتی بە تاکی کورد وئازادیەوە دەکەن.
• کەرکوک شارێکی کوردستانیە نیە . باشوری کوردستان بوونی نیە .باکوری ئیراقە.
• کوردستانکردنی کەرکوک مەترسیە بۆ کەرکوکیەکان .
• ئەوەی دەنگی بەسەربەخۆی وریفۆراندوم داوە . جرج ومشکن .
محمد نوری .... https://www.facebook.com/hama.nury.777
• هێچ رۆشنبیرێک لەگەڵ سەربەخۆی کوردستان نیە .جگە لە چڵکاوخۆرەکانی فاشستی هەریم . مسعود عبدالخالق .
• ئەم گەمژەیە ووشەی فاشت بەرامبەر بە هەریم بەکاردێنی. لە رووی زانستی سیاسیەوە ئەمە ناماقولیە . نەتەوەیەک بۆ ئازادی خەبات بکات ناتوانری ووشەی فاشستی بۆ بەکار بهینرێ .ماو . بیسمارک . کاسترۆ وهوشیمنا ئەمانە پاڵەوانی نیشتمانین.نەک فاشی ئەم گەمژە سیاسیە چونکە بەتاڵە لە هەموو زانستیکی سیاسی بەریکەوت ووشەیەک دەبیستی ونازانی مانای چیە وچۆن بەکاردێ . هیچ سەرکردەیەکی سیاسی لە قۆناغی خەباتی نیشتمانیدا فاشی نیە .بەمەرجی خەبات بۆ ئازادی گەلەکەی بکات نەک وەک ئەتاتورک بەیارمەتی لینین کورد وئەرمەن جینۆساید بکەن .
ئەم گەمژەیە چۆن وکێ رێگەی پیداوە بەناوی رۆشنبیرانەوە نامقوڵی بزرکێنێ ؟ 92%دانیشتوانی باشوربەچلکاوخۆر رەنگ بکات دەبێ خۆی سەر بەچ (گەوڕێکی) بێگانەبێ؟
سیناریوی دووهەمی لاهور.
سیناریوی یەکەم : لە تاران و لندنەوە چەند سالێک کاریان لەسەر خێزانی تاڵەبانی کرد ولەکاتی دیاریکراودا 17 ئوکتۆبەریان کردە پەڵەیەک بەناوچەوانی میژووی سیاسی کوردەوە وکرکوکیان فرۆشت .
سیناریوی دووهەم : لندن ،تاران . بەهۆی میدیاکارانی سلیمانیەوە .سلیمانی لە هەولیر داببرین خەوەنەزۆکەکەی نەوشیرەوان(بەهەریمکردنی سلیمانی)جێبەجێبکەن.
ئەم سیناریووە بە بیانوی دژایەتی دەسەڵاتی دکتاتۆری بارزانیەکانە.گەمژەی میدیاکارانی سلیمانی لەوەدایە نازانن کوردلەچ ئاست ودۆزێکی سیاسیدایە(لاینە جوانەکانی رووی دیکتاتۆر)نابینن لەکاتیکدا داوای دیمکراسی کردنی دەسەڵات دەکری .هەر خۆیان دەنگە جوداکان بەمشک وجرج وچلکاوخۆر دادەنین.
رۆشنبیر ئەومرۆڤە نیە تەنیا توانای نووسین وهونەر و..هتد هەبێ .رۆشنبیر ئەوکەسەی رۆشنای دەخاتە سەر ژیان . ئەو پێشمەرگە نەخۆیندەوارە بەریزەی لە هەستی نیشتمانیەوە هەست بەچەوسانەوەی دەکات زۆر رۆشنبیرتەرە لە خاوەن ئەودکتورانەی دژایەتی پرۆژەی نیشتمانی دەکەن.وەرگیرانی ووتارەکانی دکتور ووریا قانع وبەختیارعلی بۆزمانی فارسی وبڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەکانی ئیراندا . بەڵگەی ئەوەیە .ئەو نووسەرانە چەند لەخزمەت فاشست دان .
دیکتاتۆری نیشتمانی لە قۆاناغی رزگاری نیشتمانیدا پیویستە جان بۆدان فەیلەسوفی فرنسی (1596-1530 ) خاوەن فەلسەفەی دەسەڵات دەنووسێ :
دەسەڵاتی دیکتاتۆرتاقەرێگەی رزگاری بوونەلەجەنگی دین ودووبەرەکی ناوخۆو پارچەپارچەبوونی فرنسا .
لە قۆناغی خەباتی نیشتمانیدا تەنیا(ستراتیجی) ئامانجە نەک سیستەمی سیاسی وئایدیالۆژی برواننە وێنەکان ئەم رووە بێ(حورمەتانە)حورمەت یانی بەها.بەها یانی قورسای و قوراسیاش یانی پێگەی مرۆڤ لە بووندا.مرۆڤی خاوەن هەستی مرۆڤایەتی بە بینی وێنەی ئەنفالکراوەکان ئەگەر نەڵێ ... بەڵی بۆ دەوڵەتی کوردی تەنیا بێ ( حورمەت ) نین .بەڵکۆ ئاژەلێکن و فیری راڤەکردن بوون .
مێژووی 100 سالەی حکومەتە فاشستەکانی کۆلۆنیالیستی کوردستان نەک بۆ مامۆستایەکی زانکۆ رۆژنامەنووس و رۆژنامەوان . بۆ تاکێکی سادەی نەخۆیندەواری کورد زۆرە بڵی بەڵێ بۆ دەولەتی کوردی.
رۆشنبیران ومیداکارانی سلیمانی بەڕادەیەک بێ کەسایەتیکراون. وەک ئوتۆمۆبیلیان لیهاتووە تا بەنزینی تینەکەی جوڵە ناکەن . ئەوانیش بە دۆلار .
ئەم پرسیارانە ناشیرین نیە : کاتیک لەتەک کونسلێ ئیرانی دانیشتن ویراتان پرسیاریکی لێ بکەن بۆ ئەوندە فاشیانە خۆشک وبراکانمان وەک جۆلەکە هەلدەواسن ؟ ئەوان هاتوون کۆمەکی ئازدیتان بکەن ؟ یان وەک دەستکێشێکی پیسایتان پێدەگرن . یادت بەگوڵ هاوری پەشیوی جەربەزە . کاتیک داواتیان بۆ شاری سنەکرد . وەڵامی دایەو شەرم ناکەن دواتی من دەکەن بۆ ووڵاتیک رۆژانە خۆشک وبراکانمان هەلدەواسن . ئەم وەڵامەی پەشیو لە هەموو میدیاکارانی سلیمانی بەبەها وبە نرخ وجەربەزەترە .
میداکارانی سلیمانی . پاریزگاری سلیمانی . داواکاری گشتی سلیمانی: کاتیک قوباد 200 پەرتووکی دانسقەی مێژووی لە پەرتوکخانەی سلیمانی دزی . بۆ کەسیکتان فزەتان نەکرد.
ئەم دانیشتەی میدیای سلیمانی سینایوی دووهەمی دابڕانی سلیمانیە لە هەولێر .
لەسەردەمی شیخی نەمرد .میجرسۆن چاپخانەی هانیە سلیمانی بۆ ئەوەی کۆمەڵە نووسەریک بکات بە دژی شیخ محمودودەوڵەتی کوردی. ئیستاش هەمان سیناریوو لەسلیمانی دووبارە دەبێتەوە
چار چییە : ئیمەی نەتەوەی لێستی نۆیجاش جەلالی یمان تۆمارکردەوە .
پیویستە حکومەتی هەریم بەفەرمی داوا لە لندن وتاران بکات قونسوڵەکانیان بگۆڕن چونکە بە پێی یاسای نیودەوڵەتی هیچ سفیر وکونسوڵێک بۆی نیە لەکاروباری ووڵاتی میواندا رۆڵیان هەبێ کۆبوونەوەی ( نۆیجاش جەلالیەکان میدیاکارانی سلیمانی . پێلێشکردنی یاسای نیودەولەتی دبلۆماسیەتە )
پێویستە چ بکرێ :
بەپێ یاسا وبریاری پەرلەمان . زۆربەی زۆری کەناڵە میدیاکانی سلیمانی مزگەتەکان دابخرین ولەژێر چاودێری دابن زۆر لەو رۆژنامەنووسان ورۆژنامەوانانەی دژایەتی دەولەتی کوردی دەکەن . لە کاری میدیا دوربخرێنەوە .
رووتان رەش بێ .رووی مێژووی شاریکتان رەشکرد .خەجاڵەت بن گەلی باشورتان خەجلەت کرد .
هەر نەتەوە وگەلێک نیشتمانی ئازاد نەبێ .خاوەنی هیچ جۆرە شەرفێک نیە
بۆیە دەنووسم : پیڵاوی هەر پینج خوشکەکەم لەسەر سەرمە .
کاشکی هەر پێنج خوشکەکەم لەشفرۆش بوونایە .لێ لە دەوڵەتێکی کوردیدا.
چونکە شەرف لە ناوگەڵێ خانمەکانماندا نیە . لە ئازادی نیشتماندایە
میدیاکارانی سلیمانی : ئیوە چ جۆرە شەرفیکتان هەیە .
ئەگەر نیشتمانەکەتان بێ شەرف بکەن ؟
27/08/2019
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست