35%خەڵكى سۆران لە ئێران گەراوەتەوە
Thursday, 29/01/2009, 12:00
بە هەڵەدا چوونێكى لڤین و بێ ئاگایى بەرپرسانى سۆران
خەریكە بۆ وەلام دانەوە دەبێتە درەنگ بەلًام هیچ كاتێك درەنگ نیە كە هاوكار و هاوپیشەییكانت لە بە هەلەدا چوون ئاگاداریان بكەیتەوە.
پیشەى راگەیاندن لە كوردستان گەیشتووتە ئاستێكى دلًخۆشكەر و باوەرپێكراو، بەلام دیسان هێشتا ماوە شانازى بەو راگەیاندنەوە بكەین، چونكە زۆرێك لەو كەسانەى كە خۆیان بە ئازاد دەزانن لە ژێر ركێڤى حزبایەتى، چینایەتى و بگرە كەسایەتیش هەلدەستن بە نووسین و ئامادە كردنى راپۆرت و رێپورتاژى دور لە راستى و هەرەمەكى، بە بێ گوێ دان بە بنەماكانى راستى و پەیرەو كردنى یاساى راگەیاندن هەر وەك لە یەكێك لە راپۆرتەكانى لڤێن ئەم راستیەمان بۆ دەردەكەوێت كە هێشتا ماوە ئێمە بزانین مومارسەى راگەیاندنى ئازاد و دور لە موركى حزبایەتى بكەین.
لە راپۆرتێكى گوڤارى لڤیندا ژمارە(74) لە لایەرە (27) راپۆرتێك لە ژێر ناونیشانى (لە سۆران فارسى زمانى یەكەمە و حكومەتیش لەو دیاردەیە بێ دەنگە). لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە (64% خەڵكى سۆران بە فارسى قسە دەكەن) . بەراستى ئامارێكى خەیالى و سەنرجراكێش و دور لە راستى ئاماژە پێكراوە ، بۆ زانین و بە دوادا چوونى ئەو راپۆرتەو دەرخستنى راستیەكانى، بە پێویستم زانى ئەوئامارە ئامادە بە شێوەیەكى یاسایى و ئەو هەلەى ئامادەكارى راپۆرتەكە و گوڤارى لڤین راست بكەمەوە.
بە پێى ئەو ئامارەى لە بەرێوەبەرایەتى ئاوارەكان و راگوێزراوانى سۆران بە دەستمان گەیشتووە لە سالى (1991) تاكو (1/9/2008) تەنها(95085) كەس لە ئیران گەراوەتەوە كە لە سۆران و دەروبەرى نیشتەجێ ببێت و ئەمە لەگەل ئەوە كە كومپانیاى خۆراكى سۆران پێى راگەیاندین كە كوى گشتى دانیشتوووانى سۆران و دەورووبەرى زیاتر لە (271000) كەسە. ئەگەر بێت و ئێمە بەرواردى ئەو كوردە بەرێزانەى كە لە ئیران گەراونەتەوە نیسبەت بە دانیشتوانى وەربگرین دەكاتە(35%) . جا نازانم ئەو راپرسیە و ئامارەى ئەو راپورتە چون كراوە كە دوو ئەوەندەى رێژەى دانیشتووان دەرچووە؟ جا ئەگەر بێت ئێمە باس لەو كەسانە بكەین كە مندالن و ئەوانەى هەر بە فارسیش قسە ناكەن رێگەیەكیتر دەردەچێت كە بەراستى جیگەى سەرسورمانە.
لە شوێنێكیترى راپۆرتەكە ئاماژە بەوە دەكات كە (لە زۆربەى دام و دەزگاكانى سۆران بە نوسراوى هەلواسراو داوا كراوە كە بە فارسى قسە نەكرێت) كەچى ناوى هیچ دام و دەزگایەك نەهێنراوە و پشت بە هیچ بەڵگەیەك نەبەستراوەتەوە . خۆم كە سەردانى گشت دام و دەزگاى سۆرانم كردووە ، نەمبینیوە و نەمبیستووە شتێكى وا هەبێت جا نازانم مەبەستى ئامادە كارى راپۆرتەكە لەوەش چى بووە .؟!
جێگەى سەرسورمانە كە لڤین بەو هەموو میساقەوە كە خۆى بانگەشەى بۆ دەكات ئەو راپۆرتەى بەم شێوەیە دابەزاندووە. ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەو ئامارە لە لایەن هیچ رێكخڕاو ، سەنتەر و لایەنى پەیوەندیدار پشتراست نەكراوەتەوە ، بەلكو ئامادە كارى راپۆرتەكە بە قسەى خۆى چەند فورمێكى لە ناو خەڵكدا كە چەند پرسیارى تێدابووە بلاوى كردووتەوە، ئەمەش ئەگەر ئێوەش نەزاننهەلەیە یان پشت پەردەیەك هەیە، بۆ لەمەو دوا بزانن كە هەر ئامارێك و راپرسیەك بكرێت، بە پێى یاساى رۆژنامەگەرى دەبێت لە لایەن سەنتەر، رێكخڕاوى لەو بوارەوە و باوەر پێكراو و مولەتپێدراو لە لایەن حكومەتەوە ئامادە بكرێن.
پێویستە لەمەو دوا خۆیان لە خەتى خۆنەبان كردن نەدەن و بە هەرەمەكى هەلنەستن بە نوسینى داتا و ئامار لەمەر پرسە گشتى و نەتەوەییەەكان.
بەراستى بۆ بەرپرسان و دامو دەزگا حزبى و حكومى و مەدەنیەكانى سۆران شەرمەزاریە هەمبەر بەم راپۆرتە بێدەنگیان نواندووە و زمەیان لێوەنەهاتووە . چونكە لە سالى (2006) من هەوالێكم لە رۆژنامەى كوردستان راپۆرات دابەزاند كە ئاماژەى بە گرتنى سێ لەشفرۆشى دەكرد لە سۆران، ئەمە لە كاتێكدا بوو كە من ئاماژەم بەوە كرد بوو ئەو لەشفرۆشانە لە دەرەوەى شارى سۆران هاتبوون ، كەچى زۆربەى هەرە زوورى دام و دەزگاى حزبى و حكومى دەڤەرى سۆران بە چەند بەرپرسێكەوە كوبونەوەیەكى گەورە ساز درا بۆ ئەوەى ئەوەى ئەم هەوالە دروو بخەنەوە، كەچى بە بەڵگەوە من زانیاریم لە سەر ئەو باندە لەشفرۆشە هەبوو، مەبەست لەو كوبونەوەیە ئەوە بوو كە دەبێت رۆژنامەى كوردستان راپۆرت ئەم هەوالە دروو بخاتەوە بۆ ئەوەى ئەو كەسانەى لەو كوبونەوەیە ئامادەى بوون، گوایە كاتێك دەچنە شارەكانیترى كوردستان خەڵك پێیان دەلێ ئەرێ بوو سۆران بووەتە مەلهە؟ و شەرم لە خۆ دەكەنەوە كە باندى لەشفرۆشى لە شارەكەیان دەستگیر كراوە، منیش لێرەوە پێیان دەلێم ئێوە خۆتان دادوەر بن كە ئەو راپۆرتە دور لە راستى و شێویندراوە جێگەى بە درو خستنەوەیە كەوا نیشان دەدات سۆران شارێكە لە ئیران، یان ئەو هەوالەى كە ئاماژە بە گرتنى سێ ئافرەتى لەشفرۆشى دەرەوەى سۆران دەكات؟ ئەى ئێوە بۆ بێدەنگ بوون سەبارەت بەو ئامارەى كە لڤین بلاوى كرد بویەوە؟
زورهرى ئێدلبى_سۆران
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست