کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان و بەهاری کوردیی

Wednesday, 18/09/2013, 12:00






گرنگ لەوەدا نییە، چۆن كۆیلە باسی ئازادی دەكات.
گرنگ ئەوەیە كۆیلە چۆن ئازادیی مسۆگەر دەکات و پاریزگاری لێ دەكات.
دەستەواژە یان پێناسەی بەهاری عەرەبی كە بلێسەكەی لەگڕی جەستەی لاویكی بێ كار و نەگبەتی دەستگێری تونسیەوە (محمد البوعزیزی) لە17-دیسمبر-2010 دەستی پێكرد و گەلی تونسی ڕاپەڕان و رژیمی زین العابیدنی.
ڕمان و بوو بە پێناسەیەكەی سیاسی ئەم سەردەمە .. لە ڕاستیدا ئەو دەستەواژەیە لە بەهاری (پراگ) ساڵی(1968)وەرگیراوە . كە دانیشتوانی (پڕاگ) دژی دەسەڵاتی سوڤێت ڕاپەڕین.
دەكرێ و دەبێ واش بێت بەهاری كوردی لە بەهاری عەرەبی جیاواز بێ ئەویش جیاوزای نێوان نەتەوەی كورد و نەتەوەی عەرەبە. ئەوان تەنیا بۆ چاكسازی ژیان خەبات دەكەن . كورد بۆ دوو ئیستراتیجی ئەویش (چاكسازی ژیان و ئیستراتجی نەتەوەی).

لێكچوونی لە نێوان بەهاری (پڕاگ) و (بەهاری كوردی)دا هەیە بەهاری (پڕاگ) بەری خەباتی ڕۆشنبیر و بەرهەمی كۆمەڵە نووسەرێكی جیكۆسلۆڤاكیا و روس و گەلانی تری نێو ئامێزی سۆڤیت بوو. یانی پێش ڕاپەڕین ئەڵتەناتیفیان ئامادە کردبوو .پێش راپەڕین كۆمەڵگایان ئامادەی ڕاپەڕین كردبوو، پێش ئەوەی گەل برژیتە سەر شەقامەكان گەل بە ئامانجەكانیان هوشیاركرابوونەوە.. بەهاری كوردیش كە (گۆڕان) سەرچۆپی گرتووە لە هەندی ڕووەوە لە بەهاری (پراگ) دەچی، چونكە پێش دروستبوونی (گۆڕان) لە ئەوروپاوە زمانی دەنگی ناڕەزای لە ناوەڕاستی هەشتاکاندا و لە كاتی شەڕی گەوجانەی نێوان دوو دیكتاتور و دوو بازاڕی پیسی كورد لە نێو كۆمەڵی رۆشنبیری نەتەوەیدا بژابوو. بەتایبەتی کوردستانپۆست رۆڵێکی کاریگەری بینیوە لە هوشیارکردنەوە و دەنگی ناڕازیی. جوانی لەوەدابوو كە ئەو دەنگانە كرا بە چەپك و ئۆرگانێكی سیاسی پبەخشرا.
فەلسەفەی گۆڕان تەنیا گەیشتن بە ئامانجێك نییە، بەڵكو ئەركی گۆڕان . گۆڕانی خودی گۆڕانە لەسەر ئاستی گۆڕانی پیداویستی ڕۆژ. ئەگەر ماركس هیچ ووتەیەكی راستی نەنوسیبێ ئەوەی ڕاستە كە دەڵێ (هەموشتێك لەگۆڕاندایە) ئەگەر لە ئیسلامدا هیچ ووتەیەكی جوان نەبێ ئەو ووتەیەی علی كوری ئەبوتالب جوان كە دەڵێ:
(موسوڵمانەكان منداڵەكانتان وەك خۆتان پەروەردەمەكەن) ئەم مانای چیە ؟ مانای جیاوازی كات و سەردەم و زەمەنەكان یانی (گۆڕان).
گۆڕان سنورێكی دیاریكراوی نییە. بۆ؟ مادامێكی ئیمڕۆ لە سبەینێ ناچی كەواتە پرینسیبی كاری ئیمڕۆ دەبێ جیاواز بێ لە پرینسیب و كاری بەیانی . لەم خاڵەوە جیاوازی لە نێوان ئایدۆلۆژی و شێوەكانی دەسەڵاتدا و حكومدا دروستدەبێ . ئەركی سەرەكی گۆڕان تەنیا دروستكردنی شەقام و قوتابخانە و نەخۆشخانە و نان نیە لەمانە گشتی گرنگتر و پیرۆزتر ئەركی گۆڕان(عاشقكردنێكی رۆحی و دیوانەی نێوان تاكی كورد و خاكی كوردستانە)كە بەدریژای تەمەنی ئەو دوو بیچمە سەقەتە سیاسیەی باشور. خۆشەویستی كوردستانیان لە موڕاڵی كوردستانی بوونی تاكی كورد داماڵایوە . جاریكی تر كورد شەیدای نیشتمان ونەتەوەكەی بكرێتەوە. ئەگەر تاكی كورد بە خۆشەویستی و سەروەری نەتەوە پەروەردەبكرێ ئەوە هەموو تاكێك بەمافی خۆی دەزانی گۆیچكەی ئەو دزە سیاسیە بگرێ كە تاقە یەك (دڵۆپ) پیتڕۆڵ لەسامانی نیشتمانەكەی بدزێ . یانی چەكی دەستی هاونیشتمانی (خۆشەویستی نیشتمان و سەروەری نەتەوەیە).

فەلسەفەی گۆڕان وایە :
یاسای بەرژەوەندی سروشت . هەموو شتێ لە پرۆسێسی گۆڕاندا دەچەرخێنێ
گۆڕانەكان لە ئاست بەرژەوەندی مرۆڤدا بێ یان سروشت ؟
گشتی بە هێزی یاسایەكەوە بەندە پێدەوترێ .

(یاسای بەرژەوەندی پێویست)
ئەوە پێویستی سروشتە یاسایەكی دارشتووە كە پێویستی بە
گۆڕینی وەرزەكانی سروشت هەیە .


من دەنگ دەدەم بە گۆڕان، چونکە ژیان پێویستی بە گۆڕانە




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە