پەكەكە و پەژاك شۆڕشگێڕن یان نا؟
Wednesday, 07/09/2011, 12:00
ئەگەرچى ئێمە نە وتە بێژى پەكەكە ین نە پەژاك.بەڵام خۆمان بەنزیك لەوان دەزانین و ئەوەى هانى ئەم رونكردنەوەى داین بڵاوكردنەوەى ئەوبابەتانە بو كەلەسەر ئاگربەستى پەژاك لەلایەن كوردستان پۆست و چەند نوسەرێكى ئازیزەوە بڵاو كرایەوە! ئەگەر چى ئێمە دڵنیان نوسینى كوردستان پۆست و كاك ئازادو هەموان لە دڵسۆزی و بەسۆزییانەوەیە بەرامبەر دۆزى ڕەواى نەتەوە كەمان بەڵام ڕەخنەش جۆرى هەیە و نابێت هیچ لایەنێك حەق بەخۆى بدات سنورى لایەكیتر پێشێل بكات..ئەگەرچى ڕەخنەكان هەموو بەجێن و مافى هەر دڵسۆزێكیشە ڕەخنە بگرێت بەڵام ماڵپەرێكى وەك كوردستان پۆست بەمانشێت بنوسێت پەكەكە شۆڕشگێڕنیییەو هەموو خەباتى ڕابردوى گەریلا بخاتە ژێرپرسیارەوە بە دیدى ئێمە ڕەوانییە و جێگاى ئەم پرسیارەشە لە ئازیزانى كوردستان پۆست ئایا ئەو مانشێتەتان جگە لەڕەخنە جدییەكەتان لە ڕوییەكى ترەوە ناچێتە خزمەتى توركیاوئێرانەوە؟ ئەتوانم بڵێم لەدونیادا هیچ ڕێكخستنێك نییە هێندەى گەریلا ڕەخنەوڕەخنەدان تێیدا باڵادەستبێت دڵنیام ئەوان ڕەخنەكانتان بەجێ دەگرن..
ئەوەى پێویستە لاى هەموان ڕونبێت ئەمەیە پەژاك بۆ ئاگربەستى ڕگەیاند؟بەڕێزان هەموان دەزانین پەژاك لەچ دۆخێكدایە و چەند فشارى جیهانى لەسەرە.سەرەنج بدەن جگەلە چەند بڵاوكراوەیەكى پارتى چارەسەرى دیموكرات و سایتى كوردستان پۆست و بەشێك لە ڕاگەیاندنى گۆڕان نەبێت هەموو دونیا دژایەتى دەكات لەهەموى خراپتر حكومەتە شەقوشڕەكەى هەرێمە بەهەمویان كار دەكەن گەریلا لاى خەڵكى باشور ناشیرین بكەن و هەموو تاونەكانیش بخەنە ئەستۆى گەریلا..ئەگەر چاوێك بخشێننە ڕاگەیاندنەكانى پارتى و یەكێتى یەكگرتووكۆمەڵ و ....هتد.بۆتان ر ِونەبێتەوە ئەم ڕاستیانە ئەگەر چى لاى زۆرینەى نوسەرانیش ڕونە! پەژاك شەڕ دەكات و جیاواز لە پەكەكە..چۆن .پەكەكە هەموو گەلى باكور بە مادى و مەعنەوى هاوكارییان دەكات.بەڵام بەداخەوە گەلەكەمان لە ڕۆژهەڵات زۆر لاوازە ئەگەرچى ڕۆڵەى بەجەرگیشى هاوشێوەى مامۆستا فەرزاد زۆرە.جگە لە گەلى ڕۆژهەڵات پارتە ئۆپۆزسوێنەكانیتری كوردیش دژایەتى پەژاك دەكەن سەیرێكى ماڵپەڕەكانى كۆمەڵەودیموكرات بكرێت دەبینین دوژمنیان بیرچۆتەوەو هەر خەریكى دژایەتى پەژاكن لە برى هاوكارى كردنیان.شەڕیش لەگەل دو داگیركەرى گەورەدا لەیەك كاتدامەگەر بەس بۆگەریلا گەریلا بكرێت...هەمشمان لەتواناى گەریلا دڵنیاین و دەزانین تا هەڤاڵێك شەهید دەبێت دەیان سەرباز دەكوژرێت و گەریلاش تا دوا هەناسە بەرخۆدان دەكات.بەڵام ئایا هێزى زۆرى بێئیرادەى توركیاو ئێران بكوژرێت سەركردەكانیان بەخەیاڵیاندا دێت ئەو خوێنمژانە؟نەك بەخەیاڵیاندا نایەت بەڵكو لەترسى ڕاگەیاندن باسیشى ناكەن..ئێمە كێشەمان دوژمن نییە باسى دەكات یا نا..ئەوەى جێگاى داخە گەریلاش لە ئێستا یەكێتى و پارتى نایەڵن ئاویشى بۆ بڕوات و ڕێگرى لە هەموو شتێك دەكەن بۆ خزمەتى توركیاو ئێران بۆیە ئەگەر هەر نوسەرێكى بەڕێز شیكردنەوەیە بۆ دۆزەكە بكات ڕەنگە تێبگات بۆ چى ئاگربەست...پێویستە هەمومان ڕەخنەى پارتى و یەكێتى بكەین و داوایان لێبكەین وەك هاوكارى ناكەن ڕێگریش نەكەن هاوكارى بگاتە گەریلا.ئەگەر ئەمەمان مسۆگەركرد تەنها لەباشوردا پشتیوانى گەریلا كرا ئەو كات ئەگەر گەریلا ئاگربەستى كرد پێویستە هومومان قبوڵى نەكەین! ئەمەش ماناى ئەوەنییە گەریلا لە ئیستادا بێ هێزبوە بەڵكو بەپێچەوانەوە..ئەوەش ڕەوانییە خەڵكى سنور شەهید بكرێت و یەكێتى و پارتى خۆیانى پێ گەرە بكەن و بشیخەنە ئەستۆى گەریلا. و لەهەمان كاتیشدا وەنەبێت ئاگربەست تامردن بێت ئەگەر دوژمن ئامادەى گفتگۆى جدى نەبێت ئەوە دڵنیابن گەریلا ڕێگا نادات ئەو وڵاتانە ئیسراحەت بژی ن و ئەو كاتەش ڕاى جیهانیش مافى هیچى نامێنێت و گەریلاش تۆڵە هەموى دەكاتەوە.
Gorupypkk la kalar فەیسبوك
وهڵامی کوردستانپۆست: لهگهڵ ریزمان بۆ ئهو نووسینه که چهند کهسێک به ناوی گروپی پهکهکه له کهنار نووسیویانه دهمانهوێت له وهڵامدا تهنها ئهوه بڵێین، که ئێمه نهمانگووته پهکهکه و پژاک شۆڕشگێر نیین، ئێمه وتوومانه بڕیاری وهستانی یهکلایهنهی تهقه شۆڕشگێڕانه نییه، ئهمه ئهوه نادات به دهستهوه که ئهم بهڕێزانه ئێمهی پیتاوانبار بکهن، ئهمه وهکو ئهوه وایه رهخنه له کهسێک بگیرێت و پێی بڵێیت ئهو کارهی کردووته جوان نییه، مانای ئهوه نییه که پێیت گوتبێت تۆ ناشرینیت و جوان نییت، هیوادارین ئهو بهڕێزانه و ئهوانهی که وهکو ئهمانه به ههڵه له مهبهستمان گهیشتوون، باش بیر له خوودی داڕشتنی نووسینهکهمان بکهنهوه و لێی وردببنهوه. ئێمه ئهو رهخنهیهمان له پژاک و پهکهکه گرتووه، له دڵسۆزییمان بۆ وڵات و خاکیی خۆمان بووه، ئهوانمان به بهشێک له بزووتنهوهی رهوای گهلهکهمان زانیوه، هیچ لایهکیشمان له سهروو رهخنهوه دانهناوه، پێویسته رهخنهگرتن ههبێت، بۆ بیرکردنهوه، بۆ ههنگاوی جیدیی ، بۆ نهخزان بهرهوه ههڵه، بۆ گهورهنهبوون و کردنی کهسێک به خواداوهند، بهمه دروستکردن بیرکردنهوهکانمان بچوکمان نهکاتهوه، ئاخر پارتیی و یهکێتییش رێگایان له رهخنه و بیرکردنهوهی دروستانه گرت، بۆیه بارزانی و تالهبانیی بوونه دوو دیکتاتۆر و دوو دز و دوو فاسید و ناپاکێکی مهزن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست