کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ 31 ى ئاب ئه‌رسه‌لان بايز له‌زه‌لَێ خه‌ريكى چى بوو

Thursday, 19/09/2013, 12:00


كاره‌سات ئه‌وه‌ نه‌بوو خه‌لَك و پێشمه‌رگه‌يه‌كى زۆر و ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر له‌سه‌ر سنوره‌كان بوون خێمه‌ و ئاو و نان و سه‌رماو سۆلَه‌و كوێستان و نائومێدبوونى خه‌لَك له‌ژيانى ئه‌و كات هه‌بوو ، به‌لَكو كاره‌سات ئه‌وه‌ بوو سه‌رۆكى ليستى ئێستاى يه‌كێتى ئه‌رسه‌لان بايز كه‌ئه‌و كات لێپسراوى رِاگه‌ياندن و مه‌كته‌بى رَِێكخستن بوو له‌و وه‌زعه‌ ناخۆشه‌ى ئه‌وێ رِۆژێيى يه‌كێتى و خه‌لَكه‌كه‌ى كه‌ نان و ئاويش له‌و سنوره‌ ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت و خه‌لَك و پێشمه‌رگه‌ به‌گيرفانى به‌تالَ گيريان خواردبوو له‌دۆلَى قاسمه‌رِه‌ش و نۆكان و ناوزه‌نگ و زه‌لَێ و ته‌نانه‌ت ئێرانيش سنورى به‌رِووى ئه‌و خه‌لَكه‌دا نه‌ده‌كرده‌وه‌ ، جه‌ماوه‌ر و پێشمه‌رگه‌و يه‌كێتى له‌وپه‌رِى نائومێدى و بێ چاره‌نووسيدا ده‌ژيان ئه‌م كاك ئه‌رسه‌لانه‌ به‌شايه‌دى خه‌لَكى زه‌لَى و شێنێ و هه‌موو ئه‌و كادير و پێشمه‌رگه‌ و به‌رپرسانه‌ى له‌زه‌لَێ بوون (خۆشبه‌ختانه‌ ئێستا زۆربه‌ى هه‌ره‌ زۆريان له‌ژياندا ماون) له‌و وه‌زعه‌ ناخۆش و ناله‌باره‌ى رِۆژانى دوايى 31 ى ئاب ئه‌م ئه‌رسه‌لان بايزه‌ فرسه‌تى هێناو له‌زه‌لَێ ژنى دووه‌مى هێنا ، كاره‌سات له‌وه‌دابوو به‌سه‌دان خێزان و مندالَ له‌سه‌رماو بێ نانى ده‌يان نالاَند له‌ولاشه‌وه‌ به‌به‌رچاوى ئه‌و خه‌لَكه‌ ئاواره‌و بێ مالَ و حالَه‌دا جه‌نابى فرسه‌ت ئاغا له‌شهر العسل دابوو .. ئێستاش بيرمه‌ كورِێكى خه‌لَكى شێنێ به‌ناوى محه‌مه‌د ئالانى رِاسپارد به‌پاره‌يه‌كى زۆر چوو بۆ هه‌ولێر به‌رِێگاى قاچاغ ژنه‌كه‌ى بۆ هێنا بۆ زه‌لَێ .. هه‌رله‌ماوه‌ى بيست و پێنج رِۆژ به‌پاره‌يه‌كى خه‌يالَى خانوويه‌كى له‌زه‌لَێ دروست كرد ، هه‌ر ئه‌وكات خه‌لَك به‌م كاره‌ى تف و له‌عنه‌تى له‌يه‌كێتى و فرسه‌ت ئاغا ده‌كرد ، ئه‌گه‌ر سه‌يرى مێژووى ئه‌و زاته‌ ناموباره‌كه‌ بكه‌ين ده‌بينين له‌كاته‌ ناخۆشه‌كان و شه‌رِو شۆرِه‌كاندا فرسه‌تى لێ هێناوه‌و ده‌ستى خۆى وه‌شاندووه‌ ، له‌گه‌رمه‌ى شه‌رِى ناوخۆ فرسه‌تى هێناو به‌قبولَ خاس كۆليژى ته‌واو كرد ، له‌ 31 ى ئاب فرسه‌تى لێ هێناو له‌و رِۆژگاره‌ ناخۆشه‌دا ژنى دووه‌مى هێنا ، له‌دووه‌م خولى شه‌رِه‌كانى ناوخۆ كه‌ناونرا بوو گه‌رده‌لولى تۆلَه‌ ئه‌م فرسه‌تى لێ هێناو ماسته‌رى ته‌واو كرد ، له‌شه‌رِى نه‌گريسى جاشايه‌تى يه‌كێتى بۆ توركيا دژ به‌په‌كه‌كه‌ ئه‌م فرسه‌تى لێ هێناو بووه‌ قوتابى دكتۆراو له‌گه‌رمه‌ى پرِۆسه‌ى ئازادى عێراق فرسه‌تى لێ هێناو تێپه‌رِێنراو ته‌واوى كرد ، ئه‌ى خه‌لَكى به‌شه‌رِه‌ف و به‌هه‌لَوێستى كوردستان كه‌سێك وه‌فاى بۆ هاوسه‌ر و هاورِێكانى خۆى نه‌بێت ئه‌ى هاوار بۆ ئه‌و ميلله‌ته‌ى چۆن ده‌بێت !!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە