په‌تی درۆ کورته‌، به‌رهه‌م ساڵح نه‌ ئه‌بێته‌ سه‌رۆکی حکومه‌ت و نه‌ ئه‌بێته‌ سه‌رۆکی په‌رله‌مان!

Tuesday, 30/06/2009, 12:00


له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی 100% باوه‌ڕپێکراوه‌وه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ناوجه‌رگه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی هه‌ردوو سه‌رکرده‌ی پدک و ینک و مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌و دوو حیزبه‌وه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ئێمه‌. ئێمه‌ش جه‌ماوه‌ری کوردستان له‌م فێڵه‌ ئاگادار ئه‌که‌ینه‌وه‌.
له‌ دوای ئه‌وه‌ی لیستی گۆڕان بوو به‌ ئه‌مری واقیع و موفاجه‌ئه‌ گه‌وره‌که‌ بۆ تاڵه‌بانی، زانی کار له‌کارترازاوه‌ و سلێمانی دۆڕاندووه‌، له‌گفتوگۆکانیاندا به‌و نه‌تیجه‌یه‌ گه‌یشتن که‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وشێروان مسته‌فا خه‌ڵکی سلێمانییه‌ و خه‌ڵکی سلێمانی به‌ تایبه‌تی ده‌نگ به‌ لیستی گۆڕان ئه‌ده‌ن، ئه‌بێ مونافسێکی له‌ لیستی پارتی و یه‌کێتی هه‌بێ که‌ قوه‌تی نزیکی قوه‌تی نه‌وشێروان بێ، بۆیه‌ وتیان فێڵ له‌ خه‌ڵک ئه‌که‌ین و هه‌تا ده‌نگدان ته‌واو ئه‌بێت وا به‌ خه‌ڵک ئه‌ڵێین که‌ به‌رهه‌م ساڵح ده‌ست له‌ کاری به‌غدا ده‌کێشێته‌وه‌ و دێته‌وانێ و سه‌رۆکایه‌تی لیستی هاوبه‌شی پارتی و یه‌کێتی ئه‌کات. له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ که‌ زانییان جه‌ماوه‌ری یه‌کێتی ناڕازیه‌ ئه‌مجاره‌ش پارتی سه‌رۆکی حکومه‌ت ببات بۆ خۆی و له‌به‌ر ئه‌و ناڕازیبوونه‌ش ده‌نگ به‌ لیستی گۆڕان ئه‌یه‌ن چونکه‌ لیستی گۆڕانیش به‌هی یه‌کێتی ئه‌زانن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاک نه‌وشیروان دامه‌زرێنه‌ری یه‌کێتییه‌، بۆیه‌ ئه‌و داستانه‌شیان هۆنیه‌وه‌ که‌ به‌رهه‌م ساڵح ده‌بێته‌ سه‌رۆکی حکومه‌ت ونێچیروانیان ڕازی کرد له‌ ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه‌ وا بڵێت تا جه‌ماوه‌ری یه‌کێتی باوه‌ڕ بکه‌ن و ده‌نگ به‌ لیستی کوردستانی به‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتی ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌، پارتی سه‌رۆکی حکومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌ سیادییه‌کان ئه‌بات به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ لیستی نه‌وشیروان له‌ده‌نگی یه‌کێتی که‌م ئه‌کاته‌وه‌. به‌رهه‌م ساڵحیش نه‌ێته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان و نه‌ ئه‌بێته‌ سه‌رۆکی حکومه‌ت، هه‌ر له‌ به‌غدا ئه‌مێنێته‌وه‌ و موسته‌حیله‌ جێگه‌ی به‌غدای چۆڵبکا،چونکه‌ باوه‌ڕی به‌کوردستان هه‌رنییه‌.
با جه‌ماوه‌ری کوردستان له‌م فێڵه‌ی به‌رهه‌م له‌ خه‌چکی سلێمانی ئاگاداربێت، با پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و گۆڵ له‌ خه‌ڵک بکا، خه‌ڵک هۆشیاربێ و گۆڵی لێنه‌کرێت و زه‌ڕبه‌جه‌زایه‌کی لێبدات و له‌به‌رئه‌و بێڕه‌وشتییه‌ ده‌نگی پێنه‌دات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە