حزبی دیموکراتمان بۆ چییە ؟
Tuesday, 26/05/2015, 22:43
گەرمێشکی سیاسەتمەدارانی کورد بخەیتە سەری چۆلەکەوە، بۆ دواوە دەفرێ . نەک بۆ پێشەوە
بزوتنەوەی کوردی لەم دوو قەیرانەدا ئاڵۆسکاوە :
1: قەیرانی زانستی سیاسی .
2: قەیرانی نەبوونی ئیستراتیجی سیاسی .
قەیرانی زانستی سیاسی : سەرچاوەی گشت کارەسات و شکستی وئاشبەتاڵەکانە.
بەخشکەی میژووی حزبی دیموکرات .
قازی محمەد یەکێکە لە سمبولە جوانەکانی میژووی سیاسی کوردی. کەسایەتیکی پاک و نیشتمان ونەتەوە پەروەر. لە رووی هوشیاری و تەکنیک و تاکتیکی دبلۆماسی سیاسیەوە زۆر لاواز بوو. ئەو پێگە سیاسیەی لەئاستی پێگەی کۆمەڵایەتی ونیشتمانی و ئیستراتیجیتی سوڤێت لە ئیراندا بوو. نەک چالاکی و هوشیاری سیاسی.
قاسملۆ : پیسترین سەرکردەی رۆژهەڵاتە . کۆپیەکی تەواوی جەلالە. ئەحمەد توفیقی لە حەوزی تیزابدا بەیارمەتی سیخورخانەی عیراق کوشت. حەوزی تیزاب تەنیا حکومەتی عیراق هەیبوو .
قاسملۆ جاشی سەدام بوو.
دووهەم کەسایەتی وکۆنترین ئەندامی حزبی دیموکرات پێ ووتم : قاسملۆ جاشی سەدام بوو. لە ناوەڕاستی ساڵانی نەودا. لەشاری هیسن ی ئەڵمانیا بەهۆی هاوریەکی چەپی(مهاباد)ی. بەریز حەسەن ماوەرانی . چاوپێکەوتێکی رۆژنامەوانیم لە تەک(مام غنی . غنی بلوریان)بە فیدۆکرد .
کاسێت و وینەی چاوپێکەوتنەکە لە ئەرشیفەکەمدا پاراستوومە.بۆ ئەوەی خوینەری گەنج بزانی غنی بلۆریان کیە. غنی بلوریان لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا. گەنجێکی زرنگی شاری مهاباد ولە لاوانی کۆمار بووە.لەدوای هەرەسی کۆمار. 27ساڵ لە زیندانی شادا بوو. دوای رمانی شا . لەپێگەی کۆمەڵایەتی و سیاسیەوە مام غەنی لەپلەی یەکەم و قاسملۆ لە پلەی دووهەمدا بوو.
پرسیار : مام غەنی دوای 27 ساڵ زیندانی خەباتیکی زۆر . بۆ وازت لەو حزبە هانی؟
وەڵام : لەبەر قاسلمۆ .
پرسیا : بۆ ؟
وەڵام : خومینی داوای گفتوگۆی لە کوردکرد . ئامادەبوو لە سنوریکی تایبەتیدا خوموختاریمان پێبدا. حزب. وەک سەرۆکی وەفد منیان هەڵبژارد. چاوم بە خومەینی کەوت. رێکەوتنیکمان سازان. گەرامەوە بۆ. مهاباد تاوتوی ریکەوتنەکە بکەین. لەسەرتای قسەکردندا بووم. قاسملۆ . قسەکانی پێبریم .
ووتی : مفاوضات ناکەین.
ووتم : بۆ ؟
ووتی : سەدام رازی نیە .
ووتم : بۆ ئیمە چاشی عیراقین ؟ کۆتای بە گفتوگۆ هات . بریارمدا کوردستان بەجێبهێڵـم. دوای 27ساڵ زیندانی نابم بە جاشی سەدام. بڵاوکردنەوەی ئەم کاسێتە لەم کاتەدا زۆرگرنگە.
کاریکاتیری سیاسی :
مێشکی سیاسەتمەدارانی کورد هێلکەی شلەقاوقە .
لەیەک ساتدا (لە جەنگی عیراق وئیران)دا. جەلال ومەسعود . چەک ویارمەتیان لە ئیران وەردەگرت. لەگەڵ سەدام دەجەنگین بۆ چی ؟ بۆ ئۆتۆنۆمی .
لەهەمان ساتدا . قاسملۆ و مهتدی چەک ویارمەتیان لە عیراق وەردەگرت لە گەڵ خومەینی دەجەنگین . بۆچی ؟ بۆ ئۆتۆنۆمی.
کێ دەزانی ئەندازیاری شەری براکوژی کێیە؟ دەست هەڵبڕێ.
وەڵام : جەلال .
جەلال لەبەر ئەوەی چڵکاوخۆری ئیران بوو ئیستاش وکاتی سەرۆککۆماریشێ. گۆێڕایەڵی ئیران بوو. لەسەریکیشەوە هاوری قاسملۆ و مهتدیش بوو.ئەم دووانەی دژی یەکتری هانداو و شەریکی خویناوی لە نیوان دیموکرات وکۆمەڵەدا لەسەر داخوازی ئیران دروستکرد. چەند کوردا کوژرا. بۆ کۆژرا . چیان گۆڕێ؟
حزب دیموکرات دوای سەدام .
تا قاسملۆ هەناسەی دا . بۆنی دۆلاری بەعس لەگیرفانی نەبرا . دوای سەدام کێ کۆمەکیان پێدەکات؟ زۆنی سەوز لە باشوری کوردستان بۆتە بەشێک لە ناوچەی دەسەڵاتی ئیتلاعاتی ئیرانی زیاد لە 170 دەستگای سیخوری ئیرانی لەم زۆنەدا بەکارن . هەر مەبەستێکیان هەبێ دەیەکەن. ویستی کوشتنی هەرکەسیکیان بێ دەیکوژن. ئیران رۆژانە 1000تەنکەر پیترۆل لە باشور دەبا.
ئاغای قاسمی سلیمانی نەک کۆنترۆلێ زۆنی سەوزی لە رووی سیاسیەوە کردوە . بەڵکۆ .کۆپی کلیلی ژووری نووستنی هەموو سەرکردەکانی جەلالی پێە.هەرکاتیک پیویست بکات . گەرەکی بێ لە ژووری نووستنەکانیان جێ ئارەزووی هەبێ دەیکات.
لەم ئەدموسفیرەدا . ئوردگایەکی حزبی دیموکرات لەم زۆنەدا هەبێ .ئاغای قاسمی بێدەنگ بێ؟ ئایا ئەم حزبە دەبی ناوی چێ بێ ؟ ئیستراتیجیتی چی بێ ؟ هوشیاری سیاسی چی بێ؟ ئەو چەکانەیان بۆ چی پێیە. بە بەبڕیاری هەریم بۆیان نیە چاڵاکی چەکداری بەرامبەر بە ئیران بکەن. کۆیلەن یان پێشمەرگە؟ پێشمەرگە چۆن سەرشۆری و لغاو پەسەند دەکات؟
پێکاکا و حزب دیموکرات
پێکاکا : 31ساڵە بێ یارمەتی هیچ هێزێکی دەرەکی خەبات دەکات. 19ساڵە سەرۆکەکەیان لە زینداندایە و قەندیلیان کردوە بەزانکۆی کوردایەتیی وهێزێک بۆپاڵپشتی هەمووپارچەکانی کوردستان.بەهوشیاریەوە گەیشیتنە پەرلەمانی تورکیا. خانمانی پێشمەرگەیان هەموو جیهانیان سەرسامکرد. هێزی چەکدارانی باشور بەو هەموو سامانە ملیارد دۆلارانەوە ودوو فرۆکەخانە . دانیشتوانێکی زۆر . خاکی فراوان. نەیانتوانی پاریزگاری لە سنوری خویان دژی داعش بکەن. ئەگەر پیکاکا نەبوایە مەسعود لەکۆی دەبوو؟
لەسەری ڕەش . یان لە قەراخ دەریای رەش.
حزب دیمۆکرات : 25ساڵە لە بەشێکی نیشتمانی خویاندا ( باشور) لەزیندانی ئۆردواگدا دەژین. چاوەری دەستی مافیای کوردین.
چارچییە ؟
ئەگەر یەک زەڕە کەرامەتی مرۆیان هەبێ . کۆیلایەتی پەسەند ناکەن چەکەکانیان توردەدە چەشنی هاووڵاتی رەسەنی کوردی باشور شوناسنامەی نیشتمانی وەربگن بە ئارەزوو ویستی خۆیان بژین. ئەگەر عاشقی چەکن تێکەڵاوی هێزی چەکداری کوردی باشورببن. وەک حزب هیچ نرخ و پێگە و ڕۆڵیان نیە .
جەلالی و مەلای و ئیران وتورکیا . هەلبژاردنی تورکیا :
سەرکەوتنەکانی پێکاکا لە شەنگار و ڕۆژهەڵات . ئەو چوار بیچمەی ترساندوە. دەزانن سەرکەوتنی هادەبە لە هەلبژاردنی تورکیادا . سیانیریوی سیاسی باشور دەشڵەقێنێ. بۆیە جوڵە پێکردنی چەکدارانەی ئەو حزبە بۆ سنوری پیکاک بە ئاگای و رەزامەندی ئەو چوار ترسنۆکە بووە.ئەو ریکالامەی بۆ داکۆکی هادپە دەیکەن .
پێڵاوی خانمێکی قەندیلی
پێڵاوی خانمێکی قەندیلی لەدەمی ئەو رۆژنامەنووسانە پاکترە . پیرۆزترە دەنووسن : پیکاکا جاشی ئیران و قورخکەری بەشێک لە باشوری کوردستانن. کوردستان خاکێ هەموو کوردانە.ئەوەی بڵی ( کوردستانی عیراق و کوردستانی ئیران و کوردستانی تورکیا وکوردستانی سوریا)تاوانیکی نەتەوەی دەکات. راویژکاری سیاسی نەوشیرەوان دەڵێ : پیکاکا . بەشێکی لە باشور قورخ کردوە. بۆ کەس نیە سنوری ببەزینی. ئەو راویژکارە کاڵفامە . نازانی . بەپێ یاسای جەنگ دوو یەکەی یەک سوپا. لەبەرەیەکی یەک جەنگدا بۆیان نیە سنوری یەکتری ببەزینن. چونکە ئیستراتیجیتی سەربازی دەستنیشانی سنوری یەکە سەربازییەکان دەکات . ئەمە هونەری جەنگە. نەک ووتاری سەرمێزی ویسکی کالفامێک راویژکار.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست